خۆکوژیی ژنان و چه‌ند هۆکارێکی ئه‌م دیارده‌یه.
ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی - به‌شی دوو -
خۆکوژیی یه‌کێک له‌و دیارده وگرفته کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه که له‌م سه‌ر ده‌مه‌دا بوه‌ته ئاسته‌نگێک و په‌یتا په‌یتا کاره‌سات ورووداوی دڵته‌زێن ده‌خولقێنێت وئاسه‌واری دزێو وناشیرین له خۆی به جێ ده‌هێڵێت. سه‌ر ره ڕای چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زانستی کۆمه‌ڵگا وبه‌ر ز بوونه‌وه‌ی وشیاری چین وتوێژه‌کان به کۆمه‌ڵ وته‌نانه‌ت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایش به‌ڵام ئه‌م دیارده دزێوه له کۆمه‌ڵگا نه ته‌نیا به‌ر ده‌وامه به‌ڵکو له‌باری رێژه‌وه رووله زیاد بوونیشه، رۆژ و حه‌فته‌و مانگ نیه که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌واڵی دڵته‌زێنی خۆکوژیی و خۆ سووتاندنی ژنانی بێ ده‌ره‌تان له سوچ و قوژبنێکی ئه‌م وڵاته‌وه بڵاو نه‌بێته‌وه. ڕاسته خۆکوژیی دیارده‌یه‌کی نوێ نیه یان تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگایه‌کی تایبه‌ت نیه به‌ڵکو ده‌کرێت به هۆی هه‌ندێک هۆکاری تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌م دیارده زیاتر وله شوێنێکی تری دونیادا که‌متر بێت که ئه‌مانه هه‌موی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه بۆ هۆکاره‌کانی خۆکوژیی که چه‌نده ئه‌و هۆکارانه له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا بوونیان هه‌یه. له‌به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابه‌ته دا باسم له چه‌ند هۆکارێکی ئه‌م دیارده‌یه کرد و له‌م به‌شه‌یدا له سه‌ر چه‌ند هۆکاریک که خولقێنه‌ر وپاڵپێوه‌نه‌ری ژنانن به‌ره‌و خۆکوژیی ده‌دوێم. ده‌ورو نه‌قشی فه‌رهه‌نگی کۆن بۆ هاندانی ژنان به‌ره‌و خۆکوژیی. فه‌رهه‌نگ *کو‌لتوور* وه‌ک داب و نه‌ریتێکی مێژویی وایه که له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک دا له لایه‌ن تاکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه به‌ر ده‌وام وبه‌شێوه‌ی رۆژانه ڕه‌چاو ده‌کرێت وبه‌رێوه ده‌چێت. دیاره کۆمه‌ڵگای ئێمه به هۆی نا سه‌ر به‌خۆ بوویی و ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگایه‌کی ژێر چه‌پۆکه بوه، به‌شی هه‌ره زۆری کولتوری زاڵ به سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا کولتوورێک بوه که به زۆر له لایه‌ن داگیر که‌رانه‌وه به‌ر سه‌ر ماندا سه‌پاوه، ئه‌م کولتووره به درێژایی مێژو چه‌ند پاته بوه‌ته‌وه و تا مێشکی ئێسقانی ناو کۆمه‌ڵگاکه‌مان رۆیشتوه، به داخه‌وه کولتووری زاڵی سه‌پاو به سه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا کولتوورێکی کۆن و دواکه‌وتوی پیاو مه‌زنانه‌یه که زاڵ بوونی پیاوان ولاواز بوونی ژنانی