١٤\١٢\٢٠١٢
خیانەتی هاوسەریی،
پاساوێک بۆ کوشتنی ژنان.*

حەسەن حوسێن
له کوردستان به‌شی زۆری تاوانه‌کانی کوشتنی
مێینە له‌سه‌ر هه‌بوون(یا گومان له‌بوونی) په‌یوه‌ندییه‌کی خۆشه‌ویستی
و سێکسی ئه‌نجام ده‌درێن و له نێو قوربانییه‌کانیشدا ژنی مێرددار هه‌ن،
کاردانه‌وه‌کانی تا‌که‌کانیش( له‌وه گه‌ڕێ که دامه‌زراوه‌و گروپه‌کان
به گشتی کاردانه‌وه‌کانیان خۆپارێزانه‌و موجامه‌له‌چییانه‌یه) به‌رامبه‌ر
به‌کوشتن به‌ناوی خیانه‌ته‌وه لەباشترین حاڵەتیدا لە هه‌ڵوێستێکی
سۆزدارییانه تێناپه‌ڕێت و ئەوەی کە باوە لۆمه‌کردن و سەرزەنشتکردنی
قوربانییەکەیە بەوەی سوچ و گوناهی خۆیەتی کە کوژراوە. کاردانه‌وه‌ی
بەشی زۆری ژنانیش له ئاست خیانه‌تی هاوسه‌ریدا کارتێکراوه به‌و
پێناسه‌یه‌ی که که‌لتووری پیاوسالاری بۆ بنه‌ماو چوارچێوه‌کانی بۆ
داڕشتوه بۆیە دەبینین لەهەڵوێست وەرگرتنیاندا لەبەرامبەر کوشتن لەسەر
خیانه‌تی هاوسه‌ری تۆمه‌ت و به‌رپرسیارێتی فڕێ دەدەن به‌سه‌ر ژنداو
ئەو بەگوناهباری سەرەکی دەزانن، واته هێنده‌ی خیانه‌ته‌که(هۆکاری
کوشتنه‌که) مرۆڤه‌کان راده‌گرێت ئه‌وه‌نده خودی کوشتنه‌که‌و هۆکاری
خیانه‌ته‌که مرۆڤه‌کان راناگرێت و پرسیاریان لا دروست ناکات.
میدیاکان و دەزگافەرمی و نافەرمییەکان بەردەوام هەواڵی کوشتنی ژنان
لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی و سێکسی بڵاودەکەنەوە. ئێمە لێرەدا ئامارەکان
ناخەینەروو و قوربانییەکان ئەژمار ناکەین،بەڵام بابۆ ساتەوەختێک
راوەستین و سەرنجێکی ئەو دۆخە ئیعلامی وکۆمەڵایەتییە بدەین کە
لەیادکردنەوەی رۆژی عاشقاندا(ڤالانتاین) لەم کۆمەڵگەیەدا دەگوزەرێت و
بپرسین داخۆ دەشێت کۆمەڵگەیەک یادی ڤالانتاین بکاتەوە ئەو هەموو بڕە
لەتوندو تیژیی و کوشتنەی لە هەناوی خۆیدا هەڵگرتبێت؟ ئایا ئەم ئامارانە
جارێکی‌تر دووفاقی و ئیزدواجییەتی کارێکتەری کۆمەڵایەتیمان نادەنەوە
بەروودا؟ چی وا لە مرۆیەک دەکات کەلەیەک کاتدا هەم عاشق بێت و هەم
عیشقکوژ؟ .. مرۆیەک کە وێنەی تیر‌و دڵی لەسەر دەست ومەچەکی هەڵکەندووە،
بەڵام ئامادەیە لەسەر ئەوەی پێی دەوترێت خیانەت سەر سنگی هاوسەرەکەی بە
فیشەک هەڵتەکێنێت، ئامادەیە خوشکەکەی لەت و پەت بکات
.
لە راستیدا سێکس لەدەرەوەی پەیوەندی هاوسەرێتیدا دەرەنجامی قەیرانێکە
کە دەکرێت بە قەیران لە پەیوەندی هاوسەرێتیدا ناوی ببەین. کوشتنیش
لەسەر هەبوونی پەیوەندی سێکسی دەگەڕێتەوە بۆ:
یەکەم/ بە پیرۆز سەیرکردنی دامەزراوەی خێزان و پاراستنییەتی بۆ
بەردەوام بوون لەو وەزیفەیەی پێیدراوە بەتایبەت لە ئاراستەکردن و جڵەو
کردنی ئارەزووە سێکسییەکانی ئەندامەکانی.
