په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٨\٢٠١٦

خۆین و جەستەى کەرکوکییەکان لە نێوان ماف و ئەرکەکان.


سەڵاح حەمەئەمین   


شاراوەنییە لەدواى نەمانى رژێمى لەناوچووى بەعس لە ساڵى ٢٠٠٣ دا بەشێوەیەکى بەرنامە بۆ داڕێژراو کە تاوەکو ئەمڕۆمان بەردەوامە زنجیرەیەک کردەوەى تیرۆرستى زۆربەى شارەکانى عیراقى بەکەرکوکیشەوە کردووەتەئامانج ، لەوکردەوە تیرۆرستییانە کۆمەڵى خەڵکى سڤیل و بێ تاوان شەهید و بریندار بوون کە ژمارەیان دەقاتى ئەو کە سانەن کە لە سلکە ئەمنی و سەربازییە عیراقییەکاندا کاریان کردووە ، خەڵکى سڤیلى عیراق لە بێ ئومیدییان لە دەسەڵاتدارانى عیراق دەستبەردارى داواکردنى پاراستى ژیان و ماڵ و سامانیان وەک ئەرکێکى بەرپرسانەى ئەم دەسەڵاتەى عیراق بوون و خۆیان دایە دەستى قەدەرى رەشى تیرۆرستانەوە ، وەک شاراوەش نییە کارەکە لەو ئاستەشدا نەوەستا و گەیشتە ئەو رادەیەى دەسەڵاتدارانى عیراق کۆمەڵى تەگەرەو گرفت بخەنە بەردەم هاوۆڵاتیان بۆ قەرەبوو کردنەوەى زیان لێکەوتووەکانى ماددى و جەستەیی ئەو کردەوە تیرۆریستییانەى کە رووبەروویان ئەبوونەوە . لەو سونگەیەوە ئیمە لەم نووسینەماندا هەڵ ئەدەین ئاماژە بەلایەنێکى ترى ئەو نەهامەتى و کارەساتانە بدەین کەرووبەڕووى عیراقییەکان بەگشتى و کەرکوکییەکان بەتایبەتى لەم دواییەدا بووەتەوە ، ئەوەش پیک هاتووە لەو کارەساتە چەرگ بڕەى لەچەند رۆژی رابووردوودا بەرۆکى کەرکوکییەکانى گرتووە ، ئەوەش پەیوەستە بەبارى تەندروستى دانیشتوانى ئەم شارە و کە ئەوەش سادەترین مافی هاوۆڵاتیانە و ئەرکێکى بنەڕەتی و حاشا هەڵنەگرتووى دەسەڵاتە لەدواکەوتووترین وڵاتانى سەر گۆى زەۆى . ئەفسوس لەم رۆژانەى دواییەدا منداڵانى شارى کەرکوک رووبەرووى چەند حاڵەتێکى نەخوازراو بوونەتەوە ئەوەش پیک هاتووە لە کیان لەدەست دان بەهۆى دووپشک پیوەدانەوە و نەبوونى دەرزى دژە ژەهر لەهیچ کام لەنەخۆشخانەکانى شارى کەرکوک ، ئەمەش بیگومان حاڵەتێکى ناڕەزایی زۆرى لەناو هاوۆڵاتیانى ئەم شارەدا دروست کردووە ، وەک هەردەم ئەم جارەشیان دەسەڵاتدارانى ئەم شارە بەهیچ جۆریک خۆینى هاوۆڵاتیانى بەلاوە گرنگ نەبووە و بەبیانووى هەماهەنگ نەبوونى وەزارەتى تەندروستى عیراق لەگەڵ پاریزگاى کەرکوک و هەروەها قەیرانى داراییەوە هەۆلى ئەوەى نەداوە دەرزى دژە ژەهر بۆ هاوۆڵاتیانى ئەم شارە دابین بکات.


بەداخەوە وەک هەموو ئەو سەقەتییانەى بەرۆکى ئەم وڵاتەى گرتووە ، دەسەڵاتداران بەردەوام داوا لە هاوۆڵاتیانى سڤیل ئەکەن ئەرکەکانیان بەرامبەر بەوڵات و دەسەڵات و دام و دەزگاکانى حکۆمەت جێبەجی بکەن ، بەڵام هەرگیزاو هەرگیز ئەو دەسەڵاتە بۆ چرکە ساتیکیش بیرى لەمافەکانى هاوۆڵاتیەکانى نەکردۆتەوە ، ئەفسوس هاوۆڵاتیانیش لەلایەن خۆیانەوە لە وڵاتێکى بی یاساو بی مافی هاوؤلاتى بوون درک بەمافەکانى خۆیان ناکەن و کاربۆ دەستەبەرکردنیان بە ڕیکارە یاساییەکان ناکەن ، کەئەوەش مافێکى رەواو حاشاهەڵنەگرى خویانەو دەتوانن لەرێگا یاساییەکان و دادگاوە سکاڵا لەسەر وەزارەتى تەندروستى عیراق و فەرمانگەى تەندروستى کەرکوک توماربکەن.

 


salah1325681@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک