خوێنی
رۆژهه‌ڵاتی لە ئۆسلۆ.

ئاماده‌کردنی: شیلان شۆڕش*
شانۆگه‌ریی (خوێنی ڕۆژهه‌ڵاتی)، که نووسینی (ته‌ڵاڵ نه‌سره‌دین) و ده‌رهێنانی
(حه‌یده‌ر ئه‌بو حه‌یده‌ر)ه له 23ی ئۆکتۆبه‌ری 2010 له
هۆڵی(deichmaniske biblioteket)ی ئۆسلۆ نمایش کرا. له‌م شانۆگه‌رییه‌دا
ته‌نیا یه‌ک ئه‌کته‌ر ڕۆڵ ده‌بینێت، ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندی ناسراو (میدیا
ڕه‌وف بێگه‌رد)ه. دوای ته‌واوبوونی نمایشه‌که نووسه‌ر و ڕووناکبیر (کاروان
عومه‌ر کاکه‌سوور) باسێکی له‌باره‌ی شانۆگه‌رییه‌که‌وه پێشکه‌ش کرد و
باسه‌که گفتوگۆیه‌کی پۆزه‌تیڤانه‌ی به دوای خۆیدا هێنا. شایانی باسه
کاری ده‌نگ له لایه‌ن (هاوده‌م ساڵح)ه‌وه جێبه‌جێ کرا.
له‌م شانۆگه‌رییه‌دا (میدیا ڕه‌وف بێگه‌رد) ڕۆڵی کچێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌بینێت،
که دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕێکی ده‌ره‌وه‌ی که‌لتووره‌که‌ی ژیانی
هاوسه‌رێتی داده‌مه‌زرێنێت، تووشی کۆمه‌ڵێک گرفت ده‌بێت. سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ
خانه‌واده‌که‌ی، که ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ی پێ ناده‌ن و ده‌یانه‌وێت
خوێنی بڕێژن، دواتر ئه‌م گرفته گه‌وره‌تر ده‌بێت کاتێک کوڕه‌که جێی
ده‌هێڵێت، له کاتێکدا ئه‌و دووگیانه و چاوه‌ڕێی له‌دایکبوونی منداڵه‌که‌ی
ده‌کات. له‌مه‌وه هه‌موو کۆمه‌ڵگا وه‌ک تارمایی هه‌ڕه‌شه له‌و کچه
ده‌که‌ن و تووشی حاڵه‌تێکی سایکۆلۆجیی دژوار ده‌بێت. وه‌ک (کاروان کاکه‌سوور)
پێی له‌سه‌ر داگرت هێزی شانۆگه‌رییه‌که له‌و بیرۆکانه‌دا نییه، که
تێکستی شانۆگه‌رییه‌که‌یان پێک هێناوه، به‌ڵکو ئه‌و هێزه له
نواندندا ده‌رده‌که‌وێت، که (میدیا)ی هونه‌رمه‌ند له ڕێگای جه‌سته‌وه
سه‌رجه‌م بینه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی خوێناوییه‌وه و
ناچاریان ده‌کات هه‌ر یه‌که‌ی له دیدگای خۆیه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و
وێنانه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی پێشان بدات. هه‌ندێک له‌و وێنانه هه‌ر به
ڕاستی زه‌حمه‌تن نمایش بکرێن وه‌ک حاڵه‌تی سێکس و منداڵبوون، به‌ڵام (میدیا)
به هۆی ئاماژه‌کانی جه‌سته و هه‌ندێک ماتریالی زۆر ساده‌وه ده‌یتوانی
وا له بینه‌ر بکات وا بزانێت ئه‌و ڕووداوانه ڕاسته‌قینه‌ن. لێره‌دا
ڕووناکی زۆر به چاکی ڕۆڵی خۆی له نیشاندانی ئه‌و حاڵه‌تانه و
جیاکردنه‌وه‌ی هه‌ر دیمه‌نێک له دیمه‌نێکی تردا ده‌بینی، که ئه‌مه‌ش
بۆ شاره‌زایی و وردبینیی ده‌رهێنه‌ری عێراقی (حه‌یده‌ر ئه‌بو حه‌یده‌ر)
ده‌گه‌ڕێته‌وه، که مامه‌ڵه‌یه‌کی وردبینانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌تاندا
کردبوو. (میدیا) له‌ناو ئه‌و بۆشاییه‌ی شانۆدا ته‌نیا ڕۆڵی ژنێکی نه‌ده‌بینی،
که خانه‌واده و کۆمه‌ڵگا وه‌ک تارمایی هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌که‌ن، به‌ڵکو
هه‌ر جارێ ڕۆڵی که‌سانی تریشی ده‌بینی وه‌ک خوشکی و دایکی و برای و
باوکی. لێره‌شدا نه‌ک هه‌ر حاڵه‌تی ده‌موچاوی خۆی ده‌گۆڕی، به‌ڵکو به
هه‌مان ده‌نگی ئه‌وانیش ده‌دوا. ئه‌مه یه‌کێک بوو له‌و هونه‌ره‌ی (میدیا)
له‌و نمایشه‌دا نیشانی دا، چونکه زۆر به خێرایی ئه‌و حاڵه‌ت و تۆنی
ده‌نگانه‌ی ده‌گۆڕی و نه‌یده‌هێشت بینه‌ر به هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌ست به
شتی نه‌شاز بکات. هه‌ر لێره‌دا ده‌بێت بوترێت، که زۆر شاره‌زایانه‌ش
ئه‌و ماتریالانه‌ی سه‌ر شانۆی له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته جیاوازه‌کاندا به کار
ده‌هێنا. وه‌ک له به‌کارهێنانی قوماش و چوارچێوه‌کاندا ده‌مانبینی. ده‌یزانی
چۆن ڕه‌نگه جیاوازه‌کان به پێی حاڵه‌ته‌کان پێشان بدات، که ئه‌مه
به ده‌وری خۆی زیاتر زیندووێتیی به دیمه‌نه‌کان ده‌به‌خشی. وه‌ک به‌کارهێنانی
ڕه‌نگی سوور له کاتی کوشتن و سپی و سوور له کاتی منداڵبووندا و شین
بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو له کاتی فلاشباکهکاندا. به هه‌مان شێوه
چوارچێوه‌کان جارێک ده‌کرانه ده‌رگا و جارێک ده‌کرانه ژوور و جارێکی
تر ده‌کرانه مرۆڤ، که ئه‌مه وای ده‌کرد بینه‌ر هه‌ست بکات ئه‌و
ماتریالانه نه‌ک ئاکتیڤن و دینامیکییهتیان هه‌یه، به‌ڵکو زیاتر له
ئهرکێکیشیان له ئه‌ستۆیه.
باسه‌که‌ی (کاروان کاکه‌سوور)ی ڕۆماننووس و ڕووناکبیریش وه‌ک ته‌واوکه‌ری
نمایشه‌که پێشکه‌ش کرا. (میدیا) کورسییه‌که‌ی به‌هه‌مان ئه‌و په‌ڕۆیه
سووره داپۆشی، که له نمایشه‌که وه‌ک سومبۆلی خوێن به کاری ده‌هێنا.
ئه‌مه هه‌ر خۆی ئاماژه بوو بۆ ته‌واونه‌بوونی نمایشه‌که. باسه‌که‌ی
(کاروان کاکه‌سوور) شتێکی ته‌قلیدی نه‌بوو. واته باسێکی ئامه‌ده‌کراو
نه‌بوو تاکو بخوێندرێته‌وه، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ پێشکه‌شی
ده‌کرد و سێ چه‌مکی خوێن و چاوه‌ڕوانی و تارمایی له خۆی ده‌گرت. بۆ هه‌ر
یه‌که‌یان شیکارییه‌کی وردی کردبوو. له‌ناو فه‌لسه‌فه و سایکۆلۆجیا و
میتۆلۆجیادا بۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و چه‌مکانه ده‌گه‌ڕا و زۆر زیره‌کانه
پێکه‌وه‌ی ده‌به‌ستنه‌وه. به وردییش باسی له ته‌کنیکه‌کانی نمایشه‌که
کرد. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای کرد سه‌ره‌ڕای قووڵیی باسه‌که، بینه‌ر
کارلێکی له‌گه‌ڵدا بکات و له‌و چه‌مکانه تێبگات. ئه‌و گفتوگۆیه‌ی
دواتر له‌نێوان نووسه‌ر و ئاماده‌بووانه‌وه ده‌ستی پێ کرد، به‌ڵگه‌ی
ئه‌وه بوو، که ماناکانی باسه‌که به چاکی گه‌یشتبوونه بینه‌ر. هه‌ر
یه‌ک له (تابان عه‌لی که‌مال)، (شیلان شۆڕش)، (که‌ریم مسته‌فا)، (سه‌رچڵ
حسێن)، (ڕه‌فیق غه‌فوور)، (نزار ڕه‌سووڵ) و زۆری تر له‌و گفتوگۆیانه‌دا
به‌شدار بوون. پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت که (کاروان کاکه‌سوور) باسه‌که‌ی
پێشکه‌شی هونه‌رمه‌ندی ناسراو (گه‌زیزه) کردووه.
_______________________________
*
سه‌رۆکی ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆ و دیمۆکراتیی ژنانی
کورد.
ماڵپه‌ڕی شیلان شۆڕش
|