خوێندکاران و خه‌ڵکی
ئازادیخوازی ئێران
ئازادی و سه‌ربه‌ستیان
ده‌وێت؟

تاهیر حاجی‌حه‌سه‌ن
بارودۆخی سیاسی نێو ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی (مه‌حمود
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) بۆ خولێکی دیکه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران، هه‌ر له‌و سه‌رو
وه‌خته‌وه بارودۆخی نه‌گونجاوی نێوان پرێزگاران و ریفۆرمیسته‌کان
ئاڵۆزیه‌کانی نێوانیانی زیاتر ده‌رخست، تا ئه‌و کات بینرا چۆن لایه‌نگرانی
باڵی ڕیفۆرمخوازان په‌نایان بۆ خه‌ڵکی ناڕازی برد. شه‌قامه‌کان جمه‌ی
ده‌هات له هاتوهاواری خه‌ڵکی ناڕازی به‌و بارودۆخه نا یه‌کسانیه‌ی که
ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کان، هه‌رچی مانایه‌ک بۆ ماف و ئازادی و هه‌قی ژیان
هه‌یه له‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکیان قۆرخ کردوه و، وڵاتێکی مه‌ده‌نی وه‌ک
ئێرانیان کردوه به دۆزه‌خێک که نه‌توارێت هیچ هه‌ناسه‌یه‌کی به سه‌ربه‌ستی
تیا بدرێت. ده‌کرێت زۆر جار وا بێته‌وه له نه‌بونی به‌دیلێکی
شۆڕشگێڕانه‌ی ڕۆشن لای خه‌ڵکی ناڕازی بۆ ده‌رباز بوون له‌و بارودۆخه
سیاسیه ته‌واو تۆتالیتا‌ر و دیکتاتۆریه‌ته، ئه‌و خه‌ڵکه وه‌ک هه‌لێک
په‌نا ده‌به‌ن بۆ هه‌رلایه‌ک که بتوانێت ده‌ستیان بگرێت تا ده‌رباز بن
له‌و بازنه‌یه‌ی بۆیان کێشراوه. هه‌روه‌ک چۆن خه‌ڵکی عێراق له سه‌رده‌می
ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عسدا خوازیاری ئاوا هه‌لو مه‌رجێک بوون، ته‌نها بۆ
ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بێت له‌و ده‌سه‌ڵاته دڕنده‌یه. ئێستای بارودۆخی
سیاسی ئێران خۆی له ئاوا دیمه‌نێکدا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
جیاوازتر ده‌بینرێت له خه‌ڵکی ناڕازی ئێران‌دا، ئه‌و جیاوازیه‌یه که
خه‌ڵکی ئێران زیاتر ڕێکخراوتر و مه‌ده‌نی ترن له خه‌ڵکی عیراق، واته
ئه‌وان پێگه عه‌شایه‌ری و خێڵایه‌تیه‌کانیان ده‌مێکه تێپه‌ڕاندوه. (لێره‌دا
مه‌به‌ست ئه‌وه نیه خه‌ڵکی عیراق به نامه‌ده‌نی بشوبهێنم، به‌ڵکو
بنه‌مای خێلگه‌رای و عه‌شایه‌ر گه‌رایی، هه‌میشه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانی
تا ئێستای عێراق، هیمه‌تی پێده‌درێت، تا له‌مردن ڕزگاری بکه‌ن و نه‌هێڵن
کۆمه‌ڵگای عێراق وک کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی بناسرێت). ئه‌وان بۆ خۆیان
له نێو سیستمێکی ته‌واو سه‌رمایه‌داریانه‌ی ئیسلامیانه‌دا ده‌ژین و هه‌ر
بۆیه ڕێکخراو بوونی چینایه‌تی زۆرتر پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌یه.
ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان ڕۆژی دووشه‌مه ڕێکه‌وتی 07/12/2009 به‌ده‌یان
هه‌زار خوێندکاری زانکۆکانی تاران، له ڕۆژی یادی خوێندکاردا، بۆخۆی زه‌نگێکی
ته‌واو ڕاسته‌وخۆیه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کان، که چیتر ژیان و گوزه‌رانی
خه‌ڵکی له حه‌وسه‌ڵه‌یدا نه‌ماوه دوای 30 ساڵ هه‌ر له چاوه‌ڕوانی (گه‌ڕانه‌وه‌ی
موحه‌مه‌دی مه‌هدیدا)بن، له کاتێکدا شۆڕشی ته‌کنه‌لۆژی وا چوته پێشه‌وه
ئینسان خۆی لا ته‌واو بچوک بۆته‌وه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ش هێشتا
داواکاره له خه‌ڵکی مانه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن تا له جاهلیه‌ت
ڕزگاریان نه‌بێت، ئه‌م تێگه‌یشتنه ناواقعیه چۆن ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ
ئاوا سه‌رده‌مێکدا!!
ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌ی که له ساڵی 1979 دا وای کرد خه‌ڵکی به
لێشاو بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان و به شۆڕش کردن توانیان ڕژێمی شا وه‌لانێن،
ته‌نها ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕاستینه‌یه بوو، ژیان و گوزه‌رانی چینی
کرێکار و خه‌ڵکی ئازادی خواز تا ده‌هات ڕووی له خراپ بوون ده‌کرد، ئه‌گه‌ر
چی هه‌ر کاته‌و به‌شی خۆی ده‌سه‌ڵاتی زلهێزه ده‌ره‌کیه‌کانیش کاریگه‌ری
خۆی هه‌بووه له وه‌رچه‌رخانه‌کانی ڕژێمه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی
وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و ئاسیادا، به‌ڵام ئه‌سڵی ڕاستیه‌کان ئه‌و بارودۆخه
نا جێگیره‌یه که له‌ناوخۆوه بڕیار ده‌دات. جا تاچه‌ند ئاسۆ ڕونی و
ئاینده‌ی ڕۆشن له‌و هاتنه‌مه‌یدانه‌دا بونی هه‌بێت، به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش
ده‌ستی ده‌ره‌کی لاوازتر ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕاسته.
بارودۆخی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ڕژێمی سیاسی ئێران، ڕه‌نگه هه‌ر وه‌ک
ڕابردوو، مێژوو خۆی دوباره بکاته‌وه. چونکه زه‌حمه‌ته وا بێته به‌رچاو
ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی و وه‌حشی ته‌واوی ئاخونده‌کان ئاماده بن له ڕێگای
شۆڕشی پرته‌قاڵی و په‌مه‌ییه‌وه، واز له سیستم و نه‌هجه‌که‌یان بهێنن.
پێده‌چێت ته‌نها شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رتاسه‌ری بتوانێت وه‌ک ته‌نها
ڕێگا چاره‌سه‌ر و ده‌رباز بوون له‌و بارودۆخه ترسێنه‌ره، تاکه ڕێگا
بێت.
له‌م جاره‌ی هاتنه سه‌رجاده‌ی خوێندکارانی زانکۆکان به پشتگیری خه‌ڵکی
ئازادی خواز، ئه‌گه‌ر چی واده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و لایه‌نه‌ی ڕابه‌رایه‌تی
ده‌کات ته‌نها باڵی ڕیفۆرمیسته‌کانه. هه‌ندێک جار وایه خه‌ڵکی یان
تاکێک بۆ ڕزگار بوون له‌و گرفته‌ی توشی بووه به شوێن هه‌لێکدا ده‌گه‌ڕێت
تا گرفته‌که‌ی یه‌ک لای بکاته‌وه.
