خوێندنه‌وه‌یه‌کی کوردانه بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان.
فه‌رحان خورشید حه‌مکوڵ - به‌شی شه‌شه‌م -
2 / ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته‌کان ( حصری ) آ - په‌ڕله‌مانی کوردستان :- په‌ڕله‌مان سه‌رچاوه‌ی بڕیاردانه ، ئه‌ندامه‌کانی له ده‌نگدانێکی گشتی ئازاد و ڕاسته‌وخۆی نهێنیدا هه‌ڵده‌بژێردرێن . وه‌ک له مادده‌ی 40 ی ده‌ستووری هه‌رێمدا هاتووه . زۆرترین ده‌سه‌ڵاته‌کانی په‌ڕله‌مان له مادده‌ی 53 ده‌ستوره‌که له 14 خاڵدا ریزبه‌ندکراوه ، له‌وانه دانانی یاسا له گه‌ڵ هه‌موارکرن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاساکان ، په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی گشتی هه‌رێم و وورده‌کاریه‌کانی ، دانانی باج و ڕه‌سمه‌کان و هه‌موارکرن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان . زیاد له‌وانه چاودێری کردنی کاره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن ( سه‌رۆکی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ) ، له گه‌ڵ متمانه‌دان به سه‌رۆکی وه‌زیران و وه‌زیره‌کان ، ئینجا سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆکی وه‌زیران به زۆرینه‌ی دوو له سه‌ر سێ ی ده‌نگه‌کان ، له وه‌زیریش به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی . هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری ڕێگای تاوانبارکردنی سه‌رۆکی هه‌رێم یان جێگره‌که‌ی به دوو له سه‌ر سێی ده‌نگه‌کانی ، له کاتی ( شکاندنی بنه‌ماکانی سوێندی ده‌ستووری یا پێشێلکردنی سامناکی ده‌ستوور ، یا خیانه‌تی گه‌وره ) . زیاد له ده‌نگی دوو له سه‌ر سێی په‌ڕله‌مان ، هه‌ڵبه‌ته له کار خستنی سه‌رۆکی هه‌رێم یان جێگره‌که‌ی پێویستی به ده‌نگی 5 ئه‌ندامی دادگای ده‌ستوری هه‌یه ( له کۆی 7 ئه‌ندام ) ، وه‌ک له بڕگه‌ی 6 ی مادده 95 ی ده‌ستووردا هاتووه . هه‌روه‌ها باڵاده‌ستی په‌ڕله‌مان به سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا له پرسی یاساداناندا به‌ڵگه‌ی جیابوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌کانه . بۆ نموونه 1- کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێم ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت له سه‌ر یاسایه‌کی په‌ڕله‌مان و ده‌ینێرێته‌وه بۆ چاوپێداخشانه‌وه . به‌ڵام دوای به دوا چوونه‌وه له لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه بڕیاره‌که‌ی کۆتایی و بن بڕ ده‌بێت . ئه‌مه‌ش له بڕگه 2 ی مادده 65 ی ده‌ستووره‌که‌دا هاتووه . 2- وه‌ک له به‌شی پێشودا ئاماژه‌مان پێدا ، له کاتێکدا سیسته‌می ( سیاسی ، ده‌ستووری ، یا ئاسایش ) ی هه‌رێم بکه‌وێته به‌ر مه‌ترسی یه‌وه و په‌ڕله‌مان نه‌توانێت کۆبێته‌وه ، له‌و ده‌مه‌دا ده‌ستوور مافی ده‌رکردنی ئه‌و مه‌رسومانه‌ی داوه به سه‌رۆکی هه‌رێم که هێزی یاساییان هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌و مه‌رسومانه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌خرایه پێش چاوی یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان ، یان ئه‌گه‌ر خرانه به‌ر چاوی په‌ڕله‌مان و ئه‌ویش په‌سه‌ندی نه‌کردن ، له‌و ده‌مه‌دا ئاکاری یاسایی ئه‌و مه‌رسومانه نامێنێ . وه‌ک له بڕگه‌ی 7 مادده‌ی 65 ی پرۆژه‌ی ده‌ستووردا هاتووه . ئه‌م جیاکردنه‌وه و سنووردانانه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کان له خاڵه پرشنگداره‌کانی ده‌ستووره‌که‌یه. مافی که‌مینه‌ی ناو په‌ڕله‌مان به پێی بڕگه‌و مادده‌کانی ده‌ستوور پارێزراوه . ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگتیانن :- 1-ده ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان ده‌توانن پێشنیاری یاسایه‌ک یان بڕیارێک پێشکه‌ش به په‌ڕله‌مان بکه‌ن . وه‌ک له مادده‌ی 49 ی ده‌ستووره‌که دا هاتووه . 2-لێپرسینه‌وه له سه‌رۆک یا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌کرێت له سه‌ر داواکاری ده ئه‌ندام په‌ڕله‌مان وه‌ک له مادده‌ی 50 ی ده‌ستووره‌که‌دا هاتووه . جا له ئه‌مڕۆدا کوردستان پێ ده‌نێته قۆناغێکی نوێ وه ، ئۆپۆزسیۆنی فیعلی له ناو په‌ڕله‌ماندا هه‌یه ، بۆیه ڕۆڵی ئۆپۆزسێۆن ڕۆڵێکی کاریگه‌ر و به‌رچاو ده‌بێت ، پرۆژه‌ی ئه‌م ده‌ستووره‌ش پاڵپشته بۆ ئه‌کتیڤ کردنی ڕۆڵی که‌مینه‌ی ناو په‌ڕله‌مان ، چوونکه ئه‌گه‌ر ده ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان بتوانن پێشنیاری یاسایه‌ک بخه‌نه به‌رده‌م په‌ڕله‌مانه‌وه و ئه‌و پێشنیاره له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بێت ، هه‌ڵبه‌ته زۆرینه‌ی ناو په‌ڕله‌مان ناتوانن به بێ پاساوی یاسایی پێشنیاره‌که ڕه‌د بکه‌نه‌وه ، به تایبه‌تی دانیشتنه‌کانی په‌ڕله‌مان ئاشکران و له شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌کانه‌وه ده‌بینرێت . به‌م شێوه‌یه ، ده‌ستوور مافی به په‌ڕله‌مان یا ئۆپۆزۆسیۆنی ناو په‌ڕله‌مان داوه چاودێری ئیش و کاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بکات و لێپرسینه‌وه له هه‌ر سه‌رپێچیه‌ک بکات له ڕێگه‌ی 10 ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌وه . به‌واتا خوڵقاندنی شه‌فافیه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاتدا . ئه‌مانه ی باسمان لێوه کرد گرنگێتی بوونی ده‌ستوور ده‌سه‌لمێنن ، بۆیه له به‌شی داهاتوودا به تێر و ته‌سه‌ل تر باس له گرنگێتی و ماهیه‌تی ده‌ستوور ده‌که‌ین . ب / سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی ورد له ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم بده‌ین ، دوو جۆر ده‌سه‌ڵات به دی ئه‌که‌ین ، هه‌ندێکیان پرۆتۆکۆلین ئه‌وی دی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌یه‌یه . 1- ده‌سه‌ڵاته ڕاسته‌قینه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم : سه‌رۆکی باڵای ده‌سه‌ڵاتی جێ به جێ کردن و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه ( پاسه‌وانی هه‌رێم ) ، کاری هه‌ماهه‌نگی له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌کانی فیدراڵ و ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمی پێ ده‌سپێردرێت. وه‌ک له مادده‌ی 60 ی ده‌ستووردا هاتووه . 