Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

                                   

خۆپیشاندان وچالاکیەکانی فیدراسیۆن

دژ بە دیپۆرتی پەنابەرانی کوردی عیراقی بۆ کوردستان.

 


لەدریژەی کەمپینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی دەربارەى نا ئەمنی و نا جێگیری کوردستان ،و رەتکردنەوەی سیاسەتى دیپۆرتی پەنابەران بۆ کوردستان لەلایەن ووڵاتە ئەوروپی یەکانەوە بەمەبەستی نارەزایەتی دەربرین ،فیدراسیۆن کەمپینێکی نیو نەتەوەی راگەیاند و زنجیرەیە چالاکی دژ بەگیرانەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ کوردستان لە ووڵاتە ئەورپیەکان و کوردستان ئەنجام دا ،ئەمەی خوارەوە گۆشەیەکی ئاماژە پێدراوی ئەو چالاکیانەیە :


بەریتانیا:
1. سکرتارێتی فیدراسیۆن بانگەوازێک ئاراستەی ئازادی خوازان و ئینسان دۆستان، رێکخراوەپەنابەری و یەکیتی یە کریکاریەکان، لەوڵاتانى ئەوروپا دەکات بە مەبەستی راوەستانەوە و کاردانەوە بەرامبەر سیاسەتی گێرانەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ کوردستان و ئەم نامەیە لە زۆربەی ماڵپەرو رۆژنامە کوردی ئینگلیزی کان بڵاو دەکرێتەوە.
2. سکرتارێتی فیدراسیۆن بەردەوام سەرقاڵی بەرگری کردن لەو پەنابەرانە دەبێت کە تووشی گرتن و زیندانی کردن بوون لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا و سوید بەمەبەستی ئازاد کردنیان کە لە مانگی سپتامبەروە پارێزەر بۆ ژمارەیەک لە پەنابەرە گیراوەکانی گرتووخانەی دەستبەسەری(کامسفێڵد هاوس،کۆڵن برۆک،هامسۆرس،دۆنکاسەر،دۆڤەر،ئۆکنتن..)دەگرێت، هەروەها بۆ دوو پەنابەری کوردی عیراقی کە لە زیندانی سوید بەمەبەستی دیپۆرتکردنەوەبۆ بەریتانیا ئامادە دەکرێن.
3. ئازادکردنی سێ پەنابەر لەمەترسی دیپۆرتکردنەوە بۆ کوردستان دوای ئەوەی تیکتیان پێ دەدرێ بۆ گێرانەوە بەزۆر ملێ بۆ کوردستان.
4. سکرتاریتی فیدراسیۆن پەیوەندی بە ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراو پەنابەری و ئینسانی یەکیتی کریکاری و لایەنەکان دەکات بەمەبەستی راکیشانی پشتیوانی بۆ کەمپینی فیدراسیۆن دژ بەگیرانەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ کوردستان وەیان بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی پەنابەران لەوانە(رێکخراوی لێبوردنی نیو دەوڵەتی،رێکخراوی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەری،کەمپینی دژی راسیزم فاشیزم،پەیمانگای پەیوەندی نەژادیەکان ،کەمپینی دژ بە ناردنەوەی منداڵان،رێکخراوی رفیوجی کانسڵ،رفیوجی لیگل سینتەر،یەکیتی کریکاری PCS وەT&Gو کۆمەڵەی رزگاری کریکاران،رێکخراوی NO SWEAT ،بەرەی نیشتمانی دژ بەگیرانەوەی بەزۆری پەنابەران ،بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عیراق...
5. چاوپێکەوتنی سکرتێری فیدراسیۆن و ئەندامانی سکرتارێت لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامە کوردی و ئینگلیزی و دەزگاکانی راگەیاندن و میدیا کان لەوانە رۆنامەی گاردیان، رادیوی بی بی سی ،سایتی واشنتۆن،کەناڵی ئاسمانی PRESS TV وە ASO TV ورادیوی فیدراسیۆن لە ستۆکۆڵم وبڵاوکردنەوەی ئاگاداری و هەوڵەکانی لە ماڵپەرە کوردیەکان.
http://www.chron.com/disp/story.mpl/special/iraq/5213785.html
6-کۆبوونەوەی دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن و ئاسۆ گۆران ئەندامی سکرتارێت لەگەڵ بەریز (Jan Shaw) بەرپرسی کاروباری پەنابەری لە رێکخراوی لێبوردنی نیو دەوڵەتی سەبارەت بەکێشەو گیروگرفتەکانی پەنابەران لە گرتووخانەکانی بەریتانیا دەوری رێکخراوی ناوبراو لە پشتیوانیان لەپێناو ئازاد کردن و یارمەتی ئەو پەنابەرانە.
راپۆرتی رێکخراوی لیبۆردنی نیو دەوڵەتی لە خوارەوە بخۆینەوە: http://web.amnesty.org/library/Index/ENGMDE140412007?open&of=ENG-IRQ
7-کۆبونەوەی سکرتیری فیدراسیۆن و ئاسۆ گۆران لەگەڵ بەرێز(Tim Finch) لەگەڵ رێکخراوی رفیوجی کانسڵ سەبارەت بەکەمپینی فیدراسیۆن دژ بە ناردنەوەی پەنابەران و هاوکاری و هاوپشتی رێکخراوی ناوبراو لەو بارەیەوە چەند کارێک خرایە دەستورە لەوانە 20-11 بکرێتە رۆژێکی یاداوەری بۆ بەردەم رای گشتی سەبارە بە پێشیلی مافەکانی ئینسان کە تیادا پەنابەرانی کورد بەکەلەپچەو فرۆکەی سەربازی رەوانەی کوردستان کرانەوە
8-رۆژی 9-10 بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران بۆ عیراق کۆدەبێتەوە تایبەت بە کەمپێنێکی سەراسەری کە فیدراسیۆن رای دەگەیەنێت دژ بە سیاسەتی دیپۆرت ، لەم کۆبونەوەیەدا سکرتێری فیدراسیۆن لەسەر ئەهداف و ئامانجی کەمپینەکەو بارودۆخی سیاسی عیراق و کوردستان قسەو باس پێشکەش دەکات.


