په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\١\٢٠١٢

خزمەتى عەرەبە بەعسیەکان لە لایەن عادل مەتەحیدە لە بەرامبەر چیە؟


بەرهەم عەبدوڵا   

 

کزیی ئاستى چاودێرى و بەدواداچوون بۆ گرفت و تەنگژە و ئاستەنگیەکان لە کوردستان بۆتە هۆکارى هەرە سەرەکى بۆ گەندەڵى و تاوان و چەوساندنەوەى خەڵکى بەش مەینەتى ئەو ووڵاتە..


هەربۆیە مل ئەستوور و دەست درێژەکان رۆژانە یاسا دەخەنە ژێر پێڵاوەکانیان.. ئەو نەهەنگانەى دزى و چەوساندنەوە بۆیان هەیە هەموو کار و کاردانەوەیەک ئەنجام بدەن و سەدان جار ملى یاسا بشکێنن. وەلێ پێیەکانیان دەشکێندرێت ئەگەر تەنها بۆ جارێکیش بە خراپ ناوى پارت و حیزبەکەى بعێنیت..بەوە ئەوەمان بۆ دەسەلمێت کە ئێرە ووڵاتى پەرلەمان و حکومەت نیە بەڵکو ووڵاتى حیزبەکانى گۆڕەپانى دزى و چاوسوورکردنەوەیە....


ئەوەتا گەورە بەعسى و دز و پیاوکوژێکى وەکو دکتۆر روژدى سەعید جافى دەستە راستى عودەى کورى سەدام بە ناوى بازرگانى و کۆمپانیاى عادل موتەحیدە لە نێو گوندى ئینگلیزى شارى هەولێر و لە ده‌ه‌ ڤێلادا مۆلگەیەکى بۆ بەعسیەکان دامەزراندووە و لەوێ پیاوانى ڕژێم کۆدەبنەوە و جگە لە نوێکردنەوەى یادگاریەکانیان لەگەڵ سەدام و عەلى حەسەن مەجید لە هەوڵدان بۆ یارمەتیدانى هەموو بەعسیەکانى شارى موسڵ و بەغدا.


بە جۆرێک هەموو هەوڵیان خستۆتە گەڕ بۆ بە زیندوو هێشتنەوەى شوێنەوار و رەنگ و بۆى بەعسیەکان لەو ووڵاتە..


هەربۆیە هەربەو پارەیەى کە وەکو میرات لە عودە و قوسەى کوڕى سەدام حوسێن بۆى ماوەتەوە ، دکتۆر روژدى سەعید و سامى جافى براى بە بەرنامە و هەنگاو بەهەنگاو لە هەوڵدان بۆ دروستکردنەوەى زەمەنى پڕ لە شانازى خۆیان لە خزمەتى بەعسیەکان. بۆ ئەو کارەش پشتیان بە چەند بەعسیەکى زۆر ناودار و خاوەن پێشینەو جێگەى متمانە بەستووە..لەوانە هونەرمەندى تایبەتى حیزبى بەعس و بۆنەکانى بارزان تکریتى و عەلى کیمیاوى (سەڵاح عەبدولغەفور) و (وەلید ئەنوەر) ى پەیامنێرى رۆژنامەى بەعس ریازى و براى بەڕێوبەرى ئەمنى بەعسیەکان و ڕاپۆرت دەرى دەزگاى موخابەڕات و ئەندام لقى حیزبى بەعس بووە لە هەولێر.


لەگەڵ تەواوى ئەو کارمەندانەش کە لەو کۆمپانیایە کاردەکەن پێشینەى کار و خەباتیان لەگەڵ بەعسیەکان هەبووە و بە هەموو رێگایەک لە هەوڵدان بۆ یارمەتیدانى هونەرمەندە بەعسیەکانى وەکو حوسام رەسام و یاس خزر و سەعدون جابر و یاریزانە بەعس پەرستەکانى هەڵبژاردەى عێڕاق.


لەگەڵ هەموو ئەوانەش دەزگاى ئاسایش و پاراستن لە شارى هەولێرى خۆشەویست کە ئەرکى دابین کردنى ئاسایشى هەولێر و ناوچەکەیان لە ئەستۆیە رۆژێک لە روژدى سەعیدیان نەپرسیووە هۆکار چیە بۆ کۆکردنەوەى هەموو ئەو بەعسیانە لە شارى هەولێر..؟

 

 

barhamxoshnaw@yahoo.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک