خوێنڕشتنی
ئاژه‌ڵ درێژه‌پێده‌رێکی تری توندوتیژییه!!

شوان سدیق
توندوتیژی ناو کۆمه‌ڵگا دیارده به‌رده‌وامییه‌که‌ی به‌شێک له خێزانی
کورد ئه‌گه‌ر جاران په‌رده‌پۆش کرابایه وه‌لێ ئێستا ئه‌وه به‌سه‌ر
چوو هۆکاره‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی بشاردرێته‌وه، چونکه زۆرینه‌مان
باش ده‌یزانین هۆکاره‌که‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه یان ئه‌و که‌سانه
زیاتر لێی به‌ئاگان که به‌رده‌وام کار له‌سه‌ر توندوتیژی ره‌گه‌زێک به‌رامبه‌ر
ره‌گه‌زێکی تر ده‌که‌ن.
چه‌ند رۆژێک به‌ر له جه‌ژن، واته له کۆتایی رۆژه‌کانی مانگی نۆڤیمبه‌ردا
که به‌رۆژی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان ناوزه‌د ده‌کرێت،
هه‌رچه‌نده به دروشمی بریق و باق و قسه‌ی زل ئه‌و بۆنه‌یان، به‌رێکرد
هه‌ر له سه‌رۆکی حکومه‌ته‌وه تا وه‌زیر و راگه‌یاندنه‌کان و رێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه بگره قسه له‌سه‌ر دیارده‌ی توندوتیژی نێو
خێزان کرا که به‌رۆکی ئافره‌تانی گرتۆته‌وه به چه‌ندین شێوه و جۆر
پێیده‌وترێت توندوتیژی دژیان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له رۆژانی رابردوو قسه‌ی له‌سه‌ر کرا، لاموایه پێچه‌وانه‌ی
رێکه‌وتننامه‌ی سیداوی ساڵی (1979)ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دێت، بۆ
نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیا کارییه‌کی ره‌گه‌زانه و نه‌هێشتنی
توندوتیژی و بنه‌بڕکردنی ئه‌و دیارده‌یه که کۆمه‌ڵگه‌کان ده‌گرێته‌وه.
چونکه ئامانج له هێنانه کایه‌ی ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه بۆ به‌گژا
چوونه‌وه‌ی دیارده‌که‌یه نه‌ک به‌رز را‌گرتن و ته‌نیا مه‌راسیم گێران
بێت، به‌ڵکو ده‌کرا له‌م رۆژه‌دا هه‌موو لاینه‌کان و به‌رێکخراوه‌و
کۆمه‌ڵه‌کانه‌وه یه‌کگرتوویانه هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه
بکردبایه که ئێستا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ترسناکه رووی له خێزان کردووه و
هه‌موو رێگا چاره‌یه‌کیان ده‌ستنیشان بکردبایه به‌ڵام تێبینییه‌کان ته‌نیا
قسه‌کرد بوو.
به‌داخه‌وه یه‌کێک له‌و خاڵه گرینگانه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لێی
ئاسووده به‌خشه له‌رووی ژیانی مرۆڤایه‌تییه‌وه هه‌ر وڵاتێک ئه‌ویش
سه‌روه‌ری یاسایه و دواتر کایه گرینگه‌کانی تری ژیان هه‌ر له
دابینکردنی بیمه‌ی کار و بژێوی ژیان و پاراستنی که‌رامه‌تی مرۆڤ ئه‌مه‌ش
تا ئێستا وه‌ک پێویست قسه‌ی له سه‌ر نه‌کراوه له کوردستان.
ئاهه‌نگ و کۆڕگێران و وتنه‌وه‌ی دروشمی جیا له رۆژی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی
توندوتیژی دژ به ژناندا ئه‌وه‌ی بینراو بیسترا هه‌ر یه‌که و له
ئاوازێک و له‌ژێر په‌رده‌یه‌کی شاراوه‌دا ده‌یخوێند ئه‌وانه‌ی له
کابینه‌ی پێنجه‌م (مڕ و تێربوون) له‌پاره و ئیمتیازاتی جۆراوجۆر به‌ناوی
یه‌کسانی و داکۆکیکردن له دایک و خوشک و ئافره‌تانی کۆمه‌ڵگه و شه‌وانیان
له هۆتێله گران به‌هاکاندا به‌سه‌ر ده‌برد، ئه‌مرۆ له‌و رۆژا به‌ئاشکرا
رابردوویان ده‌فرۆشته‌وه و ئه‌و رۆژانه‌یان ده‌هێنایه‌وه بیر ژنان و
کۆمه‌ڵگه که چی‌یان کردووه بۆ ژن و ((چۆن توانییمانه ئه‌مڕۆژه به‌م
رۆژه بگه‌یه‌نین)).