خۆپیشاندانی 9-11 لە لەندەن:
رۆژی 9-11 فیدراسیۆن خۆپیشاندانی بردە بەردەم بارەگای،رێکخراوی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەری(UNHCR) خۆپیشاندەران بە درۆشمی (عیراق نائەمنە،کوردستان ناجێگیرو نائەمنە،مافی پەنابەری مافی ئینسانە،نا بۆ دیپۆرت نا بۆ گرتووخانەی دەستبەسەری پەنابەری بە زمانی ئینگلیزی دەووتەوە .
پاشان وەفدێکی خۆپیشاندەران کە پێک هاتبوو لە(دەشتی جەمال،سامان سەردەم،نوری بەشیر،کارن جۆنسۆن،ئاسۆگۆران) چاویان کەوت بە بەرێز(Brian Larkin ) لە رێکخراوی کۆمیسیونی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران 5000 هەزار ئیمزای نارەزایەتی کە خواستەکانی پەنابەری تیا هاتبوو لەوانە(راگرتنی دەستەجێ سیاسەتی دیپۆرتی پەنابەران بۆ کوردستان،بەرەسمێت ناسینی مافی پەنابەری بە پەنابەرانی کوردی عیراقی،بەردانی زیندانیەکان) هاوپێچ بە نامەیەکی سکرتیری فیدراسیۆن بۆ بەرێز (بان کی مون)سکرتیری نەتەوە یەکگرتووەکان تەسلیم کرا و نۆینەری رێکخراوی ناوبراو رایان گەیاند تەواو ئیمزا و نامەکان دەگەیەنن بەشۆینی مەبەست ...
شایەنی باسە لە م خۆپیشاندانەدا نۆینەری کۆمەڵەی کوردی لە دۆنکاسەر و نۆینەرانی رێکخراوی کەمپینی دژی راسیزم و فاشیزم،کەمپینی دژی ناردنەوەی منداڵان،رێکخراوی ،NO SWEAT وە رێکخراوی NO Borders رێکخراوی پەیمانگای پەیوەندی نەژادیەکان و نۆینەری چەند رێکخراوی ئینگلیزی لەشاری دۆن کاسەرەوە بەشداریان کرد و پەیامی پشتیوانی و کۆششی خۆیان لەگەڵ کەمپینی فیدراسیۆن دژ بە دیپۆرتی پەنابەرانی کورد دووپاتکردەوە
ئەم خۆپیشاندانە لەلایەن ASO TV تەلەفیزیوونی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بە زمانی کوردی و عەرەبی ئینگلیزی راپۆرت لەسەر خۆپیشاندانەکە ئامادەکرد وچاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە ئەنجام دا هەروەها پەیام نێری چاودێرو کوردستانی نۆێ ئامادەبوون.
هەواڵەکانی ئەم خۆپیشاندانە لەم ماڵپەرە بڵاو دەکرێتەوە.


