خـلـــه و بـلــه
ئه‌و ڕۆژانه هه‌ر باس باسى خدر و ئبراهيمى بوو؛ برام فره نورانين…، كوره بابه فريشتهن …، ئه‌ى چۆن كێ ئێژێ يه‌كێكيان حزرهتى مه‌هدى مهوعودى نیيه…، ئه‌ى خۆزگه‌م به داكو بابتان كونجى به‌هه‌شتێ جێيانه. هێنده ناوبانگى بێگهردييان ڕۆيشتبوو، ههرمناڵ بوو خۆزگه‌ى ده‌خواست كاكيان بوونايه. كچان به‌ئاواته‌وه بوون، دهزگيرانيان بوونايه. ئاخر ناو ناوبانگيان له مرۆڤ بوون تێپه‌ڕى كربوو؛ ڕۆژێ ده‌بوونه نه‌وه‌ى پهيامبهر و ڕۆژێك ده‌كرانه محه‌مه‌دى مه‌هدى، ڕۆژێكيش فريشته.
خه‌ڵكى ئاوايى وه‌ها باوه‌ڕيان به‌خۆيان هێنابوو، مادامه‌كى كاكه خدر و ئبراهيم له ئاواين، ئه‌وا خێر و به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر گوندىدا ده‌بارێ. هێندێك بۆ خۆ نزيككردنه‌وه لێيان، گه‌ر مه‌ڕه‌كه‌ى دووبه‌ر به‌يه‌كه‌وه بزايه ده‌يكرده هه‌ڵاو ده‌يگووت خه‌ڵكينه بنواڕن ئه‌من نه‌مگووت پاو قه‌ده‌مى مامۆستا خدر و مامۆستا ئبراهيم به‌خێره! خۆ مامه قاله‌ی دوكانداريش گه‌ر زهرهريشي بكردايه، ئه‌وا ده‌يگووت ئه‌دى كوو بابم خۆ گارتهى نیيه، دوو فريشته دابه‌زيونه‌ته ئاوايى، هێنده‌ى قازانجم كردووه، زهكاتهكهيم پێ ناژمێردرێ. مامه عه‌له‌ش له‌و لاوه بهگۆچانهكهيهوه له‌رزه له‌رز خۆى دهگهياندێ و قورگى لۆ ساف دهكردو ده‌يگووت: يا خوا به‌خێر بێن، ته‌شريفيان هێناوه، خودايا شوكر وشكهى ئه‌م زستانه تهڕوتووشهشمان مسۆگه‌ر بوو، قادرى برام چۆنى؟
كهريمى چايچيش هه‌ڵى ده‌دايه و بۆى تهواودهكردن: كوره بابه ئه‌وه بۆ نايێژن، له‌وه‌ته‌ى ئه‌و دوو زاته موباره‌كانه هاتوونه‌ته نێومان، زارۆڵهكانمان پێويست ناكات به شه‌وله‌بان و خێو بترسێنين؛ ئاخر برام ڕاسته من قورحانم نهخوێندگه، به‌ڵام له‌زارى مه‌لاو شێخانه‌وه گوێم لێبووگه، كه پياوى ساڵح ڕووى له‌هه‌ر شوێن نا ئيتر هه‌موو شتێ باش ده‌بێ، خۆ به‌گاڵته ناويان نهناوون خدر و ئبراهيم.
چه‌كدارێكى زهردهڵهى ڕيشن ده‌تووت له ئه‌فگانستانه‌وه تازه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كردیيه جواو: گه‌ر شتێكتان بۆ باس بكه‌م له‌وانه‌يه بێژن چیییی، به‌و قورعانهى خوێندگمه ئه‌وه‌ى ئێژمى خۆم وه چاوى خۆم ديگمه؛ تازهكى ئه‌م دوو برا دينيهمان هاتبوون، شه‌وانه ئهيان وێژا "بنوون، هيچ خه‌متان نه‌وێ ئه‌مه خوامان له‌ته‌كه" ڕاستیيهكهى ئه‌مه‌ش حاڵى نهدهووين، چى ئێژن و قهستيان چه‌س. تا شه‌وێكيان بێ عه‌ده‌وى نه‌وێ ده‌چوومه عه‌ده‌بخانه چيم دى، بێژن چى، به‌و خوايهى ها وه‌بان سهرمانۆ هه‌ر چوار ده‌ورى مهقهرهكهمان چه‌كدارى سپى پۆش بوون، حهرهسهكهش له شيرين خه‌ودا بوو. به‌و قورعانهى ده‌سم لێداگه چيم بۆتان گێڕاگهسۆ خهلافى نهوو. جه‌ماعه‌ت به‌دوايدا: "سبحانه‌الله برام تۆ به‌هه‌شتى، قه‌سه‌م به‌خوا ئاورى جه‌هه‌نه‌م وه‌چاو ناوينى، خۆزيهم وه‌خۆت براڵه.
