خوێنی ڕژاوی غه‌ززه تاوانێکی تری دوو باڵی تیرۆریستی !
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
کوشتنی مناڵان و خه‌ڵکی سیڤیل چ به‌رێگای ته‌قینه‌وه‌وکاره خۆکۆژیه‌کان و رۆکێت بارانه‌وه بێ ، یا‌به‌هۆی بۆمباران و هێرشی فرۆکه‌جه‌نگیه‌کان و هێرشی سه‌ربازیه‌وه‌بێ ، یه‌ک مانا ده‌به‌خشێ ئه‌ویش تیرۆره و تاوانه‌له‌دژی ئینسان .هه‌ربۆیه هه‌ردوو لای شه‌ڕ که‌ڕ دوو باڵی تیرۆریستین . هه‌ردوولا له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیان له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بۆرژوازی و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌خه‌ڵكی سیڤیل ده‌که‌نه‌نیشانه‌وسه‌نگه‌ری خۆیان..
هێرشه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێ گوناهی غه‌ززه‌له‌فه‌له‌ستین ڕاستی قسه‌کانی ئێمه‌ی کۆمۆنیسته‌کرێکاریه‌کانی زیاتر سه‌لماند که‌ئیسرائیل له‌سه‌نگه‌ری تیرۆرزیمی ده‌وڵه‌تیه‌و سه‌ر‌به‌هه‌مان باڵی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تیه که‌جۆرج بۆش و نیوکونسه‌رڤاتیڤه‌کان ناوی لێ ده‌نێن باڵی دیمۆکراتی و دژه‌تیرۆر . هه‌ردوو باڵی تیرۆریستی ئه‌مرۆ زۆر وه‌حشیانه و به‌ربه‌ریانه له غه‌ززه هێزی خۆیان ده‌نوێنن تا بتوانن فه‌زای ترس و دڵه‌راوکێ ی زیاتر بۆ خه‌لکی جیهان نیشان بده‌ن . سه‌رکه‌وتنی هه‌ر لایه‌ک له‌مانه‌به‌سه‌ر ئه‌وی تردا ناتوانێ ئه‌من و ئارامی و ئاسایش بۆ خه‌لکی دابین بکا. ئه‌و ئیدیعایه‌ی ئیسرائل و بۆش ده‌یکه‌ن گه‌ر غه‌زه‌داگیر بکرێ له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیسرائیله‌وه ئیتر به‌دوای ئه‌وه‌دا ئارامی بۆ خه‌لکی باشوری ئیسرائێل دابین ده‌بێ له‌رۆکێته‌کانی حه‌ماس ده‌پارێزرێ ، دیعایه‌کی پووچه . ئامانجی ئه‌وان له‌و ئیدیعایه‌دا ته‌نها به‌ده‌ست هێنانی رای خه‌ڵکی ئیسرائیل و خه‌لکی جیهانه. به‌ڵام نه‌خه‌لكی ئازادیخوازی ئیسرائل باوه‌ریان به‌م ئیدیعایه هه‌یه نه‌خه‌لکی جیهانیش . بۆ راستی ئه‌م قسانه‌ش ئه‌و خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیانه‌ی به‌ره‌ی سێ یه‌مه له‌ناوخۆی ئیسرائیل‌دا هه‌یه له لایه‌ن هه‌زاران که‌س له‌خه‌ڵکی چه‌پ و کۆمنیست و ئازادیخوازان و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤه‌وه له‌دژی حکومه‌تی فاشیست و تیرۆریستی ئیسرائیل وه‌یا ئه‌و‌خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه سه‌دان هه‌زار که‌سیانه‌یه له‌شاره‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا و ئۆسترالیا وئه‌مه‌ریکای لاتین و یابان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌ت و قۆنسولیه‌کانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا ده‌کرێ وخه‌لک پێڵاوه‌کانیان ده‌گرنه‌ئه‌و سه‌فاره‌ت و قۆنسولیانه.
کوشتنی زیاتر له‌سه‌د منداڵ و کوشتنی خه‌ڵکی سیڤیل له‌ناو ماڵه‌کانیان و له‌شوێنی خۆ حه‌شاردانیان ،ته‌نانه‌ت له‌ناو بنکه‌کان و قوتابخانه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌ناو غه‌ززه‌هه‌روه‌ک ئه‌و تاوانه‌وایه‌که‌حکومه‌تی فاشیستی به‌عس به‌رانبه‌ر به‌منداڵان و خه‌ڵكی سیڤیلی هه‌ڵه‌بجه‌ئه‌نجامیدا ،له‌به‌ر ئه‌م جۆره‌تاوانانه‌بوو مۆری فاشیست بوون نرا به‌نێو چاوانی سه‌دام و حکومه‌تی به‌عس، ئه‌مرۆ ئه‌م ره‌فتاره‌نا ئینسانیه‌ئیسرائلێک ئه‌نجامی ده‌دا که‌نه‌زمی نوێ ی جیهان به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا به‌نوێنه‌ری خۆی ده‌زانێ له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوراستدا، وه به‌نوێنه‌ری نه‌زمی دیموکراتی و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ ده‌یناسێنێ ، و جۆرچ بۆش پێ ێ ده‌ڵێ ده‌ستت خۆش بێ هه‌قی خۆته ئه‌و هێرشه‌ده‌که‌یت . که‌چی له‌عێراقدا نوێنه‌ره‌کانی جۆرج بۆش دادگایی تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ده‌که‌ن له‌و لاشه‌وه‌بۆش ده‌ست خۆشی له سه‌رانی ئیسرائیل ده‌کا ! .بۆ یه‌جێ ی خۆیه‌تی به‌بۆش و ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائلیش بووترێ فاشییست یا تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی .
حه‌ماس هه‌مان ئه‌و ده‌وره ده‌بینی که‌ئیسلامی سیاسی وه‌ک (ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی وئیسلامیه‌کانی کوردستان )و ناسیونالیسته‌کانی کوردستان له‌ساڵێ 1988 گێڕایان له‌هه‌ڵه‌بجه ، که‌ده‌سه‌ڵاتدار و دۆستی ئه‌مڕۆی جۆرج بۆش و ئه‌مه‌ریکان له‌عێڕاقدا ،وه ئه‌مانه بوونه هۆی روودانی ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی هه‌ڵه‌بجه . عه‌لی کیمیاوی و حکومه‌تی به‌عس خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌و ده‌رده‌به‌رن که‌بینیمان . حه‌ماس وه‌ک نوێنه‌ری جمهوری ئیسلامی ئێرانه له‌فه‌له‌ستین بۆ به‌رژه‌ندیه‌کانی ئه‌و له‌وێدا کار ده‌کات . ئه‌م هێزه‌هیج کات گیانی خه‌ڵکی سیڤیلی بۆ گرنگ نه‌بووه‌ئێستاش هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ده‌کاته‌سه‌نگه‌ری خۆی بۆ ئامانجه‌گڵاوه‌کانی ئیسلامی سیاسی و( جمهوری ئیسلامی ئێران که‌سه‌رکرده‌ی گه‌وره‌ی تیرۆزمی ئیسلامی سیاسیه‌له‌جیهاندا ). هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێران بوو که‌دوێنێ بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌لکی هه‌له‌بجه‌بۆردومان بکرێ له‌لایه‌ن رژێمی فاشی به‌عسه‌وه، به‌به‌کار هێنانی که‌وا سووره‌به‌ر له‌شکریه‌کانی واته(ئیسلامی سیاسی کوردستانی و عێراقی و ناسیونالیسته‌کانی کوردستان ) هاتن هه‌له‌بجه‌یان داگیر کرد و ته‌سلیمی جمهوری ئیسلامی ئێرانیان کرد ،ئه‌مرۆش به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران که‌حه‌ماس نوێنه‌رایه‌تی ده‌کا له‌غه‌ززه‌بووه‌نه‌ته‌هۆی قه‌تل و عامێک که ئیسراێل دژ به‌و خه‌لكه ئه‌نجامی ده‌دا.
له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی خه‌ڵک و ئازادیخوازن و ئینسان دۆست له‌ده‌سه‌ڵاتدا بوایه‌ن له‌جیهاندا ده‌بوو هه‌ردوولای شه‌ڕکه‌ر له‌فه‌له‌ستین دادگایی بکا و سزای ئه‌و هه‌موو تاوانه‌یان بدرێ که‌به‌رانبه‌ر خه‌لكی فه‌له‌ستین کراوه‌هێشتاش به‌رده‌وامن . ده‌بوو سه‌رانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائل وسه‌رانی حه‌ماس و ئێران و قاعده‌له‌یه‌ک قه‌فه‌سی دادگادا دابنرایه‌ن سزایه‌که‌ی عادیلانه‌بدرایه‌ن ..
بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی هه‌ر ئێستای فه‌لستین چاره‌سه‌ر بکرێ ده‌بێ ڕێگای ئاشتی بگیرێته‌به‌ر و ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ له‌فه‌له‌ستین دامه‌زرێ ئه‌و کاته نه حه‌ماس وئیسلامی سیاسی و نه ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب ده‌توانن باڵا ده‌ستی بکه‌ن و هه‌رچیان بوێ به‌سه‌ر خه‌لکێ فه‌له‌ستیندا بیسه‌پێنن و ئه‌و خه‌ڵکه راكێش بکه‌ن به‌دوای ئامانجه دژی ئینسانیه‌کانی خۆیان ، نه ئیسرالیش ده‌توانێ هه‌ر کات ویستی هێرش بکات و کوشت وکوشتار بنێته‌وه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێزی به‌ره‌ی سێیه‌م پێویسته واته به‌ره‌ی چه‌پ و ئازادیخواز . جۆش دان و هێنانه‌مه‌یدان و په‌یوه‌ست بوون به‌م به‌ره‌یه‌وه‌ئه‌رکی هه‌ر یه‌ک له‌ئێمه‌یه. به‌هاتنه‌مه‌یدان و فشاری ئه‌م هێزه ده‌کرێ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین رزگار بکرێ له‌هه‌موو مه‌ینه‌تی و سته‌مه‌کانی. که‌له‌م رێگایه‌وه ده‌کرێ له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌نگاو بنرێ بۆ ریشه‌کێش کردنی سته‌مه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی تر واته هه‌نگاو به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی سۆشیالیستی و کۆتایی هێنان به‌شه‌ڕو کوشتار و دووبه‌ره‌کی دینی و تایفی و قه‌ومی و ئابلوقه‌دان و برسیه‌تی و بێ‌کاری وکوێره‌وه‌ریه‌کانی تر .
9/1/2009 serdarabdulla@hotmail.com
|