٢٨\٨\٢٠١٠
خۆم ئه‌مزانی.

کانی
هه‌ڵه‌بجه‌یی
خۆ ئه‌مزانی ئه‌م
ڕۆژه دێت
گشت ئه‌و ئه‌شقه‌ی پێت به‌خشیوم
وه‌ک زنارێک
ڕۆحی به‌دبه‌ختم ئه‌شکێنێ
خۆم ئه‌مزانی ئه‌م ساته دێت
ئه‌و ملوانکه‌یه‌ی له ورده خه‌نده‌کانم بۆت هانیبوم
هه‌روه‌ک په‌تی سێداره‌ی ملی مرۆڤکوژێک
دوا هه‌ناسه‌م لێ ئه‌ستێنێ.
*
* *
خۆم ئه‌مزانی ئه‌م کاته دێت
وه‌فام ئه‌خێته نێو مشت کفنێکی ڕه‌ش و
له زه‌وییه به پیته پڕ درۆکه‌ی خۆت ئه‌ینێژی
لێشت ناگرم گیانه چون وا گه‌وره بووی
ئه‌و هه‌وایه‌ی ته‌ڤلی به ته‌فره‌دانه
هه‌ڵی ئه‌مژی
پێت ئه‌وتم
تۆ له بوکه‌شوشه‌ی ده‌ست مناڵێک ئه‌چی
ئه‌ترسم گیانه واتزانیبێ هه‌ر ئه‌و بوکه‌م
بۆیه ئاوا بێ ڕه‌حمانه له‌ت و په‌تت کردم
نه‌تزانیبێ ئه‌م دڵه‌ی من
وه‌ک دڵی خۆت
به ترپه و هه‌ست و خوێن ئه‌ژی.
*
* *
خۆم ئه‌مزانی
ئه‌و تاکه دیداره‌ی چاومی به ڕوخسارت ناساند
ڕوانینم له گشت ژیان ئه‌تۆرێنێ
خۆم ئه‌مزانی
ده‌نگی چرپه نه‌رم و هه‌ڵچونه هێمنه‌کانت
بۆ ئه‌به‌دی له ئاوازی گیتاره‌که‌ت ئه‌مڕه‌نجێنێ
خۆم ئه‌مزانی
خۆم ئه‌مزانی ئه‌م ڕۆژه دێ
پاکی دڵم وه‌ک عیزرائیل
دوا په‌ڕه‌ی ته‌مه‌ن ئه‌دڕێنێ
شیعرم شیوه‌نم بۆ ئه‌کا و
ئه‌و مردنه‌ی که هه‌ر نایه‌ت
ده‌ستی له گه‌ردنم ده‌ئاڵێنێ.
26\08\2010
-
هۆڵه‌ندا
ماڵپه‌ڕی کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
|