https://www.indymedia.org.uk/en/2007/11/385432.html

 


ووڵاتی سویسرا:
له‌ چوارچێوه‌ی که‌مپینێک که‌ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ دژی بڕیارو سیاسه‌تی تازه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌ هه‌لومه‌رجی کوردستان وپه‌نابه‌رانی کوردستانی عێراق ،به‌ ڕێی خستوه‌.به‌شی سویسرای فیدراسیۆن له‌ هه‌وڵیدا بۆ ڕێگر گرتن له‌م بڕیاره‌ ئه‌م که‌مپینه‌ی ڕاگه‌یاندوه‌ و تا ئێستا کۆمه‌ڵێک چالاکی ئه‌نجام داوه‌،له‌وانه‌ کۆبونه‌وه‌ی فراوان له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ سویسری و بیانیه‌کان،له‌ گه‌ڵ ڕێکخراوا ئینسانیه‌کان،کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزای ناڕه‌زایه‌تی ،چاوپێکه‌وتنی بڵاو کراوه‌ی فۆرڤێڕته‌ری سویسری له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌د عه‌لی سکرتێری فیدراسیۆن و دوو جار لێدوانی بۆ ڕادیۆی نه‌واوڕادیۆی شه‌به‌نگ له‌ سوید، ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌، گفتوگۆی ڕادیۆی ئه‌مریکا له‌ گه‌ڵ جه‌مال کۆشش ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری،بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی خۆپیشندانه‌که‌ له‌ رۆژنامه‌ سویسریه‌کان.وه‌ سه‌ره‌تای کار
ڕۆژی 09/11/2007 به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 150 که‌س که‌ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌کانی سویسراوه کۆببونه‌وه‌،له‌ بێرنی پایته‌خت ‌خۆپیشاندانێکی سه‌رکه‌وتوو به‌ڕێخرا، سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌که‌ له‌ هایگه‌ر پلاتسه‌وه‌ به‌ره‌و وه‌زاره‌تی کاروباری په‌نابه‌ریی به‌ دروشمی ( مانه‌وه‌ومافی په‌نابه‌ری بۆ په‌نابه‌رانی عێراقی،کوردستانی عێراق ئارامی و دڵنیایی تیا نیه‌) که‌ به‌ زمانی ئه‌ڵمانی ده یانوته‌وه‌،که‌وتنه‌ ڕێ..له‌ خۆپیشاندانه‌که‌یا نوێنه‌ری ڕێکخراوی سانس فرۆنتێ ونوێنه‌ری ڕێکخراوی ئاوگن ئاوف به‌شدار بوون . دوای گه‌یشتنی خۆپیشانده‌ران بۆ به‌رده‌م وه‌زاره‌ت وه‌فدێکی فیدراسیۆن که‌ پێکهاتبوو له‌ ئه‌حمه‌د عه‌لی و جه‌مال کۆشش وه‌ ئسماعیل شێخۆ و بلاسته‌ر گلات سکرتێری ڕێکخراوی سانفرۆنتی و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی زوریخ له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌ت کۆبونه‌وه‌..وه‌ وه‌فدی وه‌زاره‌تیش پێکهاتبوو له‌ به‌رپرسی فایلی عێراقی وبه‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کان و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری. وه‌فدی فیدراسیۆن له‌ سه‌ر چه‌ن خاڵ پێیان داگرت.له‌وانه‌، هه‌ڵوێست و هێرشی دژی په‌نابه‌ری حکومه‌تی سویسراو بڕیاره‌ تازه‌که‌یان سه‌باره‌ت به‌ کوردستانی عێراق و په‌نابه‌رانی کورستانی عێراق. نائارامی کوردستانی عێراق وئه‌و ڕه‌وشه‌ خراپه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستانی تیادایه‌. وه‌ هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رجی وێرانی په‌نابه‌رانێک که‌ خه‌ڵکی کوردستانی عێراقن و ڕه‌فزیان وه‌رگرتوه‌. دوای زیاتر له‌ سه‌عاتێک له‌ قسه‌وباس، وه‌فدی وه‌زاره‌ت ناچار بوون که‌ به‌ڵێن بده‌ن ڕێگه‌ چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی په‌نابه‌رانی کوردی عێراق بدۆزنه‌وه‌ و هیچ که‌س به‌ زۆر نه‌نێرینه‌وه‌ مه‌ گه‌ر کێشه‌یه‌کی زۆر تایبه‌تی ببێ. وه‌ ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند که‌ ئیمکانی هه‌یه‌ له‌ ئاینده‌یا ئاڵوگۆڕ به‌ سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌یا بێت و داوایان کرد که‌ سه‌ردانه‌کانمان درێژه‌ پێبده‌ین و کۆبونه‌وه‌ی ترمان ببێ و به‌ڵێنیشیان دا که‌ له‌ گه‌ڵ سه‌ره‌وه‌ی خۆیاندا داخوازیه‌کانی ئێمه‌ تاووتوێبکه‌ن و به‌ ڕه‌سمیش وڵامی فیدراسیۆن بده‌نه‌وه.‌به‌ڵام وه‌فدی فیدراسیۆن پێیان ڕاگه‌یاندن که‌ درێژه‌ به‌ چالاکی ده‌ده‌ن له‌ دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌وان وله‌وانه‌شه‌ یه‌کیک له‌ ڕێگاکانی تری خه‌باتمان مانگرتن بێ له‌ به‌رده‌م په‌ڕله‌مانی ئه‌و وڵاته‌. وه‌ له‌ کۆتاییدا زیاتر له‌ 500 ئیمزای ناڕه‌زایه‌تی که هی چه‌ن ڕێکخراوو لایه‌ن و خه‌ڵکی سویسری بوو پێشکه‌ش به‌ وه‌زاره‌ت کرا .
هەواڵەکانی ئەم خۆپیشاندانە لە گەڵ ئەحمەد عەلی سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە سویسرا لە ماڵپەری هاوڵاتی و ئاوێنە بڵاو دەبێتەوە.

