٢٩\٣\٢٠٢٥
خوێندنەوەیەکی
کورت و پوخت
بۆ ڕۆمانی
''دێوانەی دارستان''ی ئاکۆ محەمەد سابیر.
خامەت بەپێزتر بێ بەڕێز ئاکۆ!
ڕۆمانی
دێوانەی دارستان بەرهەمێکی دی نووسەرە، کۆباسێکی دەروونی کۆمەڵایەتیە،
ئەوەمان فێردەکات کە بە چ زمانێک، وشەگەلێک وەڵامی ئەو مێرمنداڵانە
بدرێتەوە کە باب یان دایکیان لەدەستداوە.
بە داخەوە نەک لە بواری پەروەردە، بگرە لە بواری بوارە فەرهەنگیەکانی
دیش، بایەخیان بە دۆخی ئەو منداڵ، مێرمنداڵانە و گەنجانە نەداوە لە
کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین، تا هاوکاری دەروونی کۆمەڵایەتیان پێشکەش
بکەن بە تایبەتی لە کاتی مردنی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەیان.
فرە جار کە ئەو توێژی کۆمەڵگە (منداڵ، مێرمنداڵ و گەنج) باوکیان یان
دایکیان لەدەست دەدەن، بە دۆخێکی ناهەمواردا تێدەپەڕن و ڕیشەی ئەو
داخورپەیە بۆ قۆناغەکانی دی ژیانیان دەکشێ و پێوەی دەناڵن.
نووسەر، ئامانجەکانی فرە نایاب ئەنگاوتووە، دواتر (دیلان) کە کەسی
یەکەمی ڕۆمانەکەیە، دەگاتە ئەو بڕوایەی کە مردنی باوکی پڕۆسەیەکی
ئاسایی ژیانە و هەموو شتێک لە سروشتدا سەرەتا و کۆتایی هەیە.
تێگەیاندن و شەنکردنی دۆخێکی هەستیار بۆ ئەو توێژەی کۆمەڵ، گرنگی خۆی
هەس لە گەمە کۆمەڵایەتی و داهاتوەکانیدا، لە گەشەکردنی کەسێتی و
دواڕۆژێکی ساغ.
بەرهەمی وامان پێویستە!
ئێمە گەلێکین بەردەوام لەبەردەم هەڕەشەی پاکتاوی نەژادی و جینۆسایداین،
گرنگە نەوەکانمان زانستیانە پێیدا تێپەڕن و کەسێتی بەهێزیان بۆ دروست
بکەن.
دووبارە دەستخۆش کاک ئاکۆ!
ئاسۆ
٢٦\٢\٢٠٢٥
ماڵپهڕی ئاکۆ محهمهد
سابیر
|