درۆكردن بوو بوو بهپێشبركێ و برا براى نه‌ده‌ناسى له‌خۆ بردنه پێشه‌وه‌دا. ته‌نيا كه‌سێك كه له‌به‌ر خۆيه‌وه پيشى لێدهخواردنهوه و سه‌رى له‌ده‌ست خۆشباوهرى خه‌ڵكه‌كه ئاوسا بوو و نه‌شى ده‌وێرا قسه‌ى بكاتن، حه‌مه چكۆل بوو. وه‌خت بوو شه‌ق به‌رێ و له‌به‌ر خۆيه‌وه ده‌يگووت: ئاخر نازانم ئه‌م خه‌ڵكه چييان لێ قهومياگه، وا ئه‌و دوو ساختهچیيهيان لێ بووگه‌سه شتێ ناياب. ئاخ خله و بله ده‌رتان له گيانم گه‌ر ڕۆژى خۆى دێ و درۆتان لێ سپى دهكهمۆ، ئه‌وسا ده‌بينن، ئه‌م خه‌ڵكه فريوخواردگه چۆن لێتان دێته جواو حه‌ساو كهتابتان له‌ته‌ك ده‌كات. ئاى چه‌نده بێشه‌رمن، پێشم ئێژن: "كاكه موحه‌مه‌د بۆ نايێيته مزگه‌وتێ و له‌ته‌كمان تێكه‌ڵاو نابی". ئاخر … بابينه بۆ كهڵهگاتانم تا تێكه‌ڵتان بم. ئاخ گه‌ر بهمن بووايه شاربه‌ده‌رم ده‌كردن. له‌و ڕۆژه‌وه‌ى ئه‌و خوێڕيانه هاتگنهسه ئه‌گره، خۆ هه‌ڵاڵه‌ش دڵى گۆڕاوه و توورهكهيهكى كردگهسه سه‌رى و ئێژى قهڵهڕهشهس ده‌نووكى شۆڕ كردگهسۆ، ئاخر تۆ بۆ هه‌ش وه‌سه‌ر، ئه‌ترسم ئه‌م ههتيوانه جادوويان له‌م خه‌ڵكه كردوێ و خهويان لێ كهفتبێ. به‌ڵام نازانم چۆن وهو خه‌ڵكه بێژم، كه ئه‌مانه ده‌ست بهڕوومهتى مناڵه‌كانتانا ئێنن و چاوبازى ده‌كه‌ن. بڕوا وه من ناكه‌ن و ئێژن ئه‌م حه‌رامزاده گاوره ڕقيهسى له دين و گهرهكيهسى ئه‌مه‌ش وه‌كى خۆى لێ بكا و له دين وه‌رمان گێڕێ و عاقيبهت شه‌ڕمان كا. مه‌گه‌ر لهباخهڵى ژنهكانيانا بيانووينن، ئه‌وساكه ده‌زانن خله‌و بله كێن. خۆ گه‌ر بزانن من چۆنى بيرده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وا شه‌وێك ده‌مكوژن و ئێژن فريشته سپى پۆشه‌كان بوون. ئه‌م ئاوايیيه كاول بووگه ئێژى شێتخانهيه، گه‌ر دكتۆرێك له سه‌رووى ئاوايى دانێ و نوشته نووسێكيش بهريته خوار ئاوايى ئه‌وا وه‌ك تهيرى گول له دارى زهقنهبوت كۆده‌بنه‌وه. تۆ بڵێى هه‌روا بۆيان بچێته سه‌ر، ئاخر هه‌ڵاڵه تۆ بۆ؟ ڕاسته من دايكه كڵۆڵكهم به ههتيوى گه‌وره‌ى كردگم، به‌ڵام هێنده‌م خۆش دهویستى، خۆزگه‌م ده‌خواست، كه ڕۆژێ بتوانم له‌ته‌ك تۆ ماڵێكى چكۆلانهمان هه‌بێ و جارجاره‌ش بچينه شار و بۆ خۆمان ڕابوێرين…
ده‌نگه ده‌نگى خه‌ڵكه‌كه له زه‌ماوه‌ندى به ئايان هێناو، هه‌ركه‌سه بوو به پرتاو به‌ره‌و مزگه‌وت غارى ده‌دا. له‌به‌ر خۆيوه وتى: با بڕۆم، بزانم چ موعجيزهيهكيان نيشان داگه. ئه‌ويش خۆى گهياندێ و چاوى بڕواى نه‌ده‌كرد، ئاوا خێرا ئاواته‌كه‌ى بێته‌دى.
