| 
			١٧\١\٢٠١٥ 
			''خۆدەربڕین''ی 
			پتر رەنگدانەوەی ئاستی بەرزی تێکۆشانە. 
			 دارا خونچە
 
			وەها دێتە بەرچاوان مرۆڤەکان ئێستا لە سەراسەری جیهان فرە رەشبین بن.. 
			هەر کەسەک دەیگری یەک باوەش خەم 
			و ئازاری پڕ لە سفتوسۆ هەڵدەڕێژی و خۆی 
			وەها نماش دەکا کە چەوساوەترین و وەستیاترین کەسی نێو کۆمەڵە - هەڵبەتە 
			جێی نیگەرانیی و هەڵوەستە لەسەرکردنە کە ژنان زۆر کەمتر دەتوانن لەو 
			خۆدەربڕنە بەشدار بن -!
 
 وێدەچی و رێی تێدەچی ئەو دیاردەیە لە نێو زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی 
			کوردستان تا رادەیەکی چاک راست و بەجێ بی.. چونکە بێجگە لەوەی دەگەڵ 
			سەرجەم گەلانی دیکەی جیهان هەمان ئامانج و خەمی هاوبەش و ناوکۆییان 
			هەیە.. کێشە نەتەوەیی نیشتیمانییەکانیشیان (کورد و تورکمان و کلد و 
			ئاشوور و سریان و عارەب و ئەرمەن) رێگرەکی فرە گەورەیە لە وەدواخستنیان 
			لە کاروانی ژیان و سەردەمانەکی دوور و درێژە لە نێو هەژاریی و شەڕ و 
			توندوتیژیی و کاولکاریی دەژین.. سەرەڕای ئەوەش حیزبەکان و سەرکردەکان 
			هێندەی ئاسمان 
			و رێسمان لە گەل دوورن؛ حیزب و دامودەزگەکان کارگەی 
			دروستکردنی پارە و گەندەڵکاریین، سەرۆک و سەرکردەکان کۆلەوار و 
			سەرکوتگەر و قۆرخکەرن، ئەوەی هەستی نیشتمانی و نەتەوەیی و 
			پێشکەتنخوازیی هەیە لە مەژیی بەرپرسەکاندا نییە!
 
 ئەمن وەهای دەبینم ئەو دیاردەیەی (خۆدەڕبڕین)ە بەو شێوەیەی ئاماژەم 
			پێیدا بەڵگەی ئەوە نییە کە مرۆڤەکان لە سەردەمی ئێستا خەم و ئازاریان 
			پتر و سەختترە و ئیدی بەرانگژبوونەوە ئەستەمتر دەبی و مرۆڤەکان 
			دەستوەسەرتر دەبن.. بەڵکە ئەو ئازار و خەمانە لە نێو هەمان ئەو سیستەمە 
			چەوسێنەرە گشتگیرەی پێشان و ئێستای جیهان وە پێی پێشڤەچوونی ژیانی 
			سەردەمەکان تەنێ جۆرەکەیان دەگۆڕێن و وە هەمان پلەی خۆیان لە هەڵچوون و 
			داچوون دان نەک پتربوون و کەمتربوونیان.. لێ هۆکاری ئەو خۆدەربڕینە زۆر 
			رەشبین و سەختەی دەیبینین هەر ئەوەیە کە ئێستا مرۆڤەکان لە ئەنجامی 
			خەبات و تێکۆشانی دوور و درێژیان ئامانجگەلەکی زۆریان وەدەستهینایە و 
			دەتوانن ئاسانتر و فرەتر و رۆشنتر خۆدەرببڕن.
 
 ئیدی ئەمن زۆر گەشبینم بەوەی کە ئەو خۆدەربڕینە وە تایبەتییش لە رێی 
			میدیای پێشڤەچوو و بەرفراوندا هەر پتر و پتر دەبی و ئیدی مرۆڤەکان 
			هێندە هۆشیارن کە چیدی دەسەڵاتداران نەتوانن وە ئاسانیی درێژە وە 
			دڕندەیی و سیستەمە چەوسێنەرەکەیان بدەن و زۆر وە خێرایی دەسەڵاتە دژە 
			مرۆییەکانیان پووچ ببنەوە و لەو نێوەشدا سەرۆک و سەرکردە گەندڵکارەکانی 
			کوردستان یان پایدۆزی لێ بکەن یان ملکەچی گەل ببن و کوردستان وە 
			سەرخۆیی خۆی بگا و خەڵکەکەشی پێ وە پێی گەلانی 
			دیکەی جیهان تەکان وە رەوڕەوەی 
			بەرەوپێشەوەچوونی ژیان بدەن.
 
			١٥\١\٢٠١٥ 
			- لەندەن
 
			
			
											
			ماڵپهڕی دارا 
			
			خونچە 
 
			  
			  
			  |