
| 
 خوێنمژانی تاریکستان ده‌ستیان چووه خوێنی نه‌هله‌خان. 
 
 پێرێ دوژمنانی پێشکه‌وتنخوازیی و کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیی و مرۆڤایه‌تی ، تاوانێکی دڕندانه‌ی تریان به‌رامبه‌ر به ڕۆڵه‌یه‌کی به‌ئه‌مه‌کی گه‌له‌که‌مان و که‌سایه‌تی ناسراوی شاری که‌رکوک (نه‌هله حوسێن شاڵیی) کرد ، دوای ئه‌وه‌ی که چاودێریی ماڵه‌که‌ی ئه‌که‌ن و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی ، مرۆڤکوژان ئه‌چنه ماڵه‌که‌یه‌وه و به‌وپه‌ڕی دڕنده‌ییه‌وه شه‌هیدی ئه‌که‌ن. 
 نه‌هله‌خان بوو به ژماره پێنجه‌می شه‌هیدانی بنه‌ماڵه‌ی حوسێن شاڵیی تێکۆشه‌ر. 
 خوێنمژانی تاریکستان ، ئه‌بێت ئه‌و ڕاستییه بزانن که به‌و تاوانه دڕندانانه‌یان به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان و چالاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیی و پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی ، ته‌مه‌نی کورتی خۆیان کورت‌تر ئه‌که‌نه‌وه و وره‌ی لایه‌ن و کۆڕ و کۆمه‌ڵه پێشکه‌وتنخواز و شارستانییه‌کان پته‌وتر ئه‌که‌ن. 
 نه‌بوونی سه‌روه‌ریی یاسا له کوردستاندا و پشتبه‌ستن به داب و نه‌ریت و شه‌ریعه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کیی ، هۆی سه‌ره‌کیی ڕه‌شه‌کوژییه‌کانی ئافره‌تانه له کوردستاندا. 
 داواکارین له حکومه‌تی کوردستان که به زووترین کات کوژه‌رانی نه‌هله‌خانی کارمه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چالاکی بواری ئافره‌تان و مافی مرۆڤ بدۆزنه‌وه و به سزای خۆیانیان بگه‌یه‌نن و سنورێک بۆ ڕه‌شه‌کوژیی ئافره‌تان له کوردستاندا دابنرێت. 
 نه‌مریی و سه‌ربه‌رزیی بۆ نه‌هله‌خان و شه‌هیدانی بنه‌ماڵه قاره‌مانه‌که‌ی نه‌مریی و سه‌ربه‌رزیی بۆ کاروانی شه‌هیدانی ئافره‌تان له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیی کوردستاندا! مردن و سه‌رشۆڕیی بۆ دوژمنانی مرۆڤایه‌تی و پێشکه‌وتنخوازیی 
 
 نه‌وزاد وه‌لی وته‌بێژی پارتی چه‌پی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات 19-12-2008 
 
 
 
 
 
 
 |