"ئاهههه… ئه‌وه من بووم ئه‌و ڕۆژه‌م به‌چاوى خۆم دی، باش بوو ئاواته‌كه‌م نه‌برده ژێر گڵ". حاجى ڕمه‌زان، ده‌سته پان و پۆڕهكانى كێشايه بان قورئانه‌كه و قورگى پاك كرده‌وه: به هه‌قى ئه‌م قورحانه ئه‌وه‌ى ديگمه، وهڕاستى وه ئێوه‌ى ئێژم، برام هه‌وه سۆفى قوربانى ماگهو نهمردگه، بۆ ڕۆژی قيامه‌ت وه شاهيدم گرتگه، بێژه سۆفى، مه‌ردى خوابه و تۆ بێژى، قه‌سه‌م وه‌خوا بڕوا ناكه‌م له وه‌ته‌ى ئه‌م ئاواييه گيانلهبهرى هاتگه‌سه ناو كارى وا خراو كرياوێ. نازانم چيتان پێبێژم، شه‌رم ده‌كه‌م، سۆفى تۆبى خوا‌و وهعالهمى بێژه، ئاخر من خه‌جاڵه‌ت ئه‌كێشم، نه‌عوزه‌ن باالله، ئه‌ستغفيڕوالله، خوايا بۆدوێكه منت نه‌كوشت، تا خه‌راپه‌ى وا نهوينم؟
حاجى ڕه‌مه‌زان: تۆبه … خوارد خوايا، به گه‌وره‌يى خۆت بمبه‌خشه.
مه‌لاحه‌بيب: ئێستاكه له‌قسه‌كانى حاجى هيچمان لێ حاڵى نهوو، بێژه سۆفى قوربانى بزانم، چيت بينيگه و چى ڕوويداگه، تا بزانين به‌پێى شهرعو ياساى خوداى چى بكه‌ين، تا ئاوايى خه‌رقى غهزهوى خوا نه‌وێ.
سۆفى قوربانى: قوربان چيتان عه‌رزكه‌م، ئه‌ستغفيڕوالله مامۆستا ئه‌و ڕۆكه من و حاجى لاوه‌لا پياسهمان دهكردو كه‌مێ حساو كهتابى خۆمان هه‌وو ويستمان بيوڕينۆ، تا فه‌سڵى زه‌كات نه‌هاتووه. كه گه‌يشتينه به‌ر باخهكهى مام وه‌لى، نهعووووزهن باالله، ئه‌ستغفيڕوالله، خوايا تۆبه و هه‌زار پهشيمانى. ئيتر ئه‌وه‌ى ديگمانه بۆ باسكردن ناشێ، بێ عهدهبى نه‌وێ شه‌رم ده‌كه‌م.
مه‌لاحه‌بيب : كوره بابم پياوى خاس وون، بێژن چى بووگه و چيتان ديگه، ئاوا ناوێ، چۆن شه‌رعى خوداى وه ئه‌كرێ ؟
سۆفى قوربانى: يه‌عنى من بيوێژم، گوناح وار ناوم ؟
مه‌لاحه‌بيب: نه باوه، گه‌ر باستان نهكردايه، فره خاس بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ى گشت ئاوايى زانيگيهسى، ئيتر وهو جۆره ناوێ !