خه‌ڵکی ئێرانیش دیاره مه‌به‌ست ئه‌و خه‌ڵکه چه‌وساوه و دژه نیزامه‌یه
که به گۆشتوئێسقانه‌وه ده‌ردی تاڵی و مه‌ینه‌ت باری ئه‌و ڕژێمه‌یان
چه‌شتووه، هه‌رده‌م له هه‌لێکی وا ده‌گه‌رێن بارودۆخ بتوانێت به‌لایاندا
بسوڕێت تا هه‌رچی تۆڵه‌ی خۆیان هه‌یه له‌و رژێمه‌ی بستێننه‌وه، واده‌رده‌که‌وێت
که باڵی ڕیفۆرمیسته‌کان به‌شوێن ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌رمتر بن له ئێستای (عه‌لی
خامینه‌ئی و ئه‌حمه‌دی نه‌جاد)، بۆ ئیداره‌دانی کۆمه‌ڵگای ئیران، به‌ڵام
ئاخۆ ته‌نها ریفۆرم کردنی ئه‌و نیزامه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان
خامۆش بکه‌نه‌وه؟ یان ئه‌و ڕابه‌رایه‌تیه‌ی باڵی ڕیفۆرم له ئه‌سڵدا
به شوێن کام جۆره وه‌رچه‌رخانه‌وه‌ن له ئێران‌دا؟ ئاخۆ ده‌بێت بتوانن
جیای دین له ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نن؟ یان ده‌خوازن سیاسه‌تی له سێداره‌دان
و ژن زینده‌به‌چاڵ کردن هه‌ڵگرن؟ یان ئاماده‌ن دان بنێنن به‌سه‌رجه‌م
مافه ڕه‌واکانی هه‌قی هاوڵاتی بوون له ده‌ست ڕاگه‌شتنیان به ژیانێکی
یه‌کسان و مه‌ده‌نیانه؟
ده‌یان پرسیاری دیکه جێگای تێڕامان و هه‌ڵوێسته
کردنه له ئاوا بارودۆخێک و هه‌لومه‌رجێکدا. چونکه خه‌ڵکی ئێران
مێژوی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی شایان بینیوه که خۆی به‌ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی
ده‌زانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یتوانی ببێت به وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی
داخوازیه‌کانی چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش. ئاخۆ ده‌بێت ئێستا
دوای تێپه‌ڕاندنی سێ ده‌یه به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا خه‌ڵکی کامه جۆر
له ده‌سه‌ڵاتدارێتی بخوازن؟ یان گۆڕانیان به‌کامه شێواز پێقبوڵه؟
ئاخۆ ڕه‌نگ ڕێژ کردنی وه‌جهی ده‌سه‌ڵات به ئازادی و دیموکراسی ئیسلامی
ده‌توانێت ببێت به وه‌ڵامی داخوازیه‌کان یان ته‌نهاو ته‌نها به‌ڕوخانی
ته‌واوی پێکهاته‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌توانرێت خه‌ڵکی دڵشاد بکات و له
کابوسی ئیسلامگه‌رایان نه‌جات بدات؟ وتنه‌وه‌ی شیعاری (ئازادی ئازادی،
مه‌رگ بۆ دیکتاتۆریه‌ت) بۆخۆی یه‌که‌مین جاره ئاوا به‌و کراوه‌یه
ڕوبه‌ڕووی ڕژێم ببێته‌وه، دیاره ئه‌و خه‌ڵکه ناڕازیه هه‌رده‌م هه‌ڵگری
ئه‌و شیعارانه بوون له مێژوی ڕابردووی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا. له‌گه‌ڵ
خراپ بوونی به‌ردوامی بارودۆخه‌کانی ژیانیان، ده‌بێت چاوه‌ڕێی ڕێکخراو
بوون و هاتنه مه‌یدانی زیاتریش بکرێت، ئه‌گه‌ر نا به‌هه‌رکام له پێوه‌ره‌کان
هه‌رچ خاو بونه‌وه‌یه‌ک له هه‌ڵچونی ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌زه‌ره‌ر ده‌شکێته‌وه
و هێنده‌ی که ده‌ستی هاری ده‌سه‌ڵات زیاد ده‌بێت بۆ ئاخنینی ڕابه‌رانی
خوێندکاران و خه‌ڵکی ناڕازی بۆ نێو زیندانه تاریکه‌کان، تا ده‌گات به
بڕیاری له سێداره‌دانیان، ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئازادی خواز ده‌یه‌وێت ته‌نها
ڕزگار بوونه له مێژووی 30 ساڵه‌ی ڕژێمی ئسلامی سیاسی و ده‌ست ڕاگه‌شتنیان
به کۆمه‌ڵگایه‌کی سکولار و مه‌ده‌نی و دوور له چه‌وساندنه‌وه و سه‌رکوت
کردن. به‌بێ گه‌شتن به ئاوا کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدیرن و ماف په‌روه‌ری
داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی، هیچ ڕێگاچاره‌یه‌کی تر وه‌ڵام نابێت بۆ ئاینده‌ی
خه‌ڵکی ئازادی خوازی ئێران.
هۆڵه‌ندا
11/12/2009
|