کردوه‌ته نه‌ریتێک و له‌و روه‌وه هه‌ڵسووکه‌وت ومامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژناندا کراوه‌و ده‌کرێت. کولتووری پیاو مه‌زنانه که له‌مێژه باڵی ره‌شی به سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا کێشاوه به بێ ئه‌وه‌ی ئاڵ‌و گۆڕێکی ئه‌وتۆی تێدا ئه‌نجام درابێت *یان لانی که‌م ئاڵ‌و گۆڕه‌کان له چاو پان وبه‌رینی کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه زۆر که‌م ره‌نگ و نادیارن* له لایه‌ن بنه ماڵه‌و تاکی نیشته جێ هێشتا به‌رێوه ده‌چێت. له پاڵ ئه‌م فه‌رهه‌نگه کۆنه‌ی پیاو مه‌زنانه‌دا له به‌شێکی زۆر له بنه ماڵه کاندا بیری وشکی چه‌ق به‌ستوو له‌مپه‌رێکی گه‌وره‌یه له سه‌ر رێگای ره‌وتی ئاڵ وگۆڕه‌کان وله‌و لاکه‌یش به‌ر به‌گه‌شه‌و ته‌نانه‌ت ئازادییه تاکه‌کانی ژنان وژیانیشیان ده‌گرێت وئه‌م بیرۆکه‌یه بوه‌ته ئامرازێکی گوشار له سه‌ر ژیانی ژناندا. زۆر به جوانی هه‌ست پێ ده‌کرێت و زۆر فاکته‌ر هه‌ن ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن که ئه‌م بیرۆکه پیاو مه‌زنانه سه‌ر چاوه‌یه‌کی ئاینی و مه‌زهه‌بییان هه‌یه و ئاوێته‌ی بیرێکی سه‌ده‌ی ناوه‌راستییه، ئه‌م کولتووره که له گه‌ل یاسا ورێسا مه‌زهه‌بییه‌کان چنگیان تێکه‌ڵ کردوه و هه‌ر دوکیان ژنیان وه‌ک نیوه بنیام وئامرازێک بۆ خۆشگوزه‌رانی پیاوان چاو لێکردوه هه‌مو بواره‌کانی گه‌شه‌و ئازادیه‌کانی ژنانیان به‌ر ته‌سک کردۆته‌وه. ژنان ئیراده وسه‌ر به‌ستییه‌کیان له خۆیان نیه، مافی هه‌ڵبژاردن ولێک جیابوونه‌وه‌یان نیه، له به‌ر ده‌م دادگا دا 2 ژن وه‌ک شایه‌دێک چاو لێ ده‌کرێت، 2 خۆشک به‌شه ئیرسی یه‌ک برا وه‌ر ده‌گرێت، پیاوان ده‌توانن تا 4 هاوسه‌ر یان پێکه‌وه ببێت ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی بتوانێت وڵامده‌ره‌وه‌ی نیازمه‌ندیه‌کانیان بێت، ئه‌مانه هه‌موی ئه‌و شێوازه‌ن له چه‌وساندنه‌وه که به هۆی مه‌زهه‌به‌وه بوونه‌ته یاسا‌و ته‌نانه‌ت کولتووریش که به‌شێکی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵگا ئه‌و یاسایانه ره‌چاو ده‌که‌ن وبه‌و پێیه له‌گه‌ل ژناندا مامه‌ڵه ده‌که‌ن. له لایه‌ن بنه ماڵه‌و تاڕاده‌یه‌کیش کۆمه‌ڵگاوه کوڕان ئازادن بۆ هه‌ر لایه‌ک سه‌فه‌ر بکه‌ن وچی له‌به‌ر که‌ن وچۆن بخۆن وچۆن بژین، که‌ی بێنه‌وه ماڵ وکه‌ی برۆنه ده‌ر، تاکه‌ی درێژه به خوێندن بده‌ن و شێوازی ژیانی خۆیان چۆن هه‌ڵبژێرن وکێیان خۆش بوێت وقینیان له کێ بێت، به‌ڵام ژنان له هه‌مو ئه‌و ئه‌گه‌ر ومه‌گه‌رانه بێ به‌رین و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و هه‌نده کاره‌یش که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌بێت ئه‌ریێ و نه‌رێی پیاوی گه‌وره یان له سه‌ر بێت، حه‌ز، قین، سه‌فه‌ر، مانه‌وه له‌ماڵ، هه‌ڵبژاردنی ژیان، جیابوونه‌وه، چۆن ژیان