سۆفى قوربانى ده‌سته لاوازه‌كانى به‌ترس و له‌رزه‌وه به قورئانه‌كه‌دا کێشا و به هه‌ناسه‌بڕكێوه وتی: به‌خوا مامۆستا مادام تۆ فهرمايشتت كرد، منيش ڕاست و ڕه‌وان ئێژمى. عه‌يب نه‌وێ له ڕووتان، شه‌رع شه‌رمه‌ى بڕيگه؛ وه‌ك حاجى ڕه‌مه‌زان گێڕايۆ، كه گه‌يشتينه به‌رده‌م باخهكهى مام وه‌لى، چمان دى خوا نه‌عوزه‌ن باالله، ئه‌ستغفيڕوالله، ديمان كه‌سێ قونيگهسه بان كهسێتر، نه‌عوزه‌ن بالله، ئهسغفيڕوالله، ههناسهبڕكێيهسى و ئهوىتريش ئه‌ستغفيڕوالله خوايا تۆبه له ژێريا نقهنقيهسى و خوايا تۆبه، گوم خوادوێ "هێواش هه‌تيم دڕيام". ئه‌و گاوربابه وه‌ك كه‌ڵه‌شێر قونيبووه بانى و هه‌ر هنگه هنگى بوو، قه‌سه‌م بهقورحان مامۆستا ته‌شبيه به‌وه نه‌وێ تۆش ئاوا ناقونيته بان مه‌لاژن.
مه‌لاحه‌بيب: سبحانه‌الله ئه‌وه تۆ چيت لێ قهومياگه سۆفى، به تۆمان وت بۆمان بگێڕهڕۆ يان باسى نامووسى ئێمه و مانان كه، بيتامت كرد سۆفى، برام ناوێ تۆ قسه‌ى بن ديواران له گره باسكه‌ى!
سۆفى قوربانى: عافووهن مامۆستا، هۆشم له‌خۆم نه‌ماگه، خولاسه‌ى كه‌لام، ئه‌وه هێشتا ئه‌م باوه حيزانه به ئه‌مه‌يان نهزانيبوو، وه‌ك وتم شه‌رع شه‌رمه‌ى بڕيگه، خاستره ڕاست و ڕه‌وان بێژمى؛ ئه‌تووت گه‌ماڵه و له‌ته‌ك دێڵه سه‌گى لكياگه وه‌ها پێوه‌ى نووسياوو، ههچهندى ئه‌وه‌ى ژێرى وه‌خت بوو نقه‌ى لێ بوڕێ، به‌ڵام باش بوو من و حاجى به قربانى هيمه‌تى بم، توانيمان لێكيان جياكهينۆ و وه‌ك به‌ڵا نسفهت …ى بيان تێرينۆ خزمه‌ت تۆ. ئه‌مه حاڵ و هه‌وه حيكايه‌ت. به‌خوا له‌ڕێگا هه‌رده‌م ووت به‌س نه‌بوو، ده‌ستيان ڕانهگهيشته مناڵكانمان وه‌ك فهقێكهى هه‌و ساڵه‌ى سه‌ي سايهق. خوايه تۆبه خوا، لامان ده‌ى لهبهڵاى ناگه‌هان.
مه‌لا حه‌بيب: ئێستاكه پاش ئه‌وه‌ى گوێمان له قهولهكانى حاجى ڕه‌مه‌زان و سۆفى قوربانى ڕاگرت، نۆره‌ى پرس و جواوه له‌و فريو خواردووانهى شه‌يتان، تكا ده‌كه‌م گشت لايه‌ك دان به‌خۆدا بگرن، هه‌روه‌ها كاكه خدر و ئيبراهيميش ده‌بێ هه‌رچى بووگه و ڕوويداگه، وهتهواوى بۆمان بگێڕنۆ، تاوه‌كو بتوانين شهرعو ياساى قورئانى پيرۆز جێبه‌جێ كه‌ين بهحهولو قوه‌تى خواى بانى سه‌ر.
