خۆپیشاندانی خه‌ڵكی ئازادیخواز بۆ پشتیوانی له ئازادی نوسین و
ڕاده‌ربڕێن .
به‌دروشمی (ده‌بێت
ئازادی ڕه‌خنه‌گرتن له ئیسلام له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه
به‌ڕه‌سمی بناسرێت )ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 19/ 7 / 2008
له‌کاتژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ،له‌شاری بێرنی سویسرا، خۆپیشاندانێک
بۆبه‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کور‌دستان
به‌ڕێخرا،به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر هاوکاری کردنی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کور‌دستان بۆمه‌لا و با‌نده انسان کوژه‌اسلامیه‌کانی
کور‌دستان که‌داوایان کردبو ته‌واوی ئه‌و کتێبانه‌ی ڕه‌خنه له اسلام
ده‌گرن قه‌ده‌غه بکرێن و سزای نوسه‌ره‌کانیشیان بدرێت، سه‌ره‌نجام
حکومه‌تی هه‌رێم چۆته‌پاڵ داوای ئه‌م انسان کوژانه‌ی اسلام و بریاری
قه‌ده‌غه و کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبانه‌یان ده‌رکردوه، خۆپیشانده‌ران
به‌شێعاری نابۆقه‌ده‌غه‌ی کتێب و....هاوکاری حکومه‌تی هه‌رێم و
هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌لاکان مه‌حکوم ده‌که‌ین.. به‌ره‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم
به‌رێکه‌وتن ، نه‌به‌زسه‌لیم به‌رپرسی سویسرای حزبی کۆمونیستی کرێکاریی
کور‌دستان وێرای به‌خێرهاتن له ئاماده‌بوان ، ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد‌و
به‌توندی له‌دژی ئه‌وبڕیاره‌ی حکو‌مه‌ت وله‌دژی کۆنه‌په‌رستانی
ئیسلامی وه‌ستایه‌وه و پاشان به‌شێکی نامه‌ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌ی حزبی
کۆمونیستی کرێکاریی کور‌دستانی باس کرد که‌تیایداهاتووه
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌وبڕیاره و هه‌روه‌ها داوای دادگایی
ئه‌ومه‌لایانه و حزبه‌کانی پشتیان ده‌کات که به‌ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن و ده‌بێت شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌رچاوه نه‌بێت بۆ
ده‌ستوری پێشنیارکراوی کور‌دستان. پاشان جمال کۆشش سکرتێری کۆمیته‌ی
سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق به‌ووته‌یه‌ک به‌شداری کرد و
به‌توندی هێرشی کرده‌سه‌رکۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی و هاوکاری حکومه‌تی
هه‌رێمی بۆیان به‌زه‌نگێکی ترسناک بۆسه‌رکۆمه‌ڵگا ناساند، پاشان
چه‌ندین ووته‌و قسه‌وباس له‌لایه‌ن نوسه‌ران و ئازادیخوازانی
به‌شداربوه‌وه کراو ئه‌مه‌و خۆپیشاندانه‌که له‌کاتژمێر 4ی ئێواره
کۆتایی هات، نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کور‌دستان
/ڕێکخراوی ده‌ره‌وه که‌ئاراسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کراب و له رێگا‌ی
نه‌به‌زسه‌لیمه‌وه گه‌یه‌ندرایه دکتۆر فوزی قدوری نۆێنه‌ری حکومه‌تی
هه‌رێم له‌سویسرا و ئه‌ویش به‌ڵێنیدا که‌نامه‌که بگه‌یه‌نێته شوێنی
خۆی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کور‌دستان ـ کۆمیته‌ی سویسرا
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق ـ کۆمیته‌ی سویسرا
فدارسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له سویسرا
20 ـ 07 ـ 2008
بۆ بينينى خۆپیشاندانه‌که به فيلم سه‌يرى ئه‌م سايته ى خواره‌وه
بکه.
http://www.youtube.com/watch?v=6cZGBGe77rY&eurl=http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_frontpage&Itemid=1&limit=32&limitstart=32
|