2- ده‌سه‌ڵاته پرۆتۆکۆلی و ڕه‌مزیه‌کان : - له مادده‌ی 65 ی ده‌ستووره‌که‌دا ، ده‌سه‌ڵاته‌کانی تری سه‌رۆکی هه‌رێمی له 24 خاڵدا ڕیزبه‌ند کردووه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وورد بینه‌وه له ده‌سه‌ڵاته‌کان 17 جار باس له ( مه‌رسوم ، ڕاسپارده ) کراوه ، که خۆی له خۆی دا ده‌سه‌ڵاتێکی پرۆتۆکۆلیه . له بڕگه‌ی 23 و 24 ی هه‌مان مادده مافی به‌خشینی پله تایبه‌ته‌کان و پله سه‌ربازیه‌کانیشی پێ داوه ، ئه‌مه‌ش به پێ ی یاسا ده‌سنیشان ده‌کرێت ، وه‌ک ئاشکرایه په‌ڕله‌مان تاکه لایه‌نی یاسادانانه ، که‌واتا یاساکه له ڕێی په‌ڕله‌مانه‌وه داده‌ڕێژرێت و سه‌رۆکی هه‌رێم جێ به جێ ی ده‌کات . هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان : ده‌ستوور به جۆرێک ده‌نووسرێته‌وه که‌وا ڕێگه له هه‌ر جۆره قه‌یرانێک بگرێت ، ئیتر چ قه‌یرانی سیاسی بێت یا په‌ڕله‌مانی . بۆیه له هه‌ردوو بڕگه 1 و 2 ی مادده‌ی 56 ی ده‌ستووری هه‌رێم باسی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان کردووه . 1-په‌ڕله‌مان به دوو له سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ده‌توانێ خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه . دیاره له کاتی ئاسایی‌دا هه‌رگیز په‌ڕله‌مان به زۆرینه‌ی دوو له سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی خۆ هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه ، به‌ڵکو ته‌نها وه‌ک چاره‌سه‌رێکه بۆ ڕێگرتن له درووست بوونی قه‌یران یا رێگرتن له به‌رده‌وام بوونی دیکتاتۆریه‌تی که‌مینه ، یان ئه‌گه‌ر ده‌نگی زۆرینه‌ی زۆری ناو په‌ڕله‌مان فه‌رامۆش بکرێت . بۆیه ده‌ستوور هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی به چاره‌سه‌ر داناوه . 2-هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان له ڕێگه‌ی مه‌رسومێکه‌وه ده‌بێ له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه . ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌م سێ حاڵه‌تی خواره‌وه‌یه :- آ. "ئه‌گه‌ر پتر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان ده‌ستیان له کارکێشایه‌وه" . جا ئه‌گه‌ر نیوه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ستیان له کارکێشایه‌وه ، ئه‌و ده‌مه‌دا نیسابی یاسایی په‌ڕله‌مان نامێنێت ، ئیتر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان کارێکی حه‌تمی یه . مه‌رسومه‌که‌ش ته‌نها گوزارشتێکی فه‌رمیه بۆ واقیعی په‌ڕله‌مان . ب ."ئه‌گه‌ر 60 ڕۆژ پاش بانگهێشتنی بۆ کۆبوونه‌وه له دوای هه‌ڵبژارنیدا نیسابی یاسایی بۆ کۆبوونه‌وه ته‌واو نه‌بوو" . واتا ئه‌گه‌ر 60 ڕۆژ تێپه‌ڕبێ به سه‌ر بانگهێشتنی په‌ڕله‌مان که چی که‌متر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌کان ببن ، له‌و ده‌مه‌دا په‌ڕله‌مان ناتوانێ هیچ بڕیارێک بدات و شه‌رعیه‌تی یاسایی نامێنێت . جا به‌رده‌وام بوونی ئه‌و بارودۆخه به واتای ئه‌وه دێت که قه‌یرانێکی ڕاسته‌قینه له ئارادایه و بارودۆخه‌که توشی ئیفلیج کردووه ، بۆیه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان تاکه چاره‌سه‌ره . ج . " ئه‌گه‌ر متمانه‌ی نه‌دا به سێ کابینه‌ی پێشنیازکراوی وه‌زاری جیاوازی یه‌ک له دوای یه‌کدا " . جا ئه‌گه‌ر په‌ڕله‌مان نه‌توانێ متمانه به 3 کابینه‌ی پێشنیازکراو ببه‌خشێ ، به مانای ئه‌وه‌یه قه‌یرانێکی سیاسی ڕاسته‌قینه له‌ئارادایه . بۆیه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌ڕ‌ڵه‌مان تاکه ڕێگه‌چاره‌یه بۆ ڕێگرتن له قه‌یرانه‌که . له هه‌ر چوار حاڵه‌تدا هه‌ڵبژارنێکی پێشوه‌خت ده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانێکی ئه‌کتیڤ و شه‌رعی بێته ئاراوه .
ماویه‌تی
fkh.binayi@hotmail.com
|