دووەم/ رەگداکوتاوی کەلتووری توند‌و تیژیی وەک پاشخانێکی مێژووی ئەم
کۆمەڵگەیە کە چ تاکەکان و چ گروپەکان لە دۆخی ناکامی و
بنبەستییەکانیاندا پەنای بۆ دەبەن.
لەم نێوەدا ئەوەی بیری لێ ناکرێتەوە هۆکارەکانی پشت ئەو پەیوەندییە
سێکسییەیە و چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەیە کە پەیوەندییەکەی بەو
دۆخە گەیاندووە.
بۆیە ناکرێت هەروا بەبێ هیچ هۆیەک نه‌فره‌تی لێبکه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی
که‌لتورو ئاین و کۆمه‌ڵگه نه‌فره‌تیان لێکردووه، یاخود په‌سه‌ندی بکه‌ین
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئازادی ده‌که‌ین. به‌ڵکو پێویسته بزانین
خیانه‌تی هاوسه‌ری چی ده‌گه‌یه‌نێت و سه‌رچاوه مادی و مه‌عنه‌وییه‌کانی
تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵگه له‌م چه‌مکه چین؟ بۆچی کۆمه‌ڵگه هه‌ڵوێستێکی
دووفاقی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر سێکس کردنی هه‌ریه‌که له ژن و پیاو له
ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دانپیانکراوه‌کاندا.
خیانه‌ت یا په‌یوه‌ندی سێکسی نا باو، رووداوێکی ساته‌وه‌خت و کت وپڕ
نییه که تاکێک یا دوو که‌س لێی به‌رپرسیاربن. وه‌ک چۆن له‌ناو کایه‌ی
پزیشکیدا نه‌خۆش مێژووچه‌ی خۆی هه‌یه‌و له‌ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی نه‌خۆشییه‌که‌یه‌وه
ده‌ست پێنا‌کات، نیشانه‌کان زنجیره‌یه‌کی که‌ڵه‌که‌بووی گۆڕانکاری و
تێکچوونن له وه‌زیفه فه‌سله‌جییه‌کان یا ده‌روونییه‌کانی مرۆڤ.
ئاواش په‌یوه‌ندی سێکسی ناباو مێژووچه‌ی خۆیی هه‌یه که به‌شێک له‌و
مێژووچه‌یه دووره‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی
که‌سه‌که‌و قۆناغه‌کانی گه‌شه‌و نه‌شو نمای سێکسی، به‌شێکیشی نزیکه‌و
په‌یوه‌ندی به‌و دۆخه سێکسی و سۆزدارییه‌وه هه‌یه‌که گه‌مارۆی تاکی
داوه.
ده‌کرێت بڵێین خیانه‌تی هاوسه‌ری ده‌لالاتی جۆراوجۆری هه‌یه، ریشه‌که‌ی
به‌شێکی له کۆمه‌ڵناسیدایه چونکه گوزارشته له په‌یوه‌ندییه‌ک له
ده‌ره‌وه‌ی خێزانی دانپیانراو و دانپیانانی کۆمه‌ڵایه‌تی(هه‌ر بۆیه من
ده‌سته‌واژه‌ی سێکسی ناباو وه‌ک هاو واتای خیانه‌تی هاوسه‌ری به‌کار ده‌هێنم)
به‌مه‌ش به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر خێزان ده‌زانرێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کی
قوڵیشی به ده‌رونناسییه‌وه هه‌یه چونکه راسته‌وخۆ پاڵنه‌ره
سێکسییه‌کان، خه‌یاڵدانی سێکسی و په‌روه‌رده‌ی که‌سێتی له په‌سه‌ندکردن
یا ره‌تکردنه‌وه‌یدا به‌شدارن.
باسه‌ره‌تا له خێزانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین . خێزان له‌ڕێڕه‌وی په‌ره‌سه‌ندنی
خۆیدا چه‌ندین فۆرمی به‌خۆیه‌وه دیوه هه‌ر له‌گه‌له ژنه مێردایه‌تیه‌وه
تا تاك هاوسه‌ری ، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش كه‌به‌سه‌ر خێزاندا هاتون ده‌ره‌نجامی
گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی بون، خاڵی جه‌وهه‌ریش لێره‌دا ئه‌وه‌یه
كه هه‌مو قۆناغه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵگه جۆراوجۆره‌كان له‌مێژوی
دێرینه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ خاوه‌نی سیستمی په‌یوه‌ندی تایبه‌ت و شێوازی
ڕێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو بون و هه‌ن، تابۆ ومحرمات وئەخلاقی
تایبه‌ت بەخۆیان هه‌بوه و هه‌یه، بۆیه‌ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه‌به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگادا هاتون مۆدیله‌كانی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وپه‌یوه‌ندییه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سنوره‌كانی حه‌رام وحه‌ڵاڵ و په‌یوه‌ندیه‌كانی ژن
وپیاو وخێزانیشی خستۆته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه‌و سه‌رله‌نۆێ پێناسه‌ی
كردونه‌ته‌وه( خێزان توخمێكی چوست وچالاكه ، هه‌رگیز ناوه‌ستێ ، به‌ڵكو
له‌فۆرمێكی نزمه‌وه بۆ باڵاتر ، هه‌ربه‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی پێشكه‌وتنی
كۆمه‌ڵگه ڕووه و قۆناغێكی باڵاتر هه‌نگاو ده‌نێ وپێشده‌كه‌وێت )(١)،
به‌م پێیه ئایدیا‌و حوكمدانی ئێمه له‌سه‌ر شته‌كان و دیارده‌كان
وپۆلین كردنیان بۆباش وخراپ له‌ژێر كارتێكه‌ری دراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
، نه‌ریت و یاسا و كه‌لتور و... هتد و زانیاریه دیاریكراوه‌كانی ئێمه‌دایه
، له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و بارودۆخه ده‌رونیه‌دایه كه‌چ وه‌ك تاك یاخود
وه‌ك گروپ به‌سه‌رماندا زاڵه ، واته ئه‌وه كۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه
مێژویی وكۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ن كه‌په‌سه‌ند له‌ناپه‌سه‌ند جیاده‌كه‌نه‌وه
و هێڵی نێوانیان دیاریده‌كه‌ن.
لێره‌وه ده‌كرێت بڵێین په‌یوه‌ندی سێكسی وهاوسه‌رێتی وڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگه
بۆیان وڕوبه‌ره‌كانی تابۆ جێگیر و وه‌ستاونین به‌ڵكو به‌پێی گۆڕانی كات
وشوێن به‌رده‌وام له‌گۆڕاندان. بۆنمونه ئه‌وه‌ی كه له‌سیستمی
دایكسالاریدا په‌یوه‌ندی سێكسی ئازادانه‌تره و په‌یوه‌ندییه سێكسیه‌كان
كێشه‌و گرفت ناخوڵقێنن په‌یوه‌سته به ئابوری كۆمۆنی وئه‌و فۆرمه‌ی
خێزان كه‌ئه‌و كاته‌باو بوه( گریك وگه‌لانی ئاسیا پێش یه‌ك شویی شێوه‌ی
دیكه‌ی ژن ومێردایه‌تیان تێدا باو بو كه‌نه‌ك ته‌نها پیاوێك له‌گه‌ڵ چه‌ند
ژنێك دا تێكه‌ڵا ده‌بون به‌ڵكو به‌هه‌مان شێوه‌ش ژنێك له‌گه‌ڵا چه‌ندین
پیاودا تێكه‌ڵاو ده‌بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كاره گرفتێك بخوڵقێنێت
یان له‌ڕێگه‌لادان و سه‌رپێچی كردن بێت ، چ بۆ پیاو چ بۆ ژن)(٢).