- كوڕم خدر ئايا ئه‌وه ڕاسته، كه له قهولهكانى حاجى ڕه‌مه‌زان و سۆفى قوربانیدا هاتگه، ئايا تۆ ئيقرار ده‌كه‌ى كه كارى خراوى وه‌هات كردوێ ؟
خدر: ئم. مه‌لا حه‌بيب: كوڕم وه‌ها ناوێ، ده‌بێ وهجوانى و ڕاس و ڕه‌وان چۆن بووگه بۆمان بگێڕيتۆ، شه‌رمى پێناوێ، هه‌ر پياو تووشى قه‌زاو قه‌ده‌ر ئه‌وێ.
خدر : مامۆستا خه‌تاى ئه‌وو، له پێشا قونیيه بان من، به‌خوا مامۆستا من ئه‌مڕۆ فره حه‌زم لێ نهوو، ئه‌وو وه‌ك شه‌يتانى قونیيه بانم.
مه‌لا حه‌بيب: باشه كوڕم ئيبراهيم، پاش ئه‌وه‌ى كه گوێمان له ئيفادهى ئه‌وو، تكا له‌تۆش ئه‌كه‌ين، ڕاسمان پێ بێژه تاوه‌كو عه‌داڵه‌تى خودا‌و پێغه‌مبه‌ران بووهينه ڕێيۆ.
ئيبراهيم: به‌خوا مامۆستا به‌و قورئانه‌ى خوێندگمه هێشتا نۆره‌ى من نههاتووو، خهتاوى ئه‌وو گشت ڕۆژێ وه‌ك حه‌ره‌مى هاتگه‌سه لام، به‌خوا مامۆستا ئه‌و لامهسهوه هيچ ڕوحمی پێ نهكردگم، له‌گشت شتێكا هه‌ر ئێژێ من خهتمێكم له تۆ فره‌تر كردگه‌و ئه‌وێ من له‌پێشه‌وه بقونم.
ئاخر مامۆستا ئه‌و هه‌ر له مناڵيۆ بهمن فێربووگه، وه‌ختێ من مناڵ بووم، ئه‌و باوكى فره‌ى هه‌بوو منيش دايكم وه ههتيوى گه‌وره‌ى كردگم و خزمه‌تکاری ماڵی ئه‌وان بوو. ئيتر گشت ڕۆژێ ده‌سى ئهورده پشتمو پێم فێربوو، جارێكيان وه مامۆستاكه‌مان عه‌بدولقادره فهنیم وت: مامۆستا خدر وازم لێ ناتێرێ، مامۆستا بڕواى وه من نه‌كرد و وتى "هه‌تيو خوێڕى بۆ بوختان بۆ كوڕى حاجى ڕه‌زاق ههڵدهبهستى، بڕۆ ونبه له‌به‌ر چاوم چڵمنى پيس" ئيتر نه‌مده‌وێرا به‌كه‌سى بێژم و ده‌ره‌قه‌ت خدريش نه‌ده‌هاتم، ئاخر گشت ته‌له‌به‌كان لێى دهترسيان.
مه‌لاحه‌بيب: باشه كه‌وابێ ده‌س وهكار بين و حوكمه‌كه‌ى "فاروق" وه عاديلانه بده‌ين وهسهريانا. به‌ناوى خواى به‌خشنده و ميهره‌بانه‌وه، من مه‌لا حه‌بيب كوڕى مه‌لا ڕه‌شيد كوڕه‌زاى مه تهبيب كوڕهزازاى مه‌لا نهبيب تا ده‌گاته سهجهرهى سه‌لاحه‌دينى ئه‌يوبى ئه‌و قاره‌مانه‌ى كه ته‌فرو توناى كردگه له‌شكرى سهليب. ده‌مه‌وێ به پشتيوانى خواى گه‌وره سزاى عاديلانهى قورعانى پيرۆز وه‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌نده‌يه‌ى خودا بده‌ين و پاكيان كهينۆ لهخراپهكارى.
_ ئاماده‌ن كوڕم خدر، ئيبراهيم ؟
_ به‌ڵێ مامۆستا
مه‌لا حه‌بيب: كوڕم ده‌بێ تا ناوقه‌دتان ڕووتۆ كه‌ن، به‌پێى ئه‌و سزايه‌ى چوار ئيمانان و جامعهى ئه‌زهه‌ر دايان ناگه، ئه‌وا يه‌كى هه‌شتا شهلاقتان ده‌بێ لێ بوورێ، به‌نده‌ش وهم كاره پيرۆزه هه‌ڵده‌سم، به‌ڵكوم خواى گوره لهگواحى گشت لايه‌كمان خۆشوێ. ئامين يا ڕهبهلعالهمين. كوڕم خدر ده‌بێ تۆ هه‌وه‌ڵجار شه‌لاق بخۆى، چونكه تۆ لۆتى و ئه‌و مهلوته بهتائى گه‌وره. پاش شه‌لاق خواردن ئه‌بێ تۆوه بكه‌ى و وه‌په‌له خۆ‌و فڕێ دهيته ناو حه‌وزه‌كه‌ى مزگه‌وت.
خدر: به‌ڵێ مامۆستا، ئاى..ئاى …ئاى
مه‌لا حه‌بيب: كوڕم گه‌ر كارى وه‌ها خراوت نهكردايه وهو جۆره‌ت به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، هم..هم…هم…هم
خدر: ئای مامۆستا فره‌م ماگه، تو خوا سووك لێمده، بێژه مامۆستا چه‌ندم ماگه، ئای ؟
مه‌لا حه‌بيب: هه‌فتاو هه‌شت. هم.. ههفتاونۆ. هم.. ههشتاااااه، بڕۆ كوڕم باسارد نهويتۆ، تۆبه‌ى خێرت بێت. كوڕم ئيبراهيم تۆ حازرى ؟
ئيبراهيم: به‌ڵێ مامۆستا، توخوا مامۆستا سووك له‌من بده، ئاخر من هێشتا هيچم نه‌كردوو، من فره ئه‌ترسم.
مه‌لاحه‌بيب: چۆن هيچت نهكردگه، ئه‌ى سوارى كێ بووگه، خۆ سوارى بابم نه‌بووگه ؟
ئيبراهيم: ئاى ياى ياى.. ئاااااااى بابه‌رۆ مردم خوايا، ئاخر كه‌ى هه‌قه بقوننه بانتو شهلاقيش بخۆى، ئاى ئاااااى، مردم وهى خوايا، ئاخر ئه‌و كردگيهسى بۆ له‌من ده‌ده‌ن ، ئاى يا ياياي، ئاى نه‌نكه ڕۆۆۆ.
مه‌لاحه‌بيب: ناشوكرى مه‌كه هه‌ى لامه‌سه‌و، ئه‌و كردگيهسى تۆش داگته، هم .. هم.. شهستو پێنج هم..، شهستو..
ئيبراهيم: ئاى .. به‌خوا مامۆستا خۆم ژماردگمه ئه‌وه هه‌شتاودوو. ئاى پشتم خوايا.. ئاى ئاىىىى، ئاى باوكه ڕۆ مردم، خۆ ئه‌و ههتيوهش ئه‌وه‌نده ئازارى داگم، به‌سه توبى خوا، ئاى..
مه‌لاحه‌بيب: هم.. ههفتاونۆ. هم.. ههششتااااه، هه‌سته بڕۆ، هه‌سته گه‌ر ئازارت هه‌يه چۆن ئه‌و شته‌ت پێههڵگيراگه ؟!! خوا لێتان ڕه‌زا بێ. بڕۆن ئيتر تۆبه‌ى مه‌رگى لێبكهنو كارى وا مهكهنۆ!
خدر: به‌ڵێ مامۆستا، شه‌رت بێ شه‌رتى خوا، جارێكى تر گوى وا نه‌خۆم.
حهمهچكۆل: ئه‌ى فريشته جلك سپییه‌كان چی‌یان وهسهرهات، خۆ له ئه‌فگانستانیش بووایی، ئه‌وا ده‌مگوت ئه‌وه هێزی ئه‌مریکایه و به په‌ڕه‌شوت داباریون و به‌رگی سپییان پۆشیگه، قوڕ به‌سه‌رمان ئاوا بڕوا ژنه‌کان ده‌بنه عه‌زرا و ئێمه‌ش قه‌ومی لوت، ئاواییش پڕ ده‌بێ له کوڕانی خوا..
*پێشتر له ژماره (15ی به‌هاری 2001ی گۆڤاری هونه‌ری ژیله‌مۆ)دا بڵاوکهاوهتهوه. لێره‌دا له ڕووی ڕێنووس و ڕێزمانه‌وه هه‌ندێ چاککاریم تێداکردووه.
|