به‌شێکی تریشیان له‌م رۆژه‌دا، دیاره حکومه‌ت تازه ته‌شکیله و رۆژی
خۆبه‌ره‌و پێشخشتنه بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌س له‌و رێگایه‌وه ئه‌وانیش
هاوشێوه‌ی ژنه به‌ناو یه‌کسانی خوازه‌کان، ئامانجه‌کانیان بێته‌دی.
هه‌ر یه‌ک دوو رۆژێکی به‌سه‌ردا نه‌رۆیشت جه‌ژنی قوربانی موسوڵمانانیش
هاته گۆرێ ئه‌وه‌ی له‌م جه‌ژنه‌دا باوه‌و بووبه خوی زۆرێک له که‌سانی
ئاین په‌روه‌ر ئاژڵ سه‌ربرینه به‌بیانوی (خێر‌و سه‌ده‌قه) لێره‌دا مه‌به‌ستمان
ئه‌وه‌نییه دژ به‌و نه‌ریته ئاینییه بین هه‌قمان به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌وه
نییه که خه‌ڵک پێڕه‌وی ده‌کات یان نا، گومان له‌وه‌دا نییه که
زۆرترین کوشتاری مرۆڤه‌کان له مێژوودا دینه‌کان دروستیان کردوون، هه‌روه‌ها
زۆرێک له ناکۆکییه‌کانی نێوان مرۆڤه‌کان ئاین و دین هۆکاری سه‌رکی
بوون، تا ده‌گاته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له نێوان خۆیشیاندا رووبه‌ڕووی
کوشتن و توندوتیژی یه‌ک ببنه‌وه. ئه‌م خوێنرشتنه‌ی ئاژه‌ڵ هۆکارێکه.
لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستمان له‌لایه‌نه سایکۆلۆژییه‌که‌یه‌تی بۆ سه‌ر
ده‌روونی مرۆڤ ئه‌ویش خوێن رشتنی ئاژڵ و سه‌ربڕینی حه‌یوانه که ئه‌گه‌ر
سه‌یری زۆرێک له ناوچه دووره ده‌سته‌کانی شاره‌کانی کوردستان بکه‌ین،
ده‌بینین منداڵ یان مێرد منداڵ هه‌ڵده‌ستن به‌سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ له چه‌ژندا،
به‌پاره یان ئه‌وکاته‌ی ئاژه‌ڵه‌که سه‌رده‌برێت یاخوود ده‌کوژرێت خه‌ڵکانێکی
زۆری لێ کۆ ده‌که‌نه‌وه، منداڵیش ئاماده‌ی ئه‌و رێوره‌سمه ده‌بن.
که‌واته دوورونزیک ئه‌و جۆره خوێن رشتنه راسته‌خۆ سایکۆلۆژییه‌ن
کاریگه‌ری سلبی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌فکار و بیرکردنه‌وه و ره‌وشتی ئه‌و
مرۆڤه و رۆژله دوای رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنیت ئیدی وای لێدێت به‌لاشییه‌وه
ئاسای بێت، گه‌ر رۆژێک خوێنی مرۆڤێک برژێت، چ جا دایکی بی یان باوک و
براو خوشک و خیزانی رووبه‌رووی ببێته‌وه به‌ئاسانی دوور له هه‌ر
دیالۆگ و وتوێژێک هێرش بکاته سه‌ری.
بێده‌نگی و هه‌ڵوێستی ئاشکرایانه‌ی زۆرێک له رۆشنبیران و ئه‌وکه‌سانه‌ی
که خۆیان به‌کۆمه‌ڵناس یان ده‌روون ناس ناوزه‌د ده‌که‌ن جێگای گومانه
و ئیدی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که ناتوانن رێگربن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌ریته‌ی
خوێن رشتنه‌ی ئاژه‌ڵان له تیڤی ئۆگانه‌کان به‌ئاماژه‌پێکردنێکی ده‌ستخۆشییانه‌وه
هێمای بۆ ده‌که‌ن.
shwansdiq@yahoo.com
|