به‌هه‌ره‌سهێنانی سیستمی دایكسالاری و كۆنترۆڵكردنی ئابوری له‌لایه‌ن
پیاوانه‌وه ئیتر په‌یوه‌ندیه مرۆییه‌كان و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،
به خێزانیشه‌وه، به‌پێی دۆخی تازه گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت ، په‌یوه‌ندی
سێكسی ژن وپیاو كه‌ڕه‌مه‌ك(غریزه) بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌تی ده‌گۆڕێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی
مه‌به‌ستدار كه‌ئامانج لێی وه‌چه‌خستنه‌وه‌و پاراستنی سامان و میراتی
باوكه، مانه‌وه‌ی سامانیش له نێو خێزان(خێڵ)دا پێویستی به‌وه‌یه
كه‌نه‌سه‌بی مناڵان بگه‌ڕێته‌وه بۆ باوك نه‌ك دایك(ده‌سه‌ڵاتدارێتی
مێرد له خێزاندا و له‌دایكبونی مناڵگه‌لێك كه‌ته‌نها له خوێن و تۆوی
ئه‌و كه‌وتونه‌ته‌وه‌و هه‌ر ئه‌وان له‌دوا ڕۆژدا میراتگری سه‌روه‌ت و
سامانه‌كانین ئه‌مانه‌ن تاكه‌ئامانجی تاك ژن ومێردایه‌تی)(٣)،
لێره‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی كه خێزانی تاك ژن ومێردایه‌تی ده‌بێته
پێداویستیه‌كی قۆناغه‌كه هه‌روه‌ها چه‌پاندنی ئاره‌زو و پاڵنه‌ره
سێكسییه‌كانیش به‌و جۆره‌ی كه‌له‌گه‌ڵ مه‌رام وپێكهاته‌ی فۆرمی تازه‌ی
خێزاندا بێته‌وه ، ده‌ست پێده‌كات و ئاكاری سێكسیش داده‌مه‌زرێت(ئاكاری
سێكسی به‌مه‌به‌ستی دیاریكراو هاتۆته‌بوون کە بریتییه له رێكخستنی
سێكس‌و میراتی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش خێزان په‌یدابووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو
جۆره موماره‌سه‌یه‌كی سێكسی له‌هه‌ر جۆره ئاستێكدا بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌م ده‌زگایه قه‌ده‌غه‌و حه‌رام بكات) (٤)
لێرەوە وەک ولیەم رایش ئاماژەی پێدەکات خێزانی باوكسالاری
دەبێتە(میكانیزمێكی كارا و تایبه‌تمه‌ند له گواستنه‌وه‌ی چه‌پاندنی
كۆمه‌ڵایه‌تییەوە بۆ تاك)(٥).
واته خێزان جگه‌له ئه‌ركه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
ئه‌ركێكی گرنگتریش له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت ئه‌ویش په‌روه‌رده‌ی سێكسیی
مناڵه، په‌روه‌رده‌كردن به‌مانا زانستیه‌كه‌ی نا ،به‌مانای دانی
هوشیاری سێكسی نا ، به‌ڵكو به‌وه‌ی كه ئاره‌زوه‌سێكسیه‌كانی منداڵ
ئاراسته‌و كۆنترۆڵ بكات و له‌پاڵ پێگه‌یشتنی بایۆلۆژیدا مرۆڤێكی گونجاو
له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵگا بكات. ئه‌وه ئه‌ركی
خێزانه كه به‌ئامۆژگاری بێت یان چاوسوركردنه‌وه و تۆقاندن یان لێدان
بێت ئه‌و پرنسیپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌بگه‌یه‌نێت به‌منداڵه‌كانی، ئه‌ویش
پره‌نسیپی قه‌تیس كردنی بنه‌ماكانی له‌زه‌ته له نێو بازنه‌ی زایه‌ندی(تناسلی)دا،
واته‌فێركردنی گواستنه‌وه‌ی میكانیزمه‌كانی چێژوه‌رگرتنی سێكسی له جه‌سته‌وه
بۆ كۆئه‌ندامی زاوزێ، وه‌ك ماركۆزه ئاماژه‌ی پێده‌دات ، بۆئه‌وه‌ی
باقی ئه‌ندام وهه‌سته‌كانی تری له‌ش جگه‌له كۆئه‌ندامی زاوزێ بخرێته
خزمه‌ت به‌رهه‌مهێنه‌ری كار و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی به‌رهه‌مهێنانی
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
ئەگەرچی ماركۆزه پێیوایه كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ ڕۆڵی خێزانی وه‌ك
ئاراسته‌كه‌ری پاڵنه‌ر وفێركه‌ری جێبه‌جێ كردنی ئاره‌زوه‌سێكسیه‌كان
وچه‌پاندن هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌وئه‌م ڕۆڵه زیاتر ده‌زگاكانی كۆنترۆڵ
وچاودێری ده‌یبینن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای كوردی و بگره
وڵاتانی ڕۆژ‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئیسلامی بده‌ین ، ده‌بینین كه هه‌ردو
بۆچونه‌كه‌ی ڕایش وماركۆزه‌یان تێدا به‌رجه‌سته بوه. چونکە له‌لایه‌كه‌وه
خێزان و نه‌ریتی خێڵه‌كی كه‌پاشماوه‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تایین، ڕۆڵی
خۆیان له‌ئاراسته‌كردن وله‌قاڵب دانی تاك هه‌تا ئه‌ندازه‌ی له‌تاكخستنی
له‌ده‌ست نه‌داوه لەلایەکی دیکەوە رۆڵی دام وده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات وده‌وڵه‌ت
له تەقدیس کردنی دامەزراوەی خێزان، په‌روه‌رده‌كردن و ڕێكخستنی مه‌یله
سێكسیه‌كانی تاك و جڵه‌و كردنیان ڕۆڵێکی ته‌واوكا‌ریانەیە.
