خۆپیشاندانێکی شکۆدار و به هێزی په‌نابه‌رانی کورد و عێراقی له شاری موینشن دژ به سیاسه‌تی راسیستی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا .
له‌ژێر دروشمی( نا بۆ گه‌راندنه‌و ده‌رکردنی په‌نابه‌رانی عێراقی ، به‌ڵێ بۆ مافی مانه‌وه‌و نيشته‌جێ بوون هه‌ر ئێستا.!)رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 08.12.07 به‌سه‌رپه‌رشتی کاروانی ديفاع له مافه‌کانی په‌نابه‌ران و رێکخراوی لاوانی بێ سنور و فيدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی و به به‌شداری و پشتيوانی ده‌یان رێکخراو و که‌سایه‌تی سياسی و مافناسی ئه‌ڵمانی له‌وانه، ئه‌منيستی ئه‌نته‌رناسیونال له موینشن ، حزبی سه‌وز، ره‌وتی چه‌په‌کان ، کۆمه‌ڵه‌ی کوردی ئه‌ڵمانی ،ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌ران له هه‌رێمه‌کانی بایه‌ر ، برێمن ،هێسن و هامبۆرگ و گرووپی دژ به ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و چه‌ندین رێکخراو وکه‌سایه‌تی دیکه، خۆپيشاندانێکی شکۆدارو مێژوویی له‌شاری ميونشن له ئه‌ڵمانیا به‌رێخرا .
سه‌ره‌تای ئه‌م خۆپيشاندانه به‌کۆبوونه‌وه له مه‌یدانی schwantahalerhoher ده‌ستی پێ‌کرد و له‌وێدا وتاری رێکخراوه‌کان سه‌باره‌ت به هۆکارو گرنگی خۆپیشاندانه پێشکه‌ش کرا که به‌وتاری کاروانی دیفاع له مافه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌ستیپێکراو له وێدا باس له سیاسه‌تی غه‌یره ئینسانی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا کرا که چۆن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیان بردوه بۆ سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی له کاتێکدا عێراق وکوردستان ئه‌منیه‌ت وئاسایشیان تێیدا نیه‌و له عێراقدا سزای له سێداره‌دان دووباره کاری پێده‌کرێت وکوشتارو کرده‌وه‌ی تیرۆریستی رۆژانه ئه‌نجام ده‌درێت و دیارده‌ی کوشتنی ئافره‌تان رۆژ له‌دوای رۆژ روو له‌زیاد بوونه،هه‌ر له وتاره‌که‌یدا نوینه‌ری کاروانی دیفاع له په‌نابه‌ران به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و رێکخراو که‌سایه‌تییانه‌ی که‌به‌شدارییا‌ن کردوه له خۆپێشاندانه‌که‌دا ئه‌م سیاسه‌ته غه‌یره ئینسانیه‌ی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیای محکوم کرد‌و خوازیاری ده‌ستبه‌جێی راگرتنی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی و به‌ره‌سمیه‌ت ناسینی په‌نابه‌ران و به‌هره‌مه‌ندبوونیان له‌مافه‌کانیان بوو ، پاشان ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی وتارێکی به‌زمانی کوردی پێشکه‌ش کرد‌و تیایدا باسی له بارودۆخی سه‌ختی سیاسی عێراق وکوردستان کرد‌و روونیکرده‌وه که‌چۆن سیاسه‌تی جه‌نگ ومیلیتاریزمی ئه‌مریکا و ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر بونه‌ته هۆکارێکی سه‌ره‌کی له‌ئاواره‌بوون کۆچکردنی ملیۆنه‌ها که‌س له‌خه‌ڵکی عێراق وکوردستان، له هه‌مان کاتدا ئاماژه‌ی به‌سیاسه‌تی راسیستی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا کرد له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌راندا وپاشان باسی له نه‌خشی فیدراسیۆن کرد وه‌ک رێکخراوێکی چالاک ورادیکال له‌سه‌نگه‌ری ديفاع له‌مافه‌کانی په‌نابه‌رانی کورد‌و عێراقی له‌مه‌یداندا ده‌ستبه‌کاره و ده‌یان خۆپیشاندان و مارشی ناره‌زایه‌تی به‌ڕێخستوه به‌مه‌به‌ستی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاساته کۆنه‌په‌رستانه‌ی حکومه‌ته‌کان له‌ئه‌وروپا،له‌کۆتایی دا ده‌شتی جه‌مال سوپاس وپێزانینی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵ وتێکۆشانه‌ی رێکخراوه ئه‌ڵمانیه‌کان ده‌ربری و ووتی: ئه‌مڕۆ ئێمه به‌م خۆپیشاندانه مه‌زنه وه‌ڵامێکی ده‌م شکێن ده‌ده‌ینه‌وه به‌سیاسه‌تی راسیستی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا ، پاش ئه‌م وتاره که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ARTEچاوپێکه‌تنێکی له‌گه‌ڵ ده‌شتی جه‌مال دا سازدا .
دواتر خۆپیشاندانه‌که له کاتژمێر 13.45 به‌ره‌و ناوشاری ميونشن به‌رێکه‌وت، له‌رێگادا خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌کانی ( نابۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ، به‌ڵێ ، به‌ڵێ بۆ مانه‌وه ) و ( ناردنه‌وه راگرن ..راگرن..) به‌زمانی ئه‌ڵمانی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌یان له نێو شاردا هێنابوه‌دی ،هه‌ر له‌کاتی نزیک بوونه‌وه له سه‌نته‌ری شاردا په‌یتا په‌یتا په‌نابه‌ران په‌یوه‌ست ده‌بوون به خۆپیشاندانه‌که‌وه‌و راسته‌وخۆ دروشمه‌کانیان ده‌ووته‌وه و ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر سه‌رنجی خه‌ڵکی ئه‌ڵمان و رێبوارانی سه‌رشه‌قامه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو راکێشا و زۆربه‌یان هاوپشتی خۆیان بۆ خواسته‌کانی په‌نابه‌ران راگه‌یاند، دوابه‌دوای ئه‌مه‌و له‌کاتی گه‌یشتنه نێو مه‌رکه‌زی شاری میونشن دا عرفان کريم نوێنه‌ری فيدراسيۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ئه‌ڵمانیا به‌زمانی عه‌ره‌بی و کوردی بانگه‌وازی په‌نابه‌رانی کرد که به‌شدار بن له‌م خۆپیشاندانه‌و ریزی ئه‌م ناره‌زایه‌تی یه به‌هێزتر بکه‌ن و بێنه مه‌یدان له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌کان خۆیان،هه‌روه‌ها) رێبه‌ر حه‌مه ساڵح ( هه‌ڵسوراوی فیدراسيۆن له‌شاری موينشن به‌زمانی ئه‌ڵمانی باسی له هۆکاری خۆپیشاندانه‌که‌و داواکاریه‌کانی بۆ رێبواران و ئاماده‌بووانی نزیک خۆپیشاندانه‌که روون کرده‌وه‌و بانگه‌وازی خه‌ڵکی ئه‌ڵمانیای کرد بۆ پیشتيوانی کردن له‌خواسته‌کانی په‌نابه‌ران ، ڕه‌وتی خۆپيشاندانه‌که به نێو شاردا به‌ره‌و دادگای ميونشن که‌وته‌ڕێ،له‌وێداو له‌به‌رده‌م ئه‌و دادگایه‌دا که‌بریاری له‌سه‌ر نا‌ردنه‌وه‌و ده‌رکردنی چه‌ندين په‌نابه‌ری عێراقی وکورد داوه،خۆپێشانده‌ران به وتنه‌وه‌و دووباره کردنه‌وه‌ی دروشمه‌کانی (نا ،نا بۆناردنه‌وه ،به‌ڵی ،به‌ڵێ مافی مانه‌وه بۆ هه‌مووان) ( ده‌رکردن تاوانه..ده‌رکردن ڕاگیرێ ) و به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ندین ووتاری ناره‌زایه‌تی بۆ ریسواکردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌و به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین بۆماوه‌ی 10 ده‌قیقه له‌وێدا راوه‌ستان.
