١٥\٧\٢٠١٢
خوێندکار و
قوتابیانی خانەقین بێمافیی قبووڵ ناکەن!
بۆ:
- حکومەتی ھەرێمی کوردستان..
- کەناڵەکانی راگەیاندن..
دیسان ئیمساڵیش خوێندکارو قوتابیانی دانیشتوی خانەقین لە مافی رەوای
خۆیان وەک دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە ھەریمی کوردستان لە
مافە سەرەتاییەکەیان بێبەش دەکرێن، واتە بێبەشکردنی زیاتر لە
٦٠٠دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان لە فۆرمی دامەزراندن!
ئەمە بێ حیکمەتی نیشاندەدات لە سیاسەتی پەروەردەیی، دامەزراندن،
ھاولاتیبوون و مافی لاوانی ماندوونەناسی زانستپەروەری شارەکەمان و ھیچ
پاساوێکیش قبووڵ ناکرێت.
ئێمە وەک ھاوڵاتی کوردستانی لە ناوچە بە زۆرەملی دابڕێنراوەکان،
چاوەڕوانین ناوچەکانمان بەشێوەیەکی تایبەتی زیاتر لە شاروو شارۆچکەکانی
ھەرێم خزمەتبکرێن، بەڵام دیارە حکومەت بڕیاری تری داوە و ھەر وەک
ھاوڵاتی پلە دوو و بە لۆژیکی"خێرخوازی"ولەرێی خودا" رەفتارمان لەگەلمان
دەکەن.
ئێمە خۆمان بە ھاوڵاتی پلە یەک بە ئیمتیازەوە دەزانین و عەقڵییەتی
پەراوێزخستنی داواکاری و مافەکانمان قبوڵ ناکەین و لێرەوە داوا دەکەین:
١- پێکھێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی بۆ بەدواچوون لەم فایلە.
٢- بەزووترین کات بەشی فۆرمی دامەزراندن بۆ دەرچووانی قەزاکەمان بنێرن.
ئێمە بەم بۆنەیە سبەی بەشداری دەکەین لە سەرپێچی مەدەنیانەی خوێندکارو
قوتابیان لە چادرھەڵدان و رێگەبڕینی رێگای خانەقین-کەلار و داوا لە
ھەموو رێکخراو و چالاکوانە مەدەنییەکانی شارەکەمان دەکەین لەم
ناڕەزایەتییە(لە بازگەی باوە مەحمود، کاتژمێری ٨ی بەیانی) بەشداری
بکەن.
سەلام عەبدوڵا: ٠٧٧٠٠٥٩٥٥٨٣، سەروەر عەلی: ٠٧٧٠٧٩١٤١٤١
لێژنەی بەرگریکردن لە
بەرژەوەندییە گشتییەکان
|