په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٥\٢٠١٨

خۆکوژیی دوو کچی لاو لە ئیلام.

 

 

ڕۆژی چوار شەممە ٢٦ی گوڵانی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاویی کچێکی تەمەن حەڤدە ساڵ خەڵکی گوندی تازاوای پارێزگای ئیلام لەبەر هەژاری بنەماڵەکەی کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.

هەروەها کچێکی دیکەی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی گوندی شیراوەندی هەمان پارێزگا لەڕێگەی خۆهەڵواسین کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، هۆکاری خۆکوژییەکەی ئەم لاوە تائێستا ڕوون نەبۆتەوە.

خۆکوژیی لاوان ڕووی لە زیاد بوون کردووە، لە ١٧ی گوڵانی ئەمسالیشدا سێ کچی قوتابی قۆناغی ناوەندی لەشاری نەغەدە هاوکات دەستیان دایە خۆکوژیی و یەکیان گیانی لە دەست دا.

جێگەی باسە ڕێژەی خۆکوژیی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپەرە سەندندایه و هەموو تەمەنەکان بە تایبەت لاوان لە خۆ دەگرێت و تائێستا هیچ ڕێکارێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە کە پێشی پێ بگیردرێت و هەموو سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوەبۆ خودی کۆماری ئیسلامی بە چەشنێکە لە ساڵی ٢٠١٧ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۴۵ پیاو و ٤٠ ژن کە ٩ کەسیان منداڵ بوون کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

kmmkurdistan@gmail.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک