خۆ به‌زلزانی نه‌ژادی
تورک له‌کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
ئاماده‌کردنی:
هۆشیار ئه‌حمه‌د
تورکه‌کان یه‌کسانی بوونی خۆیان له‌گه‌ڵ کوردا
ره‌تده‌که‌نه‌وه.
یه‌کێک له‌و کێشانه‌ی که‌روبه‌روی هه‌وڵه‌کانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان
ده‌بێته‌وه بۆچاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد ئه‌وه‌یه که
ره‌گه‌زی تورک یه‌کسانی بوونی خۆی له‌گه‌ڵ کورد‌و نه‌ته‌وه
ناموسلمانه‌کانی تردا ره‌تده‌کاته‌وه.
له‌راستیدا سه‌رجه‌م گرێ کوێره‌کانی ئه‌م
پرۆسیسه‌له‌م هه‌ڵوێسته‌ی ره‌گه‌زی تورکه‌وه‌سه‌رچاوه ده‌گرێ و بنچینه‌ی
سه‌ره‌کی کێشه‌که‌شه. به‌پێی دوا ڕاپرسی که‌له‌م باره‌یه‌وه‌ئه‌نجامدراوه
له% میلله‌تی تورک دژی ئه‌وه‌ن که‌کوردو نه‌ته‌وه‌کانی تر هه‌مان مافه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی تورکیان هه‌بێ و یه‌کسان بن.
به‌ڵێ پارتی دادوگه‌شه‌پێدان سووره له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی و بۆ
لاوازکردنی له‌مپه‌ڕه‌کانی پێشی له‌هه‌وڵی بێ ووچاندایه، له‌و لاشه‌وه‌پارته‌نه‌ژادپه‌رسته‌کان
و سوپاش وه‌ک پارێزه‌ری کۆماره‌که‌و به‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای
فه‌رمی ده‌وڵه‌ت به‌ئاراسته‌ی په‌کخستنی هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی
دادوگه‌شه‌پێدان ده‌بزوێن.
خۆبه‌زلزانی نه‌ژادی تورک له‌ژێر کاریگه‌ری هه‌شتا ساڵه‌ی ئایدۆلۆژی ره‌سمی
ده‌وڵه‌ت به‌رجه‌سته‌بووه.
جگه‌له‌وه‌ش بواری په‌روه‌رده‌و زانکۆکانیش به‌هه‌مان شێوه‌ئایدۆلۆژیای
ره‌سمی ده‌وڵه‌ت ئاراسته‌ی ده‌کات، بۆیه‌زۆر ئاساییه‌له85% تورک یه‌کسانی
نه‌ته‌وه‌کانی تر نه‌سه‌لمێنن.
یه‌کێک له‌هه‌نگاوه‌سه‌ره‌تاییه‌کانی ئاساییکردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی
ئێستای نیوان کورد‌و تورک ڕێگه‌دانه‌به‌وه‌ی زمانی کوردی له‌پاڵ زمانی
تورکیدا له‌قوتابخانه‌ی ناوچه‌کوردنشینه‌کاندا بخوێنرێ. ئه‌مه‌ش پێده‌چێ
کارێکی سانا نه‌بێ به‌وه‌ی هێشتا نه‌ژادی تورک له‌ووشه‌ی کورد وزمانه‌که‌ی
ده‌ڕه‌وێته‌وه.
بۆ نمونه‌چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وپێش فڕۆکه‌یه‌کی ئێرانی که‌له‌سه‌ری
نوسرابوو کوردستان له‌فڕۆکه‌خانه‌ی یه‌شیل کۆی
{ Yeshil koy } نیشته‌وه،لیره‌دا
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و وشه‌یه‌که‌ناوی شارێکی کوردستانی ئێرانه‌ترس
ونائارامیه‌کی لێکه‌وته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی دونیا ژێروژور بوبێت ئێستاش
تورک زۆر به‌بیستنی وشه‌ی کورد تووشی هیستریاده‌بن .
جا بۆئه‌وه‌ی ترسی تورک بشکێ له‌ناوهێنانی کورد‌و کوردستان بیانه‌وێ ونه‌یانه‌وێ
بوونی کوردستان وه‌ک ڕاستیه‌کی بێ چه‌ندوچوون چ له‌عێراق وسوریا وئێران
وکافکاس سه‌لمێنراوه، ته‌نانه‌ت به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌کان
هه‌ر به‌ناوی کوردستانه‌وه‌ناسراوه. سیاسه‌تی نکوڵی لێکردن ده‌بێ
بئاخێنرێته قوژبنی ئاوه‌زی نه‌زۆکیانه‌وه.
