په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\١٢\٢٠١٧

خۆجوانکردن و خۆناساندنی رۆشنبیرییمان.

ئاری محەمەد سابیر  


داھاتوو ئێستایە، ئێستا بیرکردنەوەیە لە دا ھاتوو بە ڕابردووەوە ئاڕاستەیە بەرەو داھاتوو. ئێستا ڕاپەڕین، داھاتوو نوێگەری ھاوشان داھێنان، داھێنان توانا و ئەرکی تاکە بەڵام کۆیی سامانی رابردوویی پێویستە. ئەرکی ڕۆشنبیریمان قورسترین ئەرکە، خۆبەخاوەنزانینە و لەمل و ئەستۆتە، سامانی ڕۆشنبیریمان ھەوڵدان و بنیاتنانی داھاتووە، ئەرکی قورسی ڕۆشنبیری کورد ملدانە بەرەو (شۆڕشی ڕۆشنبیری) دەرچوونە نەک لە چەقبەستوویی و بەڵکو دەرپەڕینە لە سستی ڕۆشنبیریمان، دۆخی وڕێنەی ڕۆشنبیری کوردی، دۆخی کاوێژی ڕۆشنبیری کوردی، دۆخی بێسەروبەری ڕۆشنبیری کوردی ئێستا.

 

سستی کەسانێک و بێخەمی کەسانێک و خۆکڕکردنی کەسانێک لەم دۆخەی ئێستایی ڕۆشنبیری کوردی سوودی بۆ چەند کەسانێک بەردەوامی دانە بەخۆیان و بەوڕێنە و کاوێژیان. ڕۆشنبیری کوردی لە (باباتاھیری عۆریان) ەوە تاکو ئێستا پێوستی بە (غەربیلە) بۆ(سافی و بەقەدر) بۆ بنیاتنانی بناغەی کۆنکریتی کەلتوورمان پاراستنی لە نەخۆشی دووبارە و کاوێژ و وڕێنە و ئاڕاستەکردنی بەرەو داھاتوو وەکو پردێکی ڕۆشنبیری پەڕینەوە بۆ دونیایی دەرەوەو خۆناساندن و خۆبەدەرخستن. پەنجەکان ساردن قەڵەمەکان سستن کاغەزەکان کۆنن ھەموویان پێویستیان بە چارەسەر ھەیە بۆ خوڵقاندنی(خوڵقان). مەنجەڵی ڕۆشنبیری کوردی بڵقەبڵقی کەمە درەنگ دێتە کوڵان.


ئەرکی ڕۆشنبیری کورد گەیاندنی بە (سەد پلەی فەھرەنھایەتیە). سەردەمی ئێستایی (عەولەمە و تەکنۆڵۆجیا) بە ھەوڵی تاکەکەس زەحمەت نیە بەڵام پڕۆژە و بەرنامە و ھەرەوەزی دەوێ، ھەوڵی بێمنەتانە ناوێ خۆڕازیکردنی بەرامبەر، ڕوئیا و تێڕوانینی سەردەمی جیھانی. دۆزینەوەی ڕێگای نوێ، دەستنیشانکردنی کەلێنەکان، دیاریکردنی ئامانجەکان،نووسین بۆ دەرەوەی بازنەی ڕۆشنبیری کوردی. ئایا ڕۆشنبیری کوردی خۆیی نزیک یان چووەتە ناو بازنەی (ڕۆشنبیری جیھانی) گرنگترین شت ڕۆشنبیری جیھانی سوود لە ڕۆشنبیری کوردی وەردەگرێ یانیش ڕۆشنبیری کوردی چ سوودێکی بە ڕۆشنبیری جیھانی گەیاندوە، زۆر مەبەستمە بڵێم ڕۆشنبیری کوردی توانیویەتی وەک (کەلتووری کوردی) خۆیی قیتکاتەوە لەناو ئەوە کەلتوورە جیاوازانەی جیھان و ڕۆشنبیرە زەبەلاحانەی دونیا. ڕۆشنبیری کوردی چەند ھەوڵی داوە کەلتوور بخوڵقێنێ بۆ کۆمەڵگای کوردی یان چەند پێی کراوە یانیش لە خەمی ئەوە دابووە. نووسەران و ڕۆشنبیران و ئەدیبان و رووناکبیرانی کورد لەسەریانە:


١-بەرەو ڕۆشنبیری جیھانی.
٢- کاوێژ نەکردن و دووبارەنەکردنەوەی یەک زەڕە ھی دوێنێ.
٣- خۆ جوانکردن بۆ خۆمان نا، بەڵکو بۆ بەرامبەر.
٤- خۆناساندن(تعارف) بە کەلتووری جیاواز.
٥- وازھێنانی قەڵەم بەدەستانێک کە بەو خاڵانەی سەرەوە قایل نین.

 

 

areezendiny40@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک