خوێندنهوهیهک
بۆ کورته فیلمی (سزا).

نههرۆ
فیلمی سزا کورته فیلمیکی سینهمایی یه لهدهرهینانی خوشکی ئازیز و
رۆشنفکر چیمهن رهحیمی یه ، فیلمهکه بریتی یه له خیزانیکی پهناههندهی
ولاتی بهریتانیا ، باوکهکهیان که قارهمانی سیناریۆکهیه کوردیکی
ئاینپهرستی موسلمانه تهمهنی نزیکهی 55 سالهو خاوهنی
چیستخانهیهکه، شایانی باسه کچیکیان ههیه له تهمهنی ههرزهکاری
دایه ، به هوی بهستنی پهیوهندی خوشهویستی لهگهل کوریکی
بهریتانیایی دا، خزمیکیان پێیدهزانی و هانی باوکی کچهکه دهدا بهمهبهستی
لهناوبردن و کوشتنی کچهکه، باوکهکهش داوای بهلگهی لیدهکا، ئهویش
کامیرایهک دهکاته شانی و بهدوای کچهکه دهکهوی له جێژووان و لهکاتی
ماچ کردنی کچهکهدا وینهی دهگری و دواتر وینهکه نیشانی باوکی کچهکه
دهدا، باوکهکهش ههلدهچی و بریاری کوشتنی کچهکهی خوی دهدا ههر
چهنده ئهم کاره ئهرکیکی قورسه بهلام جیبهجیی دهکا و مهیتی
کچهکهش دهخهنه نیو کیسهیهکهوه و له سنوقی ئوتومبیلیک قایمی
دهکهن. لیرهدا کورته فیلمهکه کوتایی پی دی، لهراستی دا کورته
فیلمهکه مرۆڤی به ویژدان و ههستیار دهههژینی!
بهلام ئهم کورته فیلمه بهتهواوهتی بابهتهکهی نهپیکاوه، هیچ
ئالتهرناتیڤیکی نهخستوته روو، تهنیا به سزادانی کچهکه کوتایی پی
هاتووه ، وهک ئاشکرایه ئهم بابهته بابهتیکی زیندووه، زیاتر ههلدهگری
لهوهی له کورته فیلمیک دا باس بکریت. بهپیی هونهر و تهکنیکی
سیناریو دهبی ههموو فیلمیک سهرهتاو لوتکهو کوتایی ههبیت و گریهبهندی
و فلاشباکی تیا بهدی بکری ، بهداخهوه خوشکی دهرهینهر نهیتوانیوه
بچیته نیو وردهکاری وباری سایکولوژی وکهلتوری و باکگراوندی خیزانهکه
، لهم کورته فیلمه تهنیا ئهوه نیشاندراوه که باوکهکه دهچیته
مزگهوت و نویژ دهکا !
ههر چهنده خوشکی دهرهینهر دهیگووت له رووداویکی واقیعی یهوه
ئیلهامی سیناریوهکهی وهرگرتوه . بهرای من ئهم کیشهیه کیشهی تهنیا
خیزان وبنهمالهیهک نی یه ! ئهوهی ههلگری باکگراوندی روژههلاتی
ئیسلامی بی دووچاری ئهم کیشهو گرفته دهبنهوه ، من زور خیزان دهناسم
که ههر لهئیستاوه نیگهرانن سهبارهت بهئایندهی کچهکانیان له
کاتیکدا هیشتا منالن ، چجا ههرزهکار !!
زوربهی ئهوانهی که بروایان بهخوگونجاندن نییه لهگهل کهلتوری
ئهوروپا یاخود فوندامینتالیستن ، ئهچن بو ولاتهکانی خویان کوریکی
گونجاو بو کچهکانیان دهدوزنهوه بهواتایهکی ههر یهکسهر بهمیردی
دهدهن ، زور جاریش ئهم تیکهلاوبوون و بهمیردانه لهنیو خزم و
خیشی خویاندا ئهنجامی دهدهن ، بهلام ئهم پینه پهروو
چارهسهرکردنه بو کهم کهس دهلووی ، له بهرئهوهی مندال له ئهوروپا
ئهوهنده منالی دهولهت و پهروهردهی قوتابخانهن منالی باوک
ودایک نیین ، منال لهئهوروپادا بهپیی یاساکانی مافی مروڤ ومافه سهرهتایی
یهکانی مندال پهروهرده دهکرین ، بویه ههر له دوازده سالی یهوه
فیری ناسینی ئهندامهکانی جهستهوشیوهی سیکس کردن دهکرین ، له ئهوروپادا
سیکس یاساغ نی یه بوئهوانهی دهگهنه تهمهنی یاسایی که پیم وایه
16ساله پهردهی کچینی لای کومهلگای ئهوروپی هیچ حیسابیکی بونهکراوه
و بهههند وهرناگیری کهچی له ولاتانی روژههلاتی ئیسلامی دا پهردهی
کچینی نیشانهی پاکیزهیی ئافرهتهو زهلامی لهسهر دهکوژری یاخود
تهلاقی بهدواوهیه ، زور ئافرهت ههن لهکومهلگای ئیسلامی یهوه
هاتوون بو ئهوروپا پارهیهکی زور خهرج دهکهن بو دوورینهوهی پهردهکانیان
!! بو ئهو خیزان و بنهمالانهی کهموسلمانن لهئهوروپا دهژین و کچی
ههرزه کاریان ههیه دووچاری ناکوکی وپارادوکس دهبن که سهر ئیشهیهکی
زوری بهدواوهیه ، کهم کهس ههیه لهم تاقی کردنهوهی ژیاندا بهسهرکهوتوویی
دهربازی ببووبی ، کچ که ههرزه کار بوو کهفوکولی دهروونی ههلدهچی
به تایبهتی لهئهوروپا ههموو پانتایی یهکانی ژیانی لهبهردهم
والایه ، دهبی هاوچهشنی هاورییهکانی رهفتار بکا فارس گوتهنی ئهگهر
ناتهوی ریسوا بی ، دهبی هاو رهنگی هاو چهشنهکانت بی، بویه کچی ههرزهکار
لهگهل هاوپولهکانیاندا ئیوارانی ههینی وشهممه دهچن بو دیسکو
لهوی دهخونهوه و سهما دهکهن ،دواجار حهزو ئارهزهزووی سیکسی
یان ههلدهچی و سهر ئهنجام هاورییهکی نیرینه بو خویان پهیدا دهکهن
!!