نمونه‌یه‌کی تری له‌و بابه‌ته‌ئه‌وه‌یه‌که‌چه‌ند ساڵێکه‌له‌به‌نده‌ری
مه‌رسین چه‌ند کۆنتاینه‌رێک هه‌ندێ پێداویستی پاڵاوتگه‌ی تێدایه‌ده‌ستیان
به‌سه‌ردا گیراوه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان نوسراوه‌کوردستان. ئێستاش
مێدیا و ڕاگه‌یاندنی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی تورکی به‌حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی باکوری
عێراق.
له‌ولاشه‌وه‌هه‌ر خۆیان ده‌ڵێن ئێمه‌هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژی گه‌وره‌مان
کردووه‌سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ کوردا به‌خاڵی سوور
داناوه‌له‌کاتێکدا هه‌موو ووڵاتانی ئه‌وروپی به‌فه‌رمی هاتۆچۆیان ده‌که‌ن
و ئێمه‌ش وه‌ک نزیکترین ده‌وڵه‌ت هێشتا له وباره‌یه‌وه‌خۆمان
گرمۆڵکردووه، که‌ده‌بوو به‌شی شێرمان به‌رکه‌وتایه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی
سیاسه‌تێکی چه‌وتمان نه‌کردایه.
گه‌ر بمانه‌وێ بزانین بۆ نه‌ته‌وه‌ی تورک به‌م شێوه‌یه‌هه‌ڵوێستی نه‌بیستی
ونه‌ویستی به‌رانبه‌ر به‌کورد وه‌رگرتووه، دیسانه‌وه‌ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ
سه‌ره‌تای به‌زۆر پێکه‌وه‌نانی کۆماره‌که‌و بیرۆکه‌ی سیسته‌می کۆماره‌که
، که‌خۆی ده‌ردی کوشنده‌ی داخرانه‌که‌یه، چونکه له‌کاتێکدا شه‌ڕه‌کانی
رزگاری خوازی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هاوکات به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی
رژێمی تاکه‌پارتیه‌که‌وه‌ئازادی بیر‌ورا له‌ده‌ست دران.
ئه‌گه‌ینا تورکیا له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌کاندا له‌ئێستا له‌پێشتر بووه
به‌نیسبه‌ت ئازادی ودیمۆکراتیه‌وه. سه‌باره‌ت به‌ناوهێنانی کورد
وکوردستانیشه‌وه‌له‌فه‌رمانی هه‌موو سوڵتانه‌کاندا ناوی کوردستان
هاتووه.
به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌جوگرافیه‌له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی کۆماره‌که‌دا تابووی
خرایه‌سه‌ر.
من پێموایه‌تورک خۆیان به‌هه‌مان شێوه کێشه‌یان هه‌یه‌ده‌بێ لێی
رزگاربن، تورک خۆیان به‌ده‌ستی ئایدۆلۆژیایه‌کی نه‌زۆکه‌وه‌جه‌ڕاون. هه‌شتاوشه‌ش
ساڵه‌نه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌وه‌گۆشده‌کرێن که‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیه‌به‌ناوی
کورد، بۆیه‌ئێستا هه‌روا کارێکی ئاسان نیه‌له‌شه‌وو رۆژیکدا بڵێن ئێمه‌هه‌ڵه‌بووین
نه‌خێر کورد هه‌یه‌ونه‌ته‌وه‌یه که‌وه‌ک ئێمه‌و خاوه‌نی زمانی تایبه‌تی
خۆیانن.
ئه‌مه‌تائێره‌نیشانده‌ری ئه‌و تابلۆیه‌ی ئێستای تورکیایه له‌سه‌رده‌می
کرانه‌وه‌یدا.
ئه‌گه‌ر پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان بیه‌وێ سه‌رکه‌وتوو بێت له‌جێبه‌جێکردنی
به‌رنامه‌که‌یدا:
* پێویسته‌سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵگای
تورکی بگه‌یه‌نێته‌ئاستێک ئه‌و تێزه ڕه‌تکاته‌وه که نکوڵی له کورد‌و
زمانه‌که‌ی ده‌کات.
که‌ده‌ڵێت زمانی کوردی بوونی نیه، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌هه‌ر له‌هجه‌یه‌کی
لۆکا‌ڵی تورکیه‌نه‌ڕسته‌و نه‌فعل ی هه‌یه{ دکتۆر ئیلهان قه‌ره‌بڵوت
بڕوانه‌کتێبی ساونمه‌لار}.