کردن، چۆن جل له‌به‌ر کردن، ته‌نانه‌ت چۆن خواردن وچی خواردنه‌که‌یشیان و شێوازی ژیانیان هه‌موی له لایه‌ن پیاوانه‌وه دیاری ده‌کرێت جا ئێسته ئه‌و پیاوه ره‌نگه برا، باب، مێرد یان پیاوێک بێت که خاوه‌ندارێتی له‌و ژنه‌وه ده‌کات. کۆمه‌ڵگاو کولتووری دواکه‌وتو وئایین ده‌ستیان تێکه‌ڵ کردوه‌و ته‌نانه‌ت له کاتی ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ژنی چه‌وساوه له‌م دونیایه‌دا نارازی نه‌بێت و ناشکوری نه‌کات وده‌نگی سکالا هه‌ڵنه‌بڕێت و باش ئامۆژگارییه‌کانی ئه‌و سێ فاکته‌ره به‌رێوه به‌رێت و وه‌ک ژنی باش و خاوه‌ن دین وموته‌ده‌ین بناسرێت، موژده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌درێتێ که پاش مردنی له‌ته‌ک 69 ژنی به د به‌ختی تر که گۆیا ناویان حورییه و له به‌هه‌شتن داده‌نرێن له خزمه‌ت پیاوێکی ساڵح و موئمنی رووله خوادا بن وکه‌ره‌سه‌ی خۆش گوزه‌رانی و رابواردنی پیاوێک دابین بکه‌ن. هه‌ر کات پیاو بیهه‌وێت ژنی ته‌ڵاق ده‌دات، هه‌ر کات بی هه‌وێت به ماره‌و ته‌ڵاقه‌وه دای ده‌خات، هه‌ر کات بی هه‌وێت ژن به سه‌ریدا ده‌هێنێت، چۆنی ئاره‌زو بێت له‌گه‌ل ژن یان کچ یان دایک ویان خوشکی مامه‌ڵه ده‌کات، ئه‌مانه فاکته‌ر گه‌لێکن که هه‌ستی ژن به جۆرێک له ده‌روونه‌وه زامدار ده‌کات که سارێژ بوونه‌وه‌ی به ئاسانی نابێت. ئه‌گه‌ر پیاوێک چه‌ند منداڵی هه‌بێت مادام منداڵه‌کان کچ بن خه‌ڵکی به چاوی ره‌حم وبه‌زه‌یی سه‌یری ده‌که‌ن و ئه‌و پیاوه وه‌ک وه‌جاخ کوێر ناو لێ ده‌به‌ن، یاخوا برات نه‌مرێ، کوڕت نه‌مرێ، باوکت خۆش بێت، داماوتاقه کوڕه، ژنیان نه‌وتوه‌و قسه کردن،ژن نابێت له کار و قسه‌ی پیاواندا ده‌خاڵه‌ت بکات و هه‌ر وه‌ها سووک سه‌یر کردنی کچان له ماڵه‌وه وجیاوازی خستنه نێوان منداڵی کچ وکور، ......هتد ئه‌وانه‌یش و زۆر شتی تر له‌و وشه ئازار ده‌رانه‌ن که راسته‌و خۆ سووکایه‌تی به ژنان ده‌کات وبه داخه‌وه بوونه‌ته وێردی سه‌ر زمانی خه‌ڵک و ئه‌م کولتووره‌یش وه‌ک نه‌ریتێکیان لێ هاتوه. ئه‌م کولتوره‌ی تێکه‌ڵ به ئایین ومه‌زهه‌ب حاشا له‌بوونی ژن وه‌ک ئینسان ده‌کات ووانیشان ده‌دات که ژنان ته‌نیا که‌ره‌سه‌یه‌کن بۆ رابواردن وخزمه‌تی پیاوان وله ماڵ بن و منداڵداری وئه‌رکی پاک وخاوێنی ماڵ به‌رنه به‌ره‌وه. ئه‌م جۆره له‌فه‌رهه‌نگ وکولتوور له ده‌روونی ژنێکی ئازادی خواز و ژنێک که هه‌ست به ئینسان بوون ده‌کات دووده‌نگییه‌ک درووست ده‌کات، ژنی گیر کرد‌و له دووریانێکدا ده‌بێت یه‌کێک له‌و رێگایانه هه‌ڵبژێرێت، یان ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی خواستی دواکه‌وتوانه‌و کولتوری پیاو مه‌زنانه بێت، که یانی مردنی ورده ورده وده‌کرێت بوترێ زینده به گۆر قه‌بووڵ کردنه، یان ئه‌وه‌ته ده‌ست بداته مل ملانێ له‌گه‌ل ئه‌و شێوازه له کو‌لتوور ونه‌ریته‌کان، کاتێک ده‌ست ده‌کات به مل ملانێ ده‌بینێت ته‌نیا گوشار وزه‌ختی زۆرتر له سه‌ر خۆی هه‌ست پێ ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی به ته‌نیا ده‌بینێته‌وه‌و پاڵپشتێک بۆ خۆی شک نابات، له‌و لاکه‌یش پیاوی خاوه‌ن، بیرۆکه‌ی کۆن، کولتووری پیاو مه‌زنی که هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌وا خه‌ریکن خاوه‌ن دارێتی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ده‌که‌ونه هه‌وڵ و په‌له قاژێی زۆرتره‌وه، ئه‌ملای قه‌زیه که پیاوی مێشک وشک وکولتووری کۆنه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسا‌و رێسایان له پشته له‌به‌رانبه‌ر ژنێکی ته‌نیای زنجیر پسێندا ده‌وه‌ستنه‌وه‌و بێ‌شک به هێزتریشن له‌و ژنه که دژی کۆنه په‌ره‌ستییه، له ئاکامی ئه‌م منافسه‌و کێشمه‌کێشه‌دا ژنی به لاشه‌و به هێز به‌زیو زۆرتر به‌ره‌و دونیای ناهۆمێدی ده‌روات و ئاسۆی داهاتوی ژیانی به‌ڕه‌شی ده‌بینێت و به ناچار په‌نا ده باته به‌ر کرده‌وه‌ی خۆکوژیی. ژنێک که هه‌ست ده‌کات ده‌بێت، بخوێنێت، بگه‌ڕێت، له رووی حه‌زی خۆیه‌وه ژیانی خۆی هه‌ڵبژێرێت، له‌ماڵ بێته ده‌رو تێکه‌ڵ به کۆمه‌ڵگابێت، له‌گه‌ل دونیایه‌ک له په‌رژین وسیم وزنجیر رووبه‌روو ده‌بێته‌وه که توانای پساندنی ئه‌و هه‌موه‌ی نییه، بۆیه له ده‌روونه‌وه ورده ورده ده‌روخێت وخه‌مۆکییه‌کی بێده‌نگ به سه‌ر ده‌روونی دا زاڵ ده‌بێت وئایه‌نده له به‌ر چاوی ره‌ش ده‌کات، به‌ڵام به‌ر ده‌وام له فکری ده‌ر باز بوونه له‌و دۆخه‌ی سه‌پاو به‌سه‌ریدا که هه‌ست ده‌کات لوتی له به‌ر دی ئه‌لحه‌وی داوه‌و چیتر رێگایه‌کیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، له‌و حاڵه‌ته‌دایه ده‌ست ده‌داته خۆکوژیی وبۆ ده‌ر باز بوون له‌و گوشار وسووکایه‌تییه به‌سه‌رییه‌ویه کۆتایی هێنان به ژیانی پێ گونجاو تر ومومکین تره. کۆمه‌ڵێک یاسای کۆنی بنه ماڵه‌یی که راسته‌و خۆ له لایه‌ن گه‌وره پیاوانی ماڵه‌وه ده‌ر ده‌چی ده‌بێت به بریار به سه‌ر ژنانه‌وه و ژن ئه‌گه‌ر له‌و بڕیارانه سه‌ر پێچی بکات تووشی گرفت ده‌بێت، رێز گرتنی زیاترله کوڕان له لایه‌ن گه‌وره‌و خاوه‌ن ماڵه‌کانه‌وه، سووک سه‌یر کردنی کچان، سنوور کێشان له‌نێوان منداڵی کچ وکوردا ورده ورده کاریگه‌ری مه‌نفی له سه‌ر ده‌روونی کچان وژنان داده‌نێت که له کاتی درێژه پێدانی ئه‌و شێوازه زۆر جار کرده‌وه‌ی ناشیرینی لێ ده‌که‌وێته‌وه. بونی کولتووری له‌و چه‌شنه هۆکارێکه بۆ خولقاندنی کۆمه‌ڵێک بڕیار ویاسا‌و رێسا‌و کولتووری دژه ژنی تریش، وه‌ک به‌ر به‌ست دانان له سه‌ر رێگای خوێندنی کچان، له‌مپه‌ر دروست کردن له‌به‌رانبه‌ر خۆشه‌ویستییاندا، دیاری کردنی کات وچون ونه‌چوونه ده‌ره‌وه‌یان له ماڵ و جیاوازی دانانیان له‌گه‌ل باقی ئه‌ندامانی بنه ماڵه. له‌سه‌ر یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئازارانه له ره‌فتار له‌گه‌ڵ ژناندا برینێکی قوڵی ده‌روونی له ده‌روونی ژنی چه‌وساوه‌دا دروست ده‌کات و تووشی خه‌مۆکی و نگه‌رانی مێشکی و رۆحی ده‌کات، له‌و کاته‌دا که ئه‌و حاڵه‌ته له ده‌روونی ژن‌دا دروست بوو وله هه‌مو هومێده‌کانی ناهومێد بوو، له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌ر ده‌وام بوونی ئازار وشکه‌نجه‌ی رۆحی به سه‌ر خۆیه‌وه هه‌ست پێده‌کات، خۆ کوشتن به رێگا چاره‌یه‌ک ده‌زانێت وئه‌و هۆکارانه ده‌بنه هۆکارێک وپاڵپێوه‌نه‌رێک بۆ کێشانی ژن به‌ره‌و خۆکوژیی. سه‌ر لێشێواوی کۆمه‌ڵگاو، وزاڵبوونی ئه‌م کولتووره و سووڕانه‌وه‌له‌م بازنه‌دایه مرۆڤ ده‌خاته گێژاوێکه‌وه که ده‌ر باز بوون له‌و گێژاوه به ئاسانی نابێت، له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌وڵ نه‌دانی تاک و کۆمه‌ڵگا بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگانه‌ی که ژن وه‌ک ئامراز وبن ده‌ست و ناته‌واو سه‌یر ده‌کات، مانه‌وه‌ی کولتووری پیاو مه‌زنانه ده‌بێته رێگر له به‌ر ده‌م گه‌شه ی ژناندا و مانه‌وه‌ی ژنان له ناو خۆیاندا. ژنان له کوردستان به‌ر ده‌وام بوونه‌ته قوربانی داب ونه‌ریتی کۆن و کولتوورێک که پیاو به بوونه‌وه‌رێکی باڵاده‌ست وژنیش به ناته‌واو ده‌زانێت، بوونی ئاوه‌ها فه‌رهه‌نگێکه که هه‌ڵگری ئازارێکی قورسه له ده‌روونی ژنان دا وهه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان لێ ده‌کات وبه‌ره‌و خۆ کوشتن ونه‌مان هانیان ده‌دات. ئه‌و هۆکاره کولتووریانه‌ی که بوونه‌ته هۆکارێک هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ له ژنان بکه‌ن هۆکارگه‌لێکی مه‌ترسی دارن بۆ سه‌ر ژیانی ژنان به تایبه‌تی وژیانی هه‌ر مرۆڤێک و ته‌نانه‌ت خودی کۆمه‌ڵگایش به گشتی، کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌بێت زیاتر له‌وه‌ی که ئێتستا بۆی تێ ده‌کۆشێت هه‌وڵه‌کانی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه کۆنانه‌ی که ئاکامی ئازاری ژنانی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌و ئه‌نجامی کاره‌ساتی خۆ کوژی ژنان ده‌خولقێنێت. ده‌سه‌ڵاتی حاکم، هۆکارێکی گرینگه بۆ هاندانی خۆکوژیی ژنان. کۆماری ئیسلامی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی دژه مرۆڤ له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵ له حاکمیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بێجگه له خه‌فه‌قان وشه‌لاق و سه‌نگسار وشکه‌نجه‌و زیندان و ئازار بۆ ژنان و به‌ر ته‌سک کردنه‌وه‌ی زیاتری ئازادییه‌کان و خزاندنه‌وه‌ی زیاتری ژنان بۆ کونجی ماڵ ومنداڵداری شتێکی تری به دیاری نه‌هێناوه. هۆکار گه‌ڵی ئازاری ژنان و دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی وکوردستان به تایبه‌تی وراگرتنی فه‌رهه‌نگی پیاو مه‌زنی‌له‌و کولتوورانه‌ن که کۆماری ئیسلامی به فه‌رمی پشتگرییان لێ ده‌کات وشێوازی یاسایی بۆ ده‌تاشێت و به‌بیانوی پاراستنی شه‌رع و دین ودیانه‌ت پاساوێک بۆ هه‌مو جینایه‌ت و ده‌ست درێژیه‌کانی بۆ سه‌ر مافی ژنان ده‌هێنێته‌وه. رژیم نه ته‌نیا هه‌وڵی نه داوه که مه‌جالی گه‌شه‌و هه‌ڵدانی ژنان له بواره جیا جیاکانی ژیان وه‌ک خوێندن و زانست، بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری وهونه‌ری و وه‌رزشی بره‌خسێنێت به‌ڵکو ئه‌و په‌ڕی کۆششی خۆی ئه‌نجام داوه بۆ به‌ر گرتن به هه‌ڵدانی ژنان له‌و بوارانه‌دا، به بیانوی پێشێل کردنی شه‌رعی ئیسلامه‌وه ژنانی له زۆربه‌ی مافه‌کانی خۆیان به‌ر ته‌سک کردۆته‌وه. ژنی ژان گرت‌و به ده‌ست ئازاری توندوتیژیی ناو ماڵه‌وه، به ده‌ست ئازاری چزوی ته‌شه‌رو تانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگایه‌وه کاتێک روو له ده‌سه‌ڵاتی حاکم ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی سکاڵای خۆی بکات زیاتر که‌رامه‌تی و باری که‌سایه‌تی ده‌شکێنن و زیاتر توشی ناهومێدی ده‌که‌رێت، رژیمێک که خۆی پارێزه‌ری دوا که‌وتوییه دیاره هه‌وڵی خۆی ده‌دات که هه‌ر ده‌ستیكیش بی هه‌وێت یاسای کۆن بسڕێته‌وه بی شکێنێت. ره‌نگه بوونی ده‌سه‌ڵات هه‌ندێک جار وه‌ک کونی رۆشناییه‌ک وابێت بۆ بنیامێکی گیر کرد‌و له دونیای بێ ده‌ره‌تانیدا به‌لام ئه وژنه بێ ده‌ره‌تانه کاتێک روو له‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌کات زیاتر هه‌ست به بێ ده‌ره‌تانی ده‌کات و هه‌نگاوێک زووتر چاره ڕه‌شی خۆی ده‌بینێت و ناهومێدتر ده‌بێت، بۆیه شکاندنی که‌رامه‌تی ژنان و سووکایه‌تی کردنی یاسایی به ژنان خۆی هانده‌رێکی گه‌وره‌یه له‌وه‌ی که ژنان زووتر به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یه‌نێت به خۆ کوشتن ده‌توانێت خۆی له‌و وه‌زعه ده‌رباز بکات. له‌م سه‌ر ده‌مه دا که جیهانی پیشه‌و تیکنۆلۆژیی وپێشکه‌وتوییه، له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا ژنان یان له ئه‌وپه‌ڕی پێشکه‌وتوییدان یان به‌ره‌و پێشکه‌وتوییه‌کی مه‌زن ده‌رۆن، کۆماری ئیسلامی سیاسه‌تی دژه ژنی گرتوه‌ته پێش و رۆژانه دڵی هه‌مو ئینسانێکی خاوه‌ن ویژدان به ئێعدامی ژنان، شه‌ڵاق، سه‌نگسار، به‌ند کردن، وسووکایه‌تی پێکردن له سه‌رشه‌قام وناو بێدادگاکانیدا ئازار ده‌دات، به جیاتی ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی زانست وپێشکه‌وتویی بۆ په‌روه‌رده‌وبار هێنان دابنێت، به جیاتی ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێک بۆ پشتیوانی له‌م چینه بێ ده‌سه‌ڵاته که نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا پێک ده‌هێنن درووست بکات، گه‌ڵاله‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ئوتو بووسه‌کان، ساڵۆنی زه‌ماوه‌ند بۆ ژنان وپیاوان دا ده‌رێژێت، پۆلیسی