به‌م جۆره مەیلەکانی مرۆڤ له‌پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنیدا له‌نێو
خێزاندا(وهه‌روه‌ها له‌كۆمه‌ڵگاش) جڵه‌و ده‌كرێن تاكو به‌دیهێنانی له‌زه‌ت
له پێكهێنانی خێزاندا ببینێته‌وه‌و خۆی به‌دوربگرێت له‌هه‌ر جۆره
تێركردنێكی تری سێكسی كه خزمه‌ت به سێكسی زایه‌ندی(تناسلی) نه‌كات،
چونكه كۆمه‌ڵی پیاوسالاری به ناڕه‌وا(غیرشرعی) وناپه‌سه‌ندو لێدان و
لادان له‌به‌هاو پیرۆزیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌زانێت و دانی پیانانێت (٦).
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین دروستكردنی خێزان و هاوسه‌رگیریش ده‌سه‌وه‌ستانە
له‌لابردنی ئه‌و چه‌پاندن و بێبه‌شیه‌ی كه مرۆڤی تێدا ده‌ژی. چونکە
ئەو چه‌پاندنە، كه به‌ڕێژه‌ی ١٠٠٪
تاکی بێبەشکردووە له‌وەی بەرلە پرۆسەی هاوسەرگیریی هەر جۆره ئه‌زمونێكی
سێكسیی دیکەی هەبێت، له ژیانی هاوسه‌ریدا ته‌نهابه‌ڕواڵه‌ت لاده‌چێت و
له‌باشترین حاڵه‌تیدا له‌چه‌ندێتی سه‌رفكردنی وزه‌ی سێكسی‌دا كه‌م ده‌كات.
به‌ڵام له‌ڕوی چۆنێتی گه‌یشتن به‌ئۆرجازمی ته‌واو وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه،
وەک رایش دەڵێت: بارودۆخ له‌كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌ری و
خێزاندا پڕكوێره‌وه‌ریتره.
لەراستیدا ئێمە به‌په‌راوێزی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌نه‌وه دو دیمه‌نی ناكۆك
و دژبه‌یه‌ك، به‌ڵام دانپیانه‌نراو ،ده‌بینین لەلایەکەوە هیتریزم(
ئیباحییەت)، بازرگانی کردن بە سێکسەوە، کردنەوەی مەلهاو دیسکۆو
لەبەردەستدا بوونی کەناڵ و سایتەکانی پۆرنۆو ... هتد. لەلایەکی دیکەوە
چاودێریی توندی دەزگاکانی دەسەڵات دەبینین بەسەر هەڵس وکەوت و
ئازادییەکانی تاک، برەودان بەوێنایەکی وەهمی دەبینین لەمەڕ خێزانی
پاکیزەو پاک دامێنی، ئەو کوشتن و توندوتیژییه دەبینین كه‌له‌له‌لایه‌ن
خیزانەکانەوە دەرهەق بە ژنان و کچان دەکرێت.
