١\٣\٢٠١٠
خۆهه‌ڵواسینیه‌وه‌ی
به لیستی کوردستانییه‌وه،
کاره‌ساتێکی
تر‌ه بۆ چه‌په‌کان.

ئاسۆ بیاره‌یی
ئه‌گه‌ر حزبی شیوعی کوردستان هه‌ڵویسته‌کانی له جه‌ماوه‌ری توڕه‌ی
باشووری کوردستانه‌وه نزیک بوایه، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستی
بۆ بارودۆخی کێشه و دیاره‌ده هه‌مه‌لایه‌نه‌کان هه‌بوایه، سه‌ره‌ڕۆیانه‌و
بێ به‌رنامه خۆی فڕی نه‌ده‌دایه باوه‌شی هه‌ردوو حزبی گه‌نده‌ڵه‌وه(پ‌د‌ک
و ینک) و زۆربه‌ی کادیر و ئه‌ندامه‌کانی نه‌ده‌کرده کارمه‌نده هاوڕێ
که هه‌ندێکیان گوێ نه‌ده‌نه پرنسیپه‌کانی رێکخراوه‌یی و که‌ی بیانه‌وێت
سه‌نگه‌ر بگۆڕن. حزبی شیوعی ئه‌گه‌ر خۆی به‌ته‌نیا دابه‌زێت و یه‌ک ده‌نگیش
نه‌هێنێت، دۆخی که‌سێتی زۆر باشتر ده‌بێت و سه‌ر له هاوڕێیان و لایه‌نگرانی
تێک‌ناچێت. لێ کاتێک ئه‌و حزبه، به‌و بیره هۆشمه‌نده‌وه خۆی ده‌کاته
به‌شێکی کارگه‌ی گه‌نده‌ڵی دوو زلهێزه‌که، به‌رهه‌مه‌که‌ی له
ساردکردنه‌وه و وازهێنان و لاوازی خۆی تێناپه‌ڕێت. هاوپه‌ێمانیه‌تی
لاری ساڵانی نه‌ود ئه‌وه‌ی سه‌لماند، که ئه‌و حزبه چ داڕمانێکی ڕاسته‌وخۆ
و جیابوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دییه‌وه. بێگومان نه‌یارانی ئه‌و حزبه
هه‌رگیز چوارمشقی و بێخه‌م دانه‌نیشتوون، به‌ڵکو هه‌میشه له بۆسه‌دا
بوون بۆ ئه‌و حزبه و ته‌نانه خۆشیان له شه‌ڕه‌کانی کوردکوژیش ئه‌وه‌یان
سه‌لماندوه. لێ چ پارتی یا یه‌کێتی و هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی دی نوێ به‌مافی
خۆی ده‌یزانێت له‌سه‌ر سه‌ری نه‌یاره‌کانی جه‌ماوه‌ری خۆی به‌رفراوان
بکات.
دانه‌به‌زینی حزبی شیوعی کوردستان به‌ته‌نێ، ئه‌گه‌ر بزانرێت یان نا،
گه‌وره‌ترین زیان به خود و قه‌باره‌ی ئه‌و حزبه ده‌دات. دوورنیه زۆر
له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ده‌نگیش به‌گۆڕان و لایه‌نی دی نه‌ده‌ن، بۆ؟
بۆ ده‌رچوون له مۆرکی گه‌نده‌ڵی و وابه‌سه‌تیی به‌هه‌ردوو حزبی بنه‌ماڵه‌وه،
ئه‌ندامان و لایه‌نگره به‌شخوراوه‌کانی ئه‌و حزبه بۆ پوشێک ده‌گه‌ڕێن
که ژیانی ڕۆژانه‌یانی پێ ڕزگار بکه‌ن، ڕه‌نگه هه‌ندێکیان به ناچاری
له به‌ر بژێوی ئابوری بێ، که هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه کاربکه‌ن، ئه‌گه‌ر
هێزێکی تر، بۆ نموونه گۆران ئه‌و ئاواته‌یان بهێنێته دی، بێگومان بێ
دوودڵی ده‌نگی خۆیانی پێ ده‌ده‌ن. ئه‌وش مافێکی سروشتیه، وه‌ک په‌نده
کوردییه‌که(بۆیه پێت ده‌ڵێم کاکه که چۆله‌که‌م بۆ بگریت). ده‌بوو
حزبی شیوعی کوردستان سه‌ره نیزه‌ی گۆڕانکاریه‌کانی باشووری کوردستان
بوایه، چونکه خاوه‌ن پاکترین بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری و مێژووییه، ده‌بوو
ببێته ئه‌و هێزه به‌رهه‌ڵستکاره که چالاکانه‌ی بتوانێت چاودێری
کاره‌کانی په‌رله‌مان بکات، نه‌ک هێزێکی وه‌ک گۆڕان که له پاشماوه
هێزێکی تری خاوه‌ن مێزووی شه‌ڕانگیزی جڵه‌و و بگرێته ده‌ست و دوباره
ڕه‌نگه په‌لاماری حزبی شیوعی و چه‌په‌کانی دی بداته‌وه، یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ده‌نگ هانا بۆ هه‌موو هیزێک به‌رێت، ئه‌گه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستانیش
بن. حزبی شیوعی ده‌بوو وانه و ئه‌زمونی له ڕابوردوی وه‌رگرتایه و له
ڕوداوه ناسکه مێزووییه‌کاندا ( قینی جه‌ماوه‌ر بۆ نموونه دژی گه‌نده‌ڵی)
بارودۆخه‌که‌ی بقۆزتاێته‌وه. نه‌ک هه‌موو کێشه و دیاره گرنگه‌کانی
قوربانی کورسیێک و موچه بکردایه. لێ تا بۆرژوا قازانجی خۆی نه‌بێ چۆن
یارمه‌تی نه‌یاره‌کانی ده‌دات. زۆر سه‌یره ئه‌گه‌ر شیوعیه‌کان له
باری تیئۆرییه‌وه زرنگ نه‌بونایه، چۆن ئه‌مرۆ زۆربه‌ی کادیره‌کانی له
ده‌زگای میدیای پارتی و ینک به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه ئه‌رک و
پۆستی گرنگیان ده‌برد به‌رێوه؟ ئه‌و پرسیاره‌ی که ده‌بێت سه‌کرده‌ی
ئه‌و حزبه له خۆیانی بکه‌ن ئه‌وه‌یه ئایا حزبی شیوعی به عه‌ره‌به‌کانیشه‌وه،ته‌نها
فێرگه نیه بۆ په‌روه‌رده‌کردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی کاری هۆشمه‌ندی له
کۆمه‌ڵگه؟ ئایا بۆ ئه‌و حزبه ناتوانێت سودیان لێ وه‌ربگرێت بۆ سه‌رخستنی
بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ له باشووری کوردستان؟
سوێد
26-2-2010
|