زیاتر ده‌نێرێته‌سه‌رشه‌قام بۆ گرتن وئازاری ژنان له ژێر ناوی به‌رێوه نه‌بردنی یاسا ئیسلامییه‌کان، دادگای سه‌ر شه‌قام دروست ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایه‌کی زیاتر حوکم به سه‌ر ژنانێکدا که تاوان بارن به‌وه‌ی که جل‌و به‌رگ وقژیان به پێی یاسا ئیسلامیه‌کان نه رازاوه‌ته‌وه ده‌ر به‌کن. زڕاندنی ناو، شکاندنی که‌رامه‌ت وکه‌سایه‌تی ئینسانه‌کان، هه‌وڵدان بۆ خزاندنه‌وه‌ی ژنان به‌ره‌و ناو ماڵ، جیاکردنه‌وه‌ی شوێنی ژنان و پیاوان له زۆر شوێن وخوێندنگا و ماشین، نه ته‌نیا پشتیوانی نه‌کردن له خواستی ژنان به‌ڵکو به تاوان بار زانینی ژنان ......... وا له ژن ده‌که‌ن که له کۆمه‌ڵگادا به‌ته‌واوی هه‌ست به‌ته‌نیایی بکات، له ماڵ ئازار ده‌درێت و ده‌که‌وێته به‌ر توندوتیژیی، له ناو کۆمه‌ڵگا ده‌که‌وێته به‌ر ئازار وسووکایه‌تی ته‌شه‌رو و تانه، ده‌سه‌ڵاتیش ره‌سمیه‌ت ده‌دات به‌و ئازارانه‌ی که به سه‌ر ژنانه‌وه‌یه ئه‌م هۆکارانه ده‌ره‌تان له‌ژن ده‌به‌ستێت و ده‌لاقه‌ی رۆشنایی لێ ده‌ته‌نێت و به‌و ئاکامه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت که بۆ رزگار بوون له‌و دۆخه په‌نا به‌رێته به‌ر خۆکوژیی. هه‌بوونی ئازار و توندوتیژیی له سه‌ر ژنان ومه‌ترسی کوشتن گه‌لی جۆراو جۆریان به ناوی نامووس په‌ره‌ستی له لایه‌ن بنه ماڵه‌کانه‌وه و بوغزاندن و ته‌شه‌رو تانه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه، له‌و لاکه‌یش ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵات دار نه ته‌نیا گوێ بۆ ژنی ئازار دیتوو ناگرێت، نه‌ته‌نیا هه‌نگاو بۆ چاره سه‌ر کردنی زامه‌کانی هه‌ڵناگرێت و ناوه‌ندێک بۆ پشتیوانی له ژنان دانانێت به‌ڵکو به نینۆکی میکرۆباویی سه‌دان ساله‌وه چنگ ده‌خاته ناو زامی ژنی بریندار وزامه‌که‌ی زیاتر هه‌ڵ ده‌کۆڵێت و زیاتر ئازاری ده‌دات و به تاوانباری ده‌زانێت، له وڵامی ژنێک که ته‌نیا ده‌ی هه‌وێت وه‌ک بنیام بژی و وه‌ک بنیام چاوی لێ بکرێت شه‌لاق گرتوو خانه‌و سووکایه‌تی و ئازار وتاوان بار کردن به‌رێگاوه‌یه ئه‌م که‌شو هه‌وایه زۆرتر حه‌ڵقه‌ی گه‌مارۆ له سه‌ر ژنان نه ته‌نیا زیاتر ده‌که‌ن به‌ڵکو رواڵه‌تی یاسایی پێ ده‌به‌خشن، ئه‌م که‌شو هه‌وایه ئه‌م زوڵم وبێ عه‌داڵه‌تیه له سه‌ر ژنان، ئه‌م بێ ده‌ره‌تانی وبێ پشتیوانیه‌ی ژنان، ئه‌م بێکه‌سی وته‌نیاییه ی ژنان نه‌خۆشی گه‌لی رۆحی و ره‌وانی دروست ده‌کات وژن ده‌خاته حاڵه‌تێکه‌وه که نه‌توانێت باش بیر بکاته‌وه‌و بیریشی وه‌ک ژینی به‌ر ته‌سک ده‌بێته‌وه و بۆ ده‌ر باز بوونی له‌و وه‌زع وکه‌شو هه‌وایه که به سه‌ریدا سه‌پاوه هه‌وڵه‌کانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ و زۆر جاران ته‌نیا رێگای خۆ کوشتن ده‌گرێته به‌ره‌و کۆتایی هێنان به‌و وه‌زعه به ته‌نیا رێگا ده‌زانێت له‌و بار‌و دۆخه.
|