خوێندنه‌وه‌یه‌کی کوردانه بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان.
فه‌رحان خورشید حه‌مکوڵ
1- هه‌ڵبه‌ته تێڕوانینێک بۆ ده‌ستوری ووڵاتانی تر ئه‌رکێکی پێویسته ئه‌مه‌ش چ ده‌ستوری ووڵاتانی فیدرالی بێت ، یا ده‌ستوری یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران ، به‌و پێیه‌ی ئه‌م ووڵاته له یه‌کێتیه‌کی ئاره‌زوومه‌ندانه‌دا 15 کۆمار‌و 130 نه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی 70 ساڵێک پێکه‌وه ژیان ، گه‌وره‌تریان نه‌ته‌وه‌ی ڕوس بوو دوای ئه‌و ئوکرانی ئینجا ئوزبه‌گی و بیلۆروسی .....هتد زیاد له‌وه ده‌ستوری ئه‌م ووڵاته ڕێگه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین به کۆماره‌کانی ده‌به‌خشی به جیابوونه‌وه‌شه‌وه ، وه‌ک له مادده‌ی 72 ی ده‌ستوره‌کیدا هاتبوو . جا خۆش به‌ختانه له مادده‌ی 7 ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمدا ئه‌م شێوه ده‌سته‌واژه‌یه زۆر به ڕوونی به دی ده‌کرێت که ده‌ڵێ " گه‌لی کوردستان_ عێراق مافی دیار کردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه....." ، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه‌وه له سیسته‌می ووڵاته فیدراله‌کانی جیهاندا ( که نزیکه‌ی زیاد له سی ووڵاتێکن ) ئه‌م مافه ده‌ستوریه به و شێوه‌یه به دی ناکرێت ، جا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران سیسته‌مێکی فیدرالی نه‌بوو ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستوره‌که‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی له ده‌ست حکومه‌تی ناوه‌ندا قه‌تیس کردبوو ، به‌ڵام بژاره کردن و سوود وه‌رگرتن له هه‌موو خاڵێکی پرنشنگدار له دستوری هه‌ر ووڵاتێک له دونیادا ده‌کرێت به هه‌ند وه‌ربگیرێت و سوودی لێ ببینرێت . جا دابه‌شبوونی ئه‌و ووڵاته به سه‌ر ئه‌و چه‌ند کۆماره زۆره‌وه ، یا پێکهاته‌ی ئه‌م ووڵاته له تێکه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌سنی و زمانه‌وانی...هتد ئینجا لێکترازانیان و دابه‌شبوونیان ، هاوشێوه‌و لێکچوونێک به دی ده‌کرێت له گه‌ڵ واقیعی ئێستای عێراق . جا ئه‌گه‌ر کاربه‌ستانی حکومه‌تی فیدرال هه‌ر به عه‌قڵیه‌تی خۆ زل زانینه‌وه بڕوانێته هاوکێشه‌کان ، یا به ته‌مای ئه‌وه بن جارێکی تر ئه‌و قه‌وانه کۆنه دیسان بکه‌نه‌وه به واقیعه ، گوایه هه‌موو عێراق - به گه‌لی کورده‌وه - به‌شێکن له نیشتمانی عه‌ره‌ب ، یا هه‌ر به‌رده‌وام بن له سه‌ر هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستاندا بۆ له باربردن و لاواز کردنی هه‌رێمی کوردستان ، یا هه‌ر شێوه لادانێک له ده‌ستوری عێراق . ئه‌و ده‌مه به پێ ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان ئه‌و یه‌کێتی یه ئاره‌زومه‌ندانه‌ی وا له گه‌ڵ عێراقدا له ئارادایه ماهیه‌ته‌که‌ی له ده‌س ده‌دات و کوردیش سه‌رپشک ده‌بێت له بڕیاردان له سه‌ر چاره‌نووسی خۆی ، ئه‌مه‌ش له درێژه‌ی ماده‌ی 7 ی ده‌ستوری هه‌رێم ئاماژه‌ی پێ کراوه ، که ده‌ڵێ " گه‌لی کوردستان_عێراق مافی دیار کردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه ، به ویستی ئازادانه‌ی خۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردووه که کوردستان هه‌رێمێکی فیدرالی بێ له چوارچێوه‌ی عێراقدا مادام عێراق پابه‌ند بێ به سیسته‌می فیدرالی دیموکراتی، په‌ڕله‌مانی فره لایه‌نی و مافه‌کانی تاکو کۆی مرۆڤه‌وه ..." به واتا هه‌ر هه‌وڵێک یا لادانێک له بنه‌ماکانی دیموکراسی و فیدرالی... هتد له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی عێراقه‌وه ده‌رگای جیابونه‌وه واڵا ده‌کا ت له به‌رده‌م هه‌رێمی کوردستان . به واتایه‌کی تر مانه‌وه‌ی کورد له چوارچێوه‌ی عێراقدا به‌نده به په‌یڕه‌و کردن و ڕێزگرتنیان له بنه‌ماکانی دیموکراسی و فیدرالی ..... هتد ، ئه‌مه‌ش له ناخ و گوتاری عه‌ره‌به‌وه دووره . به بیر و بۆچونی من ئه‌م مادده‌یه وه‌ک بۆمبێکی قوڕمیشکراو وایه له ئاینده‌دا ڕۆل و سه‌دای خۆی ده‌بێت ...... له به‌ر گرنگێتی ئه‌و مادده‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له به‌شه‌کانی تری ئه‌م نووسینه‌مان به تێر و ته‌سه‌ل تر ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین . ئه‌وه‌مان له یاد بێت ، فیدرالیه‌ت یه‌کگرتنێکی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و پێویسته متمانه‌ی ته‌واو هه‌بێت له نێوان هه‌رێمه‌کان و حکومه‌تدا ، ده‌کرێت تێکڕای مادده‌کانی ده‌ستوور به هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بنووسرێته‌وه ، ئه‌گینا له پاشه‌ڕۆژدا ئه‌وان هه‌وڵی فه‌رامۆشکردن یا خۆ ده‌دزێته‌وه له ئیلتیزاماته ده‌ستوریه‌کان ده‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌ماشای په‌یوه‌ندی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بکه‌ین به ڕونی ده‌رکی پی ده‌که‌ین ، ئه‌وان له پیلان ئه‌وه‌ن عێراق ده‌ستورێکی هه‌بێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان له حکومه‌تی فیدرالدا قه‌تیس بکات ، ئێمه‌ش به پێچه‌وانه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین زامنێک بۆ دوباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌ت و قات و قڕی بهێنینه کایه‌وه ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ئه‌و مادده‌یه چاره‌سه‌رکراوه ......
|