په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١١\٢٠١٠

ئاهەنگی هاوپشتی و زمان درێژکردن لەپێناو خوێندن بە زمانی کوردی.

 


ئیمڕۆ لە درێژەی هەوڵی کەمپینی(ئێستا خوێندن بە زمانی کوردی لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان) تا رۆژی مانگرتنی گشتی لە 1/12/2010، عەمید(وەلید کەمال محمود) و مامۆستاکان و سەدان فێرخوازی کچ و کوڕی شاری خانەقین لە ئامادەیی پەیمانگەی وەرزش وەک ئاهەنگێکی گەورەی هاوپشتی، بە دەست و مەچەکی ئاشتیخوازو ویژدانێکی مرۆیی باڵابەرز، قەڵەمی مەعریفەت و زانستیان لەپێناو مافی خوێندن بە زمانی کوردی لە باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان، بەرزڕاگرت.


سەرەتا عەمید وەلید لەبارەی کەمپینەکەوە، وتی: ئەرکی هەر یەکێک لە ئێمە ئەوەیە بە هەموو توانایەکمانەوە کار بۆ گەیشتن بە مافی خوێندن بە زمانی دایک بکەین لەو سێ بەشە.


سەبارەت بەکاری راگەیاندنەکان بۆ گەیاندنی هەواڵەکانی کەمپینەکە بە رای گشتی کوردستان، مامۆستا باسل یەحیا، وتی: کەمپینەکە بە کارێکی زۆر گەورەی لەئەستۆ گرتووەو لە راستیدا دەبێ هەموو کەناڵەکانی راگەیاندن بە پەرۆشییەوە پێشوازی لێ بکەن، بۆ نموونە مێزگرد بۆ پسپۆڕان، سیاسەتمەداران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی رێکبخەن و لەبارەی شێوازو هەوڵی گەیشتن بەم مافە بەم بدەنە بەر باس و لێدوان و حزب و لایەنەکان بە خۆیان بانگەواز بۆ رۆژی مانگرتنی گشتی رۆژی1/12/2010 بنووسن و بڵاوبکەن.


مامۆستا نەجم(هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان) وتی: ئێمە ئامادەین بە خۆشحاڵییەوە کار بۆ کەمپین و سەرخستنی هەوڵەکانی بکەین.


هەروا بانزینفرۆش، نانەوا، خاوەن دوکان، خواستی دامەزراندنی قوتابخانە بە زمانی کوردی بە قەڵەم پیشان هەر سێ حکومەتەکانی تورکیا، سوریا و ئێران پیشاندا و ئەم جارەیان قوتابییەکانی(ئەرکەوازی) زمانیان بۆ ئەو سێ حکومەتە، درێژکرد!

 

 

کەمپینی (هەر ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باکور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان، بێتە دامەزراند).


 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

ئەمڕۆش هەڵمەتی هاوپشتی بۆ خوێندن لە قوتابخانە

بە زمانی دایک لە باکور و رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان

لە شاری ئاشتی و تەبایی(خانەقین)، درێژەی هەبوو.
 


لە بنکەی تەندرووستی بەختیاری هەموو کارمەندانی بنکەکە بە بەرکردنی قەڵەم پشتیوانی خۆیان لە داخوازی رەوای گمنداڵاتی کوردستان دووپاتکردو لەم بارەیەوە کارمەندی بنکەکە و زیندانی سیاسی، غالب زیندانی، وتی: ئێمە بەشێوەیەکی ئاشتیانە سمبولی عیلم و مەعریفەت بەرزدەکەینەوە و داوادەکەین حکومەتی تورکیا و ئیران و سوریا ئەم مافە سەرەتاییە پێمان بە رەوا بزانن و کۆتایی بە ئەقڵییەتی شوفێنیستانە بهێنن.

لەلایەکیترەوە ئەکبەر حەیدەر(بەرپرسی لقی 15پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین) وتی: خوێندن بە زمانی دایک مافێکی رەوایە بۆ هەر میللەتێک و ئێمە پشتیوانی لە مافی خوێندنی منداڵی کورد بە زمانی دایکیان دەکەین لە هەر کوێیەک بن.

ئیسماعیل موستەفا(عەمیدی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی خانەقین) لە لێدواندوانێکیدا بۆ چالاکوانی کەمپینەکە، وتی: (شانازییە بۆ منداڵانی کوردستان و بۆ ئێمە بەم شێوە عەقلانییە، بەرگری لە مافی خۆمان دەکەین). پاشان هەموو مامۆستایان و فێرخوازان کۆبوونەوەو بە کورتی ئامانجی کەمپینەکەی بۆ فێرخوازانی پەیمانگەکەی روون کردووەو هەرهەموویان بە بەرزراگرتنی قەڵەم پشتیوانی لە مافی منداڵانی کوردستانی باکوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوایان دووپاکردەوە.

لەبارەی سەردانەکانی ئیمڕۆ بۆ لای پەیمانگە و بارەگا و بنکەکان، چالاکوانی کەمپینەکە مامۆستا عەلی وتی: ئێمە لەرۆژانی داهاتووشدا درێژە بەم چالاکییە دەدەین و بە کردەوە پیشانی راستییەک دەدەین کە تەواوی شاری ئاشتی و تەبایی خەبات بۆ دابینکردنی ئامانجی سەرەکی کەمپینەکە دەکات.

سەبارەت بە چالاکییەکان لە سلیمانی، مامۆستا مەحەمەد(چالاکوانانی کەمپینەکە) وتی: ئێمە داوای مۆڵەت بۆ ناڕەزایەتی دەربەرین لەبەردەم قونسوڵگەری جمهوری ئیسلامی ئیران لە پارێزگا پێشکەش کردو ئێمە تا رۆژی شەممە چاوەڕوانی وەڵامیان دەبین. ئێمە داوامانکرد کە لە رۆژی 28/11/2010لە کاژمێری 10ی بەیانی ناڕەزایەتییە هێمن و مەدەنییەکەمان دەکەین.

 

 

کەمپینی (هەر ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باکور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان، بێتە دامەزراند).