خۆپێشاندانه‌کان و که‌رکوکیان فرۆشت به هه‌شت ملیار و نیو.
سه‌ردار پشده‌ری
پڕۆپاگنده‌ی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان بۆ کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کیه‌تی وای نیشان ده‌دا که ئه‌وانه شیوه‌ن بۆ که‌رکوک و خاکه داگیرکراوه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام له راستی دا کۆبونه‌وه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاره‌و شێوازی دابه‌شکردن بوو.
هه‌موومان گوێمان لێ‌بوو کاک مه‌سعود به چ توند‌و تیژیه‌که‌وه به‌ره‌و به‌غدا رۆیشت و راگه‌یاندنه‌کانیان وایان نیشان ده‌دا که بۆ رۆژی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراقی داده‌نیشێت و ئه‌و به‌نده یاساییه‌ی 24 هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و به‌ندی یاسایی 140 جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام راستیه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی تر بوون و دانیشتنه‌کانی نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌و حیزبه دزه‌کانی تری عێراقی هه‌مووی بۆ دابه‌شکردنی داهاتی ساڵانه‌ی عێراق بوو، دوای رێک که‌وتن، بڕیاریان دا که په‌رله‌مانی عێراقی باس و خواسی یاسای 24 دوا بخات بۆ دوای پشووی هاوینه‌ی په‌رله‌مان که مانگێکی تر ده‌کات و یاسای 140 دوا بخرێت بۆ ساڵێکی تر، یه‌ک رۆژیش دابنیشن بۆ ده‌نگدان بۆ دابه‌شکردنی داهاتی عێراق، ئه‌وه‌بوو له 6 – 8 – 2008 دانیشتنه‌که کراو داهاته‌که دابه‌شکرا، مام جه‌لال و کاک مه‌سعود هه‌شت ملیار‌و نیو دۆلاریان به‌ر که‌وت. http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=73778
ئابوورى - بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 8 ملیار‌و 500 میلۆن دۆلار.
6-Aug-08 [19:42]
PNA
- جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
رایگه‌یاند" له دانیشتنی ژماره 44ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا،
بودجه‌ی ته‌واوكاری په‌سه‌ند كرا‌و به‌مه‌ش كۆی بودجه‌ی گشتی عێراقی
بووه 72 ملیار دۆلار و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش گه‌یشته 8 ملیار‌و
500 میلۆن دۆلار.
سه‌رکردایه‌تی ئه‌و دوو حیزبه به شیوه‌ن بۆ که‌رکوک خه‌ڵکیان هێنایه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌وڵه‌تی عێراق و ئه‌مه‌ریکایان پێ ترساند، ئه‌و خۆپێشاندانانه وای کرد که ده‌وڵه‌تی عێراقی و ئه‌مه‌ریکا بترسێن و باس له داهاتی گومرگه‌کان و حساباتی خه‌رجی پاره‌کانی پێشوو نه‌که‌ن، مادام مام جه‌لال و کاک مه‌سعود هه‌ر باس له داهات ده‌که‌ن و قاچ له‌سه‌ر 17% ی داهاته‌که داده‌گرن، پاره‌که‌یان بده‌نێ و با کێشه‌ی که‌رکوکیش دوا بکه‌وێ. ئێستا کێشه‌ی که‌رکوک دوا خرا تاکو ده‌وڵه‌تی عێراقی به‌هێز تر ده‌بێته‌وه‌و یاسای 24 یش وه‌ک یاسایه‌ک خراوه‌ته به‌رده‌م ده‌وڵه‌ت و ده‌بێ جێبه‌جێی بکات، به‌پێی یاسا، یاساکه‌ی 24 رانه‌گیراوه‌و ده‌بێ ده‌وڵه‌تی عێراقی جێبه‌جێی بکات، هه‌ر ئه‌وه‌شه که نوری مالیکی بڕیاری داوه دوو فه‌وج سه‌رباز بنێرێ بۆ که‌رکوک.
به درێژی مێژوی ئه‌و دوو حیزبه سه‌رکردایه‌تیه‌که‌یان هه‌ر به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی پاره‌وه بوون، پاره وه‌رگرتنیان خستۆته پێش ده‌ستکه‌وته سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، زۆرینه‌ی پاره‌که بۆخۆیان هه‌ڵده‌گرن و به‌شێکی که‌میش ده‌ده‌نه ده‌ست پێوه‌نده‌کانیان. ئێستا با بزانین خۆ پێشانده‌ران ده‌ڵێن چی ؟، ئایا مام جه‌لال و کاک مه‌سعود چۆن ئه‌و هه‌شت ملیار‌و نیوه خه‌رج ده‌که‌ن، هه‌ر وه‌ک پێشوو یان به‌شێوازێکی تازه.
ئێمه وه‌ک ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی، بێجگه له تاوانبار کردنی ده‌وڵه‌تی عێراقی و کاک مه‌سعودو مام جه‌لال، جۆرج بوش‌یش تاوانبار ده‌که‌ین له چاوپۆشی له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی که له کوردستان ده‌کرێن، به عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانیش ده‌ڵێین هه‌ر کاتێک رۆژی خۆی هات جه‌ماوه‌ری کورد لێتان راده‌په‌ڕێ و تۆڵه‌ی ئه‌نفال و کیمیا بارانه‌کانیشتان لێده‌کاته‌وه‌و ئه‌مجاره جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی ناتوانن بتان پارێزن.
له‌نده‌ن 7 – 8 - 2008
|