فاکتەرەکانی بەردەوام بوونی ئەم تاوانە چین؟
ئەگەر سروشتی پەیوەندی سێکسیی ناباو(خیانەتی هاوسەری) لەناو پەیوەندی
نێوان ژن و پیاودا بێت ئەوا کاردانەوەکان لەنێو دامەزراوە
کۆمەڵایەتییەکاندایە کە لەفۆرمی جیاوازداو بەپشت بەستن بە فاکتەری
جۆراو جۆر پارێزگاری لە ئاکار‌و بەها چەسپاوەکان دەکەن و پێودانگیان بۆ
دادەنێن، لێرەدا ئاماژە بە سێ فاکتەری گرنگ دەکەین:
فاکتەری یاسایی:
ئەوەی ئێمە ئەم کوشتن و توند‌و تیژییە بە تاوان ناودەبەین زیاتر
لایەنێکی مافخوازی(حقوقی)یە وەک لە یاسایی، چونکە یاسا سزایەکی وای
دیارینەکردووە کە لەگەڵ قورسی تاوانەکەدا گونجاو بێت. لەراستیدا
زیادەرەوی ناکەین ئەگەر بڵێین کوشتن بە پاساوی خیانەت بەشێوەیەکی
شاردراوە بە دەستورو یاسا رێکخراوە. بۆ نمونە لەبڕگەی ئەلفی مادەی ٢٩ی
دەستوری هەمیشەیی عێراقدا هاتووە: خێزان بنەمای کۆمەڵەو دەوڵەتیش
پارێزگاری لە قەوارەکەی، بەها ئاینی و ئەخلاقی و نیشتمانییەکانی دەکات.
ئاشکرایە دەوڵەت لە رێگەی دامەزراوەکانییەوە پارێزگاری لە قەوارەی
خێزان دەکات و بەخشینی بەهای ئاینی و ئەخلاقیش پێی مانای رەتکردنەوەی
هەرجۆرە فۆرمێکی دیکەی پەیوەندیی مرۆییە کەلەدەرەوەی سنورە
ئاینییەکاندا بێت و ئەوەش کە چاودێری بەها ئاینی و ئەخلاقییەکانی خێزان
دەکات بریتییە لە دەزگا ئاینییەکان کە سزا یاساییەکان بۆ هەر
سنورشکێنییەک دیاری دەکەن. بەگوێرەی مادەی ٤٠٩ی یاسای سزادانی عێراقیش
ئەگەر پیاو ژنەکەی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا لە کاتی سێکس کردندا بگرێت و
یەکێکیان یا هەردووکیان بکوژێت ئەوا سزاکەی لە سێ ساڵ زیاتر نابێت.
لێرەدا دەوڵەت لەجیاتی ئەوەی فاکتەرێک بێت بۆ ئارامی و ئاسایشی
هاوڵاتیان خۆی دەبێتە فاکتەری نائارامی بۆ نیوەی کۆمەڵگە کە ژنانن.
فاکتەری ئاینیی:
بەپیرۆز سەیرکردنی خێزان و سێکس لە هزری ئاینیدا ریشەیەکی قوڵ و دێرینی
هەیەو دەگەڕێتەوە بۆ ساتەوەختی سەرهەڵدانی دوالیزمەی موقەدەس و گڵاو کە
دواتر بناغەی هزری ئاینەکان پێکدەهێنێت. بەپێی بیرۆکەی موقەدەس سەرجەم
ئەندامەکانی لەش و وەزیفە فەسلەجییەکانیان و جوڵەو رەفتارەکانی مرۆڤ و
بگرە هەرچی دیاردەو جووڵەیەک هەیە لە گەردوندا مەدلولێکی ئاینی و
قودسیەتیان هەیە چونکە لەلایەن خواوەندەوە دامەزراون و بەم پێیەش هەموو
شتێ سروشتێکی سروتگەریی هەیە هەر لە خواردن و خەوتنەوە تا سێکس کردن.
خوێندنی دوعا‌و نزا‌و وێردەکان لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکاندا
نمونەیەکن لەو شێوازە سروتگەریی(٧).
ئاشکرایە لادان یا سەرپێچیکردنیش لەو سیستماتیزە بوونەی رەفتارو
جوڵەکان مانای بەزاندنی سنوورەکانی تابۆو موحەرەماتەکانەو سزای دینی و
دنیایی لەسەرە.
کەلتوری توندوتیژیی و تۆڵەکردنەوە:
نەک هەر کوشتن و توندوتیژیی لەسەر سێکس و خۆشەویستی بەڵکو هەموو توند‌و
تیژییەکانی دیکەش لە نێو کۆمەڵگەیەکدا هەن کە لێبوردەیی و
ئاشتەوایی تێدانییەو کەلتوری تۆڵە کردنەوە تیایدا باڵادەستە.
رەگداکوتاوی کەلتوری توندوتیژیی وەک ئاسانترین رێگا بۆ چارەسەرکردنی
ناکامی و بنبەستەکان، کوشتنی ژنیشی لەسەر خیانەتی هاوسەری کردۆتە
ئیجرائێکی بەردەستی دامەزراوەی خێزان.
لە کاتێکدا خێزان لەم کۆمەڵگەیەدا به پیاو ده‌ناسرێته‌وه‌و به‌شێكه
له‌شوناسی پیاوانه‌ی، لە کاتێکیشدا پاراستنی قه‌واره وپیرۆزییه‌كانی
خێزان کراوە بەئه‌ركی هه‌مو ئه‌ندامانی خێزان، ده‌ستبردن بۆ تابۆ وحه‌رامكراوه‌كان
له‌لایه‌ن ژنه‌وه(كه‌به‌ستنی په‌یوه‌ندی سێكسی له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان له‌وتابۆیانه‌یه)
ئاماژه‌یه‌كه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕه‌مزی شوناس وده‌سه‌ڵاتی پیاو،
ئاماژه‌یه بۆ له‌قاندنی هه‌یبه‌تی پیاو نه‌ك هه‌ر له‌ناو خێزان به‌ڵكو
لەناو كۆمه‌ڵیشدا، بۆیه تێپه‌ڕینی وه‌ها حاڵه‌تێك به‌سه‌ر پیاودا به‌بێ
تۆڵەکردنەوە واتە کوشتنی ژنه‌كه ده‌بێته‌مایه‌ی به‌سوك سه‌یركردنی له‌لایه‌ن
كۆمه‌ڵگه‌وه.
____________________________________________
پەراوێز:
١-
ل.ە .مۆرگان، کۆمەڵگای دێرین،
لەندەن، ١٨٧٧، ل ٤٣٥ ـ٤٣٦ ـ فریدریک ئەنگلس ، بنەچەی خێزان و
خاوەندارێتی تایبەت ، وەرگێڕانی ، کەریم مەلا ڕەشید ،ل ٦١.
٢-
ە.س.پ ل٢٦.
٣-
ە.س.پ ،ل،١٢١
٤- بو علی
یاسین، ازمة المرآة
فی المجتمع الذکوري
العربێ، دار الحوار للنشر
و التوزیع، سوریة، اللاذقیة،لا
٩٢.
٥- پۆل
روبنسون، الیسار الفرویدی ، ترجمة،
لطفی فطیم وشوقی
جلال ، ص ١٣٣.
٦- ئەوەی
لە ھەندێ وڵاتی ڕۆژئاوایشدا پەیوەندی ھۆمۆسێکسواڵەکان دانیپێدانراوە
ناکەوێتە سیاقی ھەڵوەشانەوەی فۆرمی باوی خێزان وپێکھێنانی ئاڵوگۆڕ لە
بونیادی ئابوری وکۆمەڵایەتی وکەلتوریدا بەڵکو پەیوەندی بەسەلماندنی
ئازادی ومافەکانی تاکەوەھەیە، چونکە ھەرلەو کۆمەڵگایەنەدا ھێشتا
چەمکەکانی خیانەتی ھاوسەری و مناڵی شەرعی و ناشەرعی ئاسەوار وقورسایی
خۆیان ھەر ماوە.
٧- میرسیا
الیاد ، المقد‌س و المدنس، ترجمة عبدالھادی
عباس، دار دمشق للطباعة و النشر.
ط١ ، ل١٢٤.
____________________________________________
سەرچاوەکان:
-
ئه‌نگلس ، فریدریك ، بنه‌چه‌ی خێزان و خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت ، وه‌رگێڕانی
، كه‌ریم مه‌لا ڕه‌شید.
-
الیاد ، میرسیا ، المقد‌س و المدنس، ، ترجمة عبدالهادي عباس، دار دمشق
للطباعة و النشرو النشر.ط١.
-
بو علی یاسین، ازمة المرآة في المجتمع الذکوري العربي، دار الحوار
للنشرو التوزیع ، سوریة، اللاذقیة.
-
روبنسون، پۆل ، الیسار الفرویدی ، ترجمه، لطفی فطیم وشوقی جلال.
-
محمد الجوه، مفهوم القمع عند فروید وماركوز، ترجمه فتحی الرقیق.
-
الجنس واليسار والإعلام ، عبد الصمد الديالمي.
-
الحب والزواج إيما غولدمان Emma Goldman
ترجمة : حازم شيخو.
____________________________________________
*
ئەم وتارە بابەتی سیمینارێک بوو لە کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی
توندوتیژیی دژی ژنان لە هەردو شارۆچکەی رانیە و کەلار پێشکەشم کرد.
ماڵپه‌ڕی
حه‌سه‌ن حوسێن
|