ووڵاتی سوید:
1. لەگەڵ دەستپێکردنی کەمپینی فیدراسیۆن دژی بە دیپۆرتی پەنابەران ،رادیوی فیدراسیۆن بە سەرپەرشتی بابان عوسمان ئەندامی سکرتاریتی فیدراسیۆن و ساماڵ دەروێش،هەڵاڵە هەڵسوراوانی فیدراسیۆن هەموو شەمانێک بەرنامەکانی خۆی لە شاری ستۆکۆڵم بڵاودەکاتەوە مینبەرێک دەبێت بۆ ئاراستەکردن و یەکگرتووکردنی پەنابەران و دەربرینی نارەزایەتیکان.
2. سێ جار کۆبوونەوەی گشتی ئەندامانی فیدراسیۆن لەشاری ستۆکهۆڵم بەمەبەستی ئامادەکردنی پەنابەران بۆ رووبەرووبوونەوە بە سیاسەتی دژ پەنابەری و ئەرکەکانی فیدراسیۆن لە راستای خزمەتکردن بە پەنابەران قسەو باس پێشکەشدەکرێ.
3-لە روژی 28-10 دا کاوە کریم هەڵسوراوی فیدراسیونی سەرتاسەری پەنابەرانی عیراقی چاوی بە
Magdalena Streijffert ئەندامی پەرلەمانی سوید و بەرپرسی بەشی پەنابەران لە پەرلەمانی سوید کەوت ، کاوە کەریم قسەوباسیکی کوتی سەبارەت بە وەزعیەتی پەنابەرانی عیراقی بەتایبەتی پەنابەرانی کورد لە سوید کرد و سیاسەتی دەولەتی سویدی لەمەر نارندنەوەی پەنابەرانی کوردی عیراقی کرد ، وە لە دوایدا داوای کرد کە هەولی جدی بدەن لەپەرلەماندا تاکو بتوانن بریاری ناردننەوەی پەنابەرانی کوردو عیراقی هەلبوەشیننەوە.
خوشحالی خوی بە دانیشتنەکە دەربری، هەروەها پشتیوانی خوی بو قسەکانی کاوە کەریم دەربری ، وە ئەوەی خستە روو کە ئێستا لەپەرلەمانی سویدی دا هەر سیًMgdalena
سوشیال دیموکرات ، چەپ ، حزبی سەوز خەریکی ئامادەکردنی پیشنیاریکن لەم پەیوەندیەدا بۆ ئەوەی بیخە بەردەم پەرلەمان بۆ گورینی ئەو یاسایەی دائیرەی پەنابەرانی سوید ، هەروەها وەعدیشی دا کە پیش گەلالەکردنی پیشنیارەکەیان کاوەکەریمی لیً ئاگادار بکات تاکو نەزەری خوی لەسەر بدات، وە هەردوولاش ریکەوتن لەسەرئەوەی پەیوەندی بەردەوامیان هەبیت لە داهاتوودا .
هەرلەهەمان روژدا کاوەکەریم چاوی بە مونا سەلینی سەروکی حزبی سوشیال دیموکرات سوید کەوت ، کە گەورەترین حزبی ناو پەرلەمانی سویدە ، کاوەکەریم مەسەلەی هیرشی تورکیا بۆسەر کوردستانی عیراقی ، مەسەلەی ناردنەوەی پەنابەرانی کوردی عیراقی لەگەڵ باس کرد ، مونا سەلین سەرەرای پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی کوردوستانی عیراق ، وعدی دا هەوڵی جدی لەسەر ئەم دوو کێشە بدات.


ووڵاتی نەرویج:
لەدریژەی کەمپینی فیدراسیۆن دژ بەدیپۆرتی پەنابەران (عمر ئەمین) ئەندامی سکرتارێی فیدراسیۆن نامەیەکی نارەزایەتی بەناوی رێکخراوی پەنابەرانی کوردستان و دەستەی چالاکی رۆشنبیری ئاراستەی باَۆیزخانەی بەریتانیا دەکەن لە وولاتی نەرویج نارەزایەتی خۆیان دژ بەگێرانەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ کوردستان رادەگەیەنن.
قسەکردنی عمر ئەمین لەگەڵ رێکخراوی (Sos Racism) بەشی فریدریکستات تا نامەی پشتیوانی ئاراستە بکەن دژ بەگیرانەوەی بەزۆری پەنابەران پەنابەران ،هاوکات قسەکردنی عمر ئەمین لەگەڵ نۆینەرانی رێکخراوی نیو دەوڵەتی لەسەر ناردنەوەی پەنابەران ،نۆینەرانی رێکخراوی ناوبراو بەڵێن دەدەن راپۆرت رەوانەی ئۆرگانی باڵای خۆیان بکەن تا کۆمەک بکەن
یاداشتێکی نارەزایەتی بەناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقینەرویج لە لایەن عمر ئەمین بەرپرسی فیدراسیۆن ئاراستەی بالۆیزخانەی بەریتانیا لە نەرویج دەکرێت دژ بە ناردنەوەی پەنابەران
چاوپێکەوتنی عمر ئەمین لەگەڵ رادیوی فیدراسیۆن لە ستۆکهۆڵم لەسەر کیشەی پەنابەران لە نەرویج بەتایبەتی (muf)کان
هاوکات تەواوی راگەیاندنەکانی فیدراسیۆن لەنیو پەنابەران بڵاودەکەنەوە.


