٢٣\٧\٢٠١٠
خۆڵ.

به‌ندی عه‌لی
ئێمه‌ش ده‌بینه‌وه
به ئه‌و
پاش دوا سه‌فه‌ری بێگه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌سته
و
دوافڕینی بێ نیشتنه‌وه‌ی
هه‌موو ڕه‌نگاڵه‌کانی هه‌ست
په‌یکه‌رتاشێکی به سه‌لیقه‌ش
له ئاوی ماره‌ی ده‌کات و
روح ده‌کاته‌وه به‌ری
که سروشتیش تووڕه
ده‌بێ
ده‌یبارێنێ به سه‌رماندا
و هه‌ندێ جارێش
ده‌بێت به گۆزه‌ی سه‌رشانی
کیژۆڵه که‌مه‌ر ته‌نگه‌کانی دێ
تا نهێنیه‌کانی سه‌رکانی
بۆ کوڕه چاوبرسیه‌کانی
جورمی عیشق ، بدرکێنێ
ناو به‌ناویش هارونه‌کانی نیشتیمان
له جێی کل ، چاومانی پێده‌ڕێژێن
گه‌رچی نرخیشی جیاوازه لێره و له‌وێ
به‌ڵای گه‌وره ئه‌و ساته‌یه
له داستانی گیانبازیا
قه‌زای پڕ به چنگێکی ئه‌و
له هه‌زاران عاشقی سه‌رگه‌رم و شه‌یدای
باخه هه‌ڵواسراوه‌کانی
شاری ئازادی ده‌که‌وێ.
٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی به‌ندی عه‌لی
|