* مافی یه‌کسانی بوونی کورد‌و
تورک تا ئێستا بێ ئاکام ماوه‌ته‌وه، ڕاسته‌له‌سه‌رده‌می عوسمانیه‌کاندا
ناوی کوردی و شوێنه‌کوردیه‌کان وه‌ک سه‌رده‌می کۆمار تابوو نه‌بوون، به‌ڵام
یه‌کسانی بوون ئه‌وساش هه‌ر روبه‌روی په‌رچه‌کرداری تورک بۆته‌وه، هه‌ر
له‌م باره‌یه‌وه‌دادوه‌ری سه‌رژمێری فه‌رمانێکی سوڵتانی له‌ساڵی 1856دا
ڕاگه‌یاند که‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌ده‌وڵه‌تی عوسمانین یه‌کسانن.
ئه‌م راگه‌یاندنه هه‌رایه‌کی لێکه‌وته‌وه‌که‌تا ئیمڕۆ ماوه‌ته‌وه‌تورکی
سوننه‌مه‌زهه‌ب هه‌رگیز قه‌بول ناکات له‌گه‌ل کورد‌و عه‌له‌وی ونه‌ته‌وه‌کانی
ئه‌رمه‌ن وچه‌رکه‌سدا هاوماف بێت.
ئه‌و دامه‌زراوه‌ی که ئیمڕۆ له‌تورکیادا سه‌رجه‌م کێشه‌کانی
ئالۆزکردووه، دامه‌زراوه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه. هه‌ر ئه‌رگه‌نه‌کۆن ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌نامرۆڤانه‌یه‌ی لای میلله‌تی تورک دروستکردووه،ئه‌رگه‌نه‌کۆن
له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌شتاساڵه‌دا تێکه‌ڵی دامه‌زراوه کاراکانی کۆماری
تورکیا بووه.
جگه‌له‌وه‌ی زۆربه‌ی پارته‌نه‌ژادپه‌رسته‌کان ده‌ستچێنی ئه‌رگه‌نه‌کۆنن،ئه‌رگه‌نه‌کۆن
کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی سوپا هه‌یه به‌تایبه‌تی به‌شی ده‌زگای
به‌ناو دژه‌تیرۆره‌که‌ی{ژتیم} ی جه‌ندرمه.
له‌هه‌موو ئه‌مانه‌مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه، که دامه‌زراوه‌ی داد وعه‌داله‌تی
تورکی به‌ته‌واوی له‌ژێر کۆنترۆڵی ئه‌رگه‌نه‌کۆندایه‌و تا ئێستا پارتی
دادوگه‌شه‌پێدان نه‌یتوانیوه‌ئه‌و ده‌زگایه‌له‌ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کان
پاک بکاته‌وه.
هه‌رکاتێک ویستبێتی یه‌کیک له‌و دادوه‌ره‌ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیانه‌بگۆڕێت
تووشی هه‌ره‌شه‌ی داخستنی پارته‌که‌یان بونه‌ته‌وه.
ماوه‌ی دوساڵ پتره‌حکوموت ده‌یه‌وێ ده‌مڕاستی به‌ره‌ی دادوه‌رو پارێزه‌رانی
ده‌وڵه‌ت { زه‌که‌ریا ئوز} وداروده‌سته‌که‌ی دوربخاته‌وه‌هێشتا بۆی نه‌کراوه.
پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌سه‌ره‌تای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یانه‌وه‌هه‌ستیان
به‌مه‌ترسی ئه‌و دامه‌زراوه‌کردووه‌که‌له‌په‌نهانیدا بکه‌ری سه‌ره‌کی
هه‌موو روداوه‌قێزه‌ونه‌کانی سه‌رگۆڕه‌پانی تورکیایه. دامه‌زراوه‌ی
دادی تورکی بۆ به‌شێکی هاونیشتیمانیان دادپه‌روه‌رو بۆ به‌شێکی تری
هاونیشتیمانان نادادپه‌روه‌ر، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ کاریگه‌ری ئه‌رگه‌نه‌کۆن.
هه‌ر بۆیه‌هه‌موو ئه‌و روناکبیرو کۆمه‌لناسانه‌ی که‌پسپۆڕن له‌بواری
تورکناسیدا هه‌میشه‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه‌ی که‌تاکه‌چاره‌سه‌ر
بۆ تورکیا‌و کێشه‌کانی ته‌نها توڕهه‌ڵدانی سیسته‌می کۆماری که‌مالیستیه.
|