
خۆپئشاندانی زیاتر له دوو هه‌زار و پێنج سه‌ت که‌س
له هۆله‌ندا
.دژ
به ده‌ستدرێژییه‌کانی رژێمی تورکیای شۆڤێنیی بۆسه‌ر باشووری کوردستان
دوانیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ له شاری ده‌نهاخ به ئاماده‌بوونی زیاتر له دوو هه‌زار و پێنج
سه‌د که‌س خۆپیشاندان و ڕێپێوانێکی شکۆمه‌ندانه دژ به له‌شکرکێشی و
ملهوڕی‌یه‌کانی سوپای تورکیا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان به‌رپاکرا.
خۆپیشاندانه‌که که به ده‌ستپێشکه‌ری ناوه‌ندی چاک بانگه‌وازی بۆ
کرابوو و مۆڵه‌تی بۆ وه‌رگیرا و دواتر چه‌ندین ڕێکخراوی تری کوردی پێوه‌ی
په‌یوه‌ست بوون. پێش ڕێپێوانه‌که به ناو شاری ده‌نهاخدا نوێنه‌ری
ناوه‌ندی چاک ئه‌میر قادر ووته‌یه‌کی پڕ له جۆشی بۆ ئاماده‌بووان ووت
سه‌باره‌ت به‌م له‌شکرکێشی‌یه فاشیستانه‌یه‌ی سوپای تورکیا به‌رامبه‌ر
به خه‌ڵکی کورد، و داوای ده‌ستبه‌جێ ڕاوه‌ستاندنی شه‌ڕ و وه‌لامدانه‌وه‌ی
دیموکراسیانه به داخوازی‌یه‌کانی خه‌ڵک کرد. چاک خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی
به‌رامبه‌ر به کۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو ڕه‌نگه‌کان له ژێر په‌رچه‌می ڕاوه‌ستاندنه‌وه
دژ به له‌شکرکێشی و کۆتایی هێنان به جه‌نگی سه‌پاو به‌سه‌ر خه‌ڵکی
کوردستاندا.
ناوه‌ندی چاک
www.chak.info
-
1/3/2008
هۆله‌ندا
|