ئهمه لایهنیکی تهندروستی کومهلگایه له ئهوروپادا . بهلام ئهگهر
خیزانیک بیهوی کچهکهی لهمالهوه زیندانی بکاو نههیلی بچیته دهرهوه
وبهپی خواستی خوی ههلس و کهوت نهکا ، ئهوه کچهکه دووچاری کیشهی
دهروونی دهبی ونامۆ دهبی بهخوی و دهوروبهر. من کچیکی مهغریبی یم
دهناسی ،روژیکیان پی گووتم زور رقم له باوکم دهبیتهوه ، چونکه ئهو
نایهوی بهپی حهزی خوم ههلس وکهوت بکهم.
ئهگهر بهراوردیکی سهرپی یی لهنیوان ولاتانی روژههلاتی ئیسلامی و
ئهوروپا بکهین دهردهکهوی که ههردوولا خالی پۆزهتیڤ و نهگیتڤ
یان ههیه، له روژههلاتی ئیسلامی دا خهلک زیاتر پابهندن به خیزان
و هاوسهرگیرییهوه ، بهشیوهیهکی شهرعی و یاسایی ئهم پروسیسه ئهنجام
ئهدری ،ئهمه مانای ئهوه نیه ، تهلاق و کهموکوری تیا نیه له
ولاتانی ئیسلامی دا ، بهلام لهئهوروپا دا کایهی پیکهوه نانی
خیزان به سی قوناغ تیپهردهبی، سهرتا دهبنه خوشهویست و هاوری یهک
دواتر پیکهوه ژیانی هاوبهش قوناغی کوتایی ئهگهر یهکتریان به دل
بوو دهبنه هاوسهر بهشیوهیهکی یاسایی و شهرعی، بهلام کیشهی تهلاق
ولیک جیابوونهوه له کومهلگای ئهوروپیدا زوره ، ئهمهش دهگهریتهوه
بۆ سهربهخویی باری ئابوری و ئازادی ئافرهت لهبریار دانه ئهم
ئازادی و سهربهخوبونهش ئهوه ناگهیهنی که له ئهوروپادا
توندوتیژی دژی ئافرهت ناکری . بهرای من ههردوو کومهلگای روژههلاتی
ئیسلامی وئهروپی سهقهتن !! پیویستیان به ریفورمه ، من دهلیم نه
توندبوونی ترادیشیون و کهلتوری ئیسلام راسته، نهلیبرالیزمی
کومهلایهتی ئهوروپا . ههر کهسی له ئیمه حهز دهکا کچهکهی
بهشیوهیهکی تهندروست خوشهویستی بکا و به شیوهیهکی یاسایی میرد
بکا و میردهکهی ریزی لی بنی و وهکو دومیه و کالا سهیر نهکری ،
ههر روژهو لهگهل کوریک دا نهبی، بهلام کومهلگای ئهوروپی زیاتر
دونیایین ، له چاویلکهی ئابیقورهوه سهیری ژیان دهکهن پتر
بروایان به تام چیژه، دهیانهوی له کهمترین دهرفهت دا زورترین
چیژ تاقی بکهنهوه ! سیکسیش پانتایی یهکی بهرفراوانی چیژ
وهرگرتنه ، بویه ههر زوو تاقهتیان له یهک نامینی دووچاری
جیابوونهوهو لیک دابران ئهبن ، پیاوی نهرویجی دهناسم که تا ئیستا
دوو ژنی تهلاق داوهو لهههردوو ژنهکهش مندالی ههیه ، ئهمه خوی
لهخویدا گرفتهو پچرانی شیرازهی کومهلگایه . من کونسهرڤاتیڤ
وکونهپهرست نیم ئهوه بو 15 ساله دهچی لهئهوروپا دهژیم بهلام
ههزمی رهفتاری ژن و پیاوی ئهوروپی ناکهم ، لهههمان کاتدا له
ئایدیا و مورالی کومهلگای خومان بیزارم بو نموونه لهسهر
لهدهستدانی پهردهی کچینی ئافرهتیک وهک ئینسان دهکوژری ، بگره
لهسهر ژووان و ماچیک دووچاری کردهوهی نارهوا ئهبن . لهدیماهی دا
دهلیم کورته فیلمی سزا کاکلهی سیناریویهکی دوورو دریژه دهکری ئیشی
زورتری لهسهر بکری وچارهسهریش بو ئهو باوکانه بدوزریتهوه که
لهم کیشمهکیشهدا ئهژین ههروا دهستی خاتوو چیمهن دهگوشم که
بویرانه دهستی بو ئهم کارهی بردووه و خوازیاری سهرکهوتنم بو
کارهکانی ئایندهی .
نهرویج
10/12/2009
|