خۆپیشاندانه‌که جارێکی دیکه به‌ناو سه‌نته‌ری شاردا به‌ره‌و به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی بایه‌ر لهOdeonplatz که‌وته‌رێ که دوا جێگای رێپوان وخۆپیشاندانه‌که بوو،بۆ جارێکی تر جه‌ندین ووتار له‌لایه‌ن په‌نابه‌ران و رێکخراوه‌کانه‌وه خوێندرایه‌وه له‌وانه وتاری گروپی ئافره‌تانی کورد له‌شاری موينشن به‌زمانی کوردی پێشکه‌ش کراو تیایدا باس له ژیانی سه‌ختی ئافره‌تانی کورد له‌کوردستاندا کراو به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ند به تاوانی کوشتنی ئافره‌تانه‌وه،پاشان په‌نابه‌رێک باسی له بارودۆخی سه‌ختی ژیانی خۆی کرد له‌ژێرمه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌و ده‌رکردنداو سوپاسی خۆی بۆ ئه‌و رێکخراوه ئه‌ڵمانیانه ده‌ربری که تاوه‌کو ئێستا رزگاریان کردوه له مه‌ترسی ناردنه‌وه، له کۆتایی دا ده‌شتی جمال بۆجارێکی و دیکه له نێو حه‌ماسه‌تی خۆپیشاندانه‌که‌دا ووتارێکی به‌زمانی ئینگلیزی پێشکه‌ش کرد‌و بۆ جارێکی دیکه ئاماژه‌ی به گرنگی خه‌باتی یه‌گرتوانه‌ی په‌نابه‌ران و رێکخراوه ئینسانیه‌کان دایه‌وه بۆ کۆتایی هێنان به‌سیاسه‌تی راسیستی حکومه‌ته‌کان له‌ئه‌وروپا به‌هێزکردنی به‌ره‌ی دژ به دیپۆرتکردنه‌وه‌و ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران ،ئه‌م ووتاره‌ی ده‌شتی جمال به‌چه‌پڵه‌و ده‌ستخۆشی ئاماده‌بوانی خۆپێشاندانه‌که پێشوازی لێ‌کرا،دواتر خۆپیشاندانه‌که به‌وتاری سوپاسگوزاری کاروانی دیفاع له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران کۆتایی پێهات.
هه‌ر له ئێواره‌ی هه‌مان رۆژدا رێکخراوی لاوانی بێ سنوور له‌ئه‌ڵمانیا کۆرێکیان بۆ ده‌شتی جمال و عرفان کریم وبه‌کر حه‌مه‌د له فێدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سازدا،ئه‌م کۆره که تایبه‌ت بوو به بارودۆخی په‌نابه‌ران له ئه‌رورپاو ئه‌ڵمانیا به‌قسه‌و باس وگفتوگۆ وپرسیاری په‌نابه‌ران ونوێنه‌رانی رێکخراوه ئه‌ڵمانیه‌کان به‌رێوه چوو، نوێنه‌رانی فیدراسیۆن ده‌شتی جمال وعرفان کریم و به‌کر حه‌مه‌د به‌زمانه‌کانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی وکوردی وه‌ڵامی پرسیار و تێبینی یه‌کانیان دایه‌وه‌و لا‌یه جۆراوجۆره‌کان و چۆنیه‌تی به‌هێزکردنی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی په‌نا‌ریان بۆ ئاماده‌بووان روونکرده‌وه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ــ ئه‌ڵمانیا 10.12.2007
کۆلن : عرفان کریم arfan96@yahoo.de------- tel-00491726274423 کالسرۆ : بکر حه‌مه‌د 00491725799170 bakir0107@yahoo.de____te موینشن : رێبه‌ر حه‌مه ساڵح rebarhamasaleh@hotmail.com : 0049179571947 __________________________________________________ POBOX1575,ILFORD IG1 3BZ ,LONDON,UK www.csdiraq.com
|