خوێندنه‌وه‌یه‌کی
کوردانه بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان.
فه‌رحان خورشید حه‌مکوڵ
- به‌شی پێنجه‌م -
ده‌سه‌ڵاته‌کان.
وه‌ک ئاشکرایه ده‌ستوور چواچێوه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کان داده‌نێت ، گه‌لیش
سه‌رچاوه‌یه‌تی . جا به باشی ده‌زانم یه‌کسه‌ر بچینه ناو کرۆکی باسه‌که‌مانه‌وه
، واتا هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌کان – یاسادانان ، به‌ڕێوه‌بردن ، دادوه‌ری
- له پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستاندا .
لقی یه‌که‌م | نێوان ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تییه‌کانی حکومه‌تی فیدرال و
حکومه‌تی هه‌رێمدا
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدراله‌وه هه‌یه ، به‌و
پێیه‌ی له ده‌ستووری ووڵاتانی فیدراڵ‌دا ئه‌رکی په‌یوه‌ندی یه نێوده‌وڵه‌ته‌کان
یا ئه‌و پرسانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به پرسی سه‌روه‌ری ووڵاته‌وه هه‌یه
له ده‌سه‌ڵاته تایبه‌تیه‌کانی ( حێری ) حکومه‌تی فیدراله ، ئه‌مه‌ش
وه‌ک له مادده‌ی 110 ی ده‌ستووری عێراقیدا هاتووه . ئه‌مانه‌ی خواره‌وه
گرنگترینیانه :-
آ - له بڕگه‌ی 1 مادده‌ی 110 ی ده‌ستووری فیدرالدا هاتووه " ڕه‌نگڕێژکردنی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و نوێنه‌رایه‌تی دیبلۆماسی و ئه‌نجامدانی دانوستان
له سه‌ر په‌یماننامه‌و ڕێکه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و قه‌رزکردن و
واژوله‌سه‌رکردنیان...................." تایبه‌تن به حکومه‌تی
فیدراله‌وه .
به‌ڵام
به بێ ڕه‌زامه‌ندی په‌ڕله‌مانی کوردستان ئه‌و په‌یمان و ڕێککه‌وتننامه
نێوده‌وڵه‌تیانه کاریان پێ ناکرێت وا حکومه‌تی فیدراڵ له گه‌ڵ هه‌ر
ووڵاتێک یا لایه‌نێکی بیانی‌دا مۆری ده‌کا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیانی به
پێگه یا مافه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بێت ، وه‌ک له مادده‌ی 8 ی
ده‌ستووری هه‌رێم دا هاتووه .
ب - له بڕگه‌ی 2 مادده‌ی 110 ی ده‌ستووری فیدراڵ‌دا ، ئاسایشی نیشتمانی
و مسۆگه‌ر کردنی ئاسایشی سنووره‌کانی عێراق و به‌رگریکردن لێیان ، له
ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته‌کانی حکومه‌تی فیدراڵه .
به‌ڵام
به پێ ی پڕگه 12 ی مادده‌ی 65 ی ده‌ستووری هه‌رێم ، جموجۆڵی سوپای
عێراقی پابه‌ند کردووه به ڕه‌زامه‌ندی په‌ڕله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی
هه‌رێمه‌وه . که‌واتا له پاشه‌ڕۆژدا سوپای عێراق ناتوانێت به
بیانووی داکۆکی له ئاسایشی سنووره‌کانی عێراق به بێ ڕه‌زامه‌ندی
نوێنه‌رانی گه‌لی کوردستان بتوانێت سنووری هه‌رێم ببه‌زێنێت.
ئه‌مانه خاڵی زۆر به هێزن له ده‌ستووره‌که و ده‌کرێت به هه‌ند وه‌ربگیرێن
.
لقی دووه‌م | ده‌سه‌ڵاته‌کانی نێو هه‌رێم :-
1 - ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌کان :-
به‌و پێیه‌ی هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵات ( سه‌رۆکی هه‌رێم و په‌ڕله‌مانی
کوردستان ) له لایه‌ن گه‌له‌وه ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵده‌بژێردرێن ، بۆیه ئه‌م
دوو ده‌سه‌ڵاته له پرسه چاره‌نووسساز و گرنگه‌کاندا ته‌واوکه‌ری یه‌کتر
ده‌بن . ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگتریانن :-
آ / ده‌کرێت سه‌رۆکی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی بنوێنێت له سه‌ر ناردنی هێزه‌کانی
پێشمه‌رگه ( پاسه‌وانی هه‌رێم ) یان هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێم به‌ڵام دوای ڕه‌زامه‌نی په‌ڕله‌مانی کوردستان .ئه‌مه‌ش وه‌ک له
بڕگه‌ی 13 ی مادده 65 دا هاتووه . به‌ڵام ده‌قه‌که ده‌سنیشانی نه‌کردووه
به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان یان دوو له سه‌ر سێ ی ده‌نگه‌کان
.
ب / پێکهێنانی وه‌زاره‌ت به مه‌رسومێک له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه
ده‌بێت ، ئه‌وه‌ش دوای ڕه‌زامه‌تی په‌ڕله‌مان . وه‌ک له پڕگه 15 ی
مادده 65 ی ده‌ستووری هه‌رێمدا هاتووه . له‌مه‌شدا ده‌بێت بنووسرێت
به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌ڕله‌مان . به‌ڵام له بڕگه 5 ی مادده 53 دا
باس له متمانه دان به وه‌زاره‌ت و ئه‌ندامه‌کانی ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی
باس له ئالیه‌تی ئه‌و متمانه‌یه بکات ، ئاماژه‌ی نه‌کردووه به ڕێژه‌ی
ده‌نگی په‌ڕله‌مان له‌و پرسه‌دا نازانرێت به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌ڕله‌مان
یا دوو له سه‌ر سێ ی ده‌نگه‌کانی . که‌چی له درێژه‌ی هه‌مان بڕگه‌دا
ده‌ڵێ " متمانه‌وه‌ش له سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به دوو له سه‌ر
سێی ئه‌ندامانی په‌ڕلامان و له وه‌زیریش به زۆرینه‌ی ڕه‌های ژماره‌ی
ئه‌ندامانی ده‌بێت " !!!!!!
ج / وه‌ک ئاشکرایه دادگای ده‌ستووری ده‌زگایه‌کی زۆر هه‌ستیاره ، به
تایبه‌تی له پرسه چاره‌نووسسازه‌کاندا ، بڕیاری سه‌لامه‌تی په‌یره‌وکردنی
بڕگه‌کانی ده‌ستووری له ده‌ستیدایه ، جا بۆ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێک نه‌توانێت
قۆرخی ئه‌و ده‌زگایه بکات ، په‌سه‌نکردنی ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌زگایه
بێ دوو له سه‌ر سێ ی ده‌نگه‌کانی په‌ڕله‌مان ده‌بێت . دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م
ئه‌ندامانه له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه به ڕاوێژکاری له گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری ده‌پاڵێورێن . وه‌ک له پڕگه‌ی 2 و 3 ی مادده‌ی 92 ده‌ستووری
هه‌رێمدا هاتووه . که‌واتا ده‌سنیشان کردن و په‌سه‌نکردنی ئه‌ندامانی
دادگای ده‌ستووری پێویستی به هه‌مانگیه‌ک هه‌یه له نێوان ده‌سه‌ڵاته
باڵا و جیاوازه‌کانی هه‌رێم . به‌ڵام له بڕگه‌ی 13 ی مادده 54 دا که
باس له ده‌سه‌ڵاته‌کانی په‌ڕله‌مانی کوردستان ده‌کات ده‌ڵێ " په‌سه‌نکردنی
پاڵاوتنی ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان به ده‌نگی
زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی " ده‌بێت . ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی یه‌کجار
گه‌وره‌یه ، به واتا بڕگه‌ی 2 و 3 ی مادده‌ی 92 ی ده‌ستووری هه‌رێم
دژ به بڕگه‌ی 13 له مادده‌ی 54 ی هه‌مان ده‌ستووره ، له یه‌که‌میان
به زۆرینه‌ی دوو له سه‌ر سێ ی ئه‌ندامانی ، له‌وه‌ی دووه‌م به ده‌نگی
زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی په‌ڕله‌مان !!!
د / مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ باری نائاسایی دا به هه‌ماهه‌نگی نێوان په‌ڕله‌مان
و سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌روکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دا ده‌بێت وه‌ک له
بڕگه‌ی 7 و 8 له مادده‌ی 65ی ده‌ستووره‌که‌دا هاتووه . به‌ڵکو وه‌ک
له بڕگه‌ی 7 دا، ده‌سه‌ڵاتی ده‌رکردنی ئه‌و مه‌رسومانه‌ی داوه به سه‌رۆکی
هه‌رێم که هێزی یاساییان هه‌یه ، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا سیسته‌می (
سیاسی ، ئاسایشی ، یا ده‌ستووری ) هه‌رێم بکه‌ونه به‌ر مه‌ترسیه‌وه و
په‌ڕله‌مان نه‌توانێت کۆببێته‌وه . به‌ڵام ئه‌و مه‌رسومانه‌ی سه‌رۆکی
هه‌رێم هیچ ئاکارێکی یاسایی نابێت به‌ڵکو هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه له‌م دوو
حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه:-
1- ئه‌گه‌ر نه‌خرانه به‌ر چاوی په‌ڕله‌مانه‌وه .
2- ئه‌گه‌ر خرانه به‌ر چاوی په‌ڕله‌مانه‌وه‌و ئه‌میش په‌سه‌ندی نه‌کردن
.
ماویه‌تی
fkh.binayi@hotmail.com
|