ووڵاتی ئەڵمانیا:
عیرفان کریم بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە ئەڵمانیا بانگەوازێک بە زمانی عەرەبی کوردی و ئەڵمانی ئاراستەی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی و یەکیتی کریکاری و خەڵکی ئازادی خوازی ئەو ووڵاتە دەکات بۆ بە هاناوە هاتنیان بۆ بەرگری لە مافەکانی پەنابەرانی کوردو عیراقی .
کاروانی مافەکان بۆ پەنابەران کۆچبەران و رێکخراوی گەنجانی بێ سنور بەمەبەستی نارەزایەتی دەربرین و پشتیوانی لە کەمپینەکانی فیدراسیۆن ،راستەوخۆ کەمپێنێکی سەراسەری لەشارەکانی ئەڵمانیا رادەگەیەنن دژ بە ناردنەوەی پەنابەرانی عیراقی کە تا ئێستا زنجیرەیەک لە چالاکی و هەڵسورانی چۆراجۆر لەکۆرو کۆبوونەوە پەیوەندی بە یوئین و عفوی دووەلی وژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە ئبنسانی و پەنابەریەکان کردوە بۆ راکێشانی پشیتیوانی لەپێناو دانی مافی نابەری و نیشتەجێ بوون بە پەنابەرانی عیراقی ، وا بریارە رۆژی 16-11 خۆپیشاندانە بەرنە بەردەم هێڵی ئاسمانی زاگرۆس لە شاری فرانکفۆرت دژ بە فرۆشتنی تیکت بە حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ناردنەوەی پەنابەرانی کورد.
کوردستان:
بەدوای سەردانی سکرتیری فیدراسیۆن بۆ کوردستان و ئەنجام دانی کۆنگرەی رۆژنامەگەری لەکوردستان و دیدار بە نۆینەرانی چەند رێکخراوی پیشەی و حزبی و لایەنی سیاسی کوردستان و چاوپێکەوتن بە ناوەندەکانی راگەیاندن لەسەر کێشەو گیروگرفتەکانی پەنابەران لە هاندەران و دەوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ،ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراو لایەنەکان پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینی فیدراسیۆن رادەگەیەنن لەپێناو مافی نیشتەجێ بوون و مافی پەنابەری بە پەنابەرانی کوردستان .
هاوکات لەرێگای بەریز کاک (قادر عەزیز) سکرتێری حزبی زەحمەت کێشان کە ئەو پەری پشتیوانی خۆیان لە داخوازیەکانی پەنابەران رادەگەیەنن،دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن لە ریگای بەریز کاک قادر عەزیزەوە نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتارەکانی کوردستان دەکات کە چەند داواکاری پەنابەرانی تیادا هاتووە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان دەکات بەچاوێکی مسولانە لەکێشەکانی پەنابەران براوانن و داواکانی پەنابەران جێ بەجێبکەن ووەڵامی ئەو داواکاریانە بدەنەوە کە بە ناوی پەنابەرانەوە داخوازیەکان ئاراستە کراوە لەوانە:
1. ئەو پەنابەرە کوردانەی بەزۆر رەوانەی کوردستان دەکرێنەوە قبول نەکەن.
2. هەر اتفاقییەیەک ئەگەر کراوە لەسەر وەرگرتنەوەی پەنابەرانی کورد هەڵوشێنەوە رەسمەن رای بگەیەنن.
3. فرۆکەخانەی هەولێر نەخرێتە خزمەتی ئەو ووڵاتانە کە بەنیازن پەنابەرانی کورد بەزۆر بنێرنەوە.
4. زەخت بۆ ووڵاتە ئەوروپایەکان لە رێگای (UN) بهێنرێت ئەم زەخت وزۆر فشارە لەسەر پەنابەرانی کورد لە لایەن وولاتە ئەورپایەکانەوە هەڵگیرێ.