خۆپیشاندان به‌رده‌وامه دژ به هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا .
به‌به‌شداری کۆمه‌ڵیک پارت و ڕێخراوی کوردستانی رۆژی 10/11/2007 کات:0013 له شاری ستۆکهۆلم خۆپیشاندان له به‌رده‌م NORRA BANTORGETده‌ستی پێکردو کات ،13،45خۆپیشانده‌ران (به دروشم و وێنه‌ی هه‌مه‌ره‌نگ،تاوانه‌کانی سوپای تورکیا ، ئالای کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان ) به‌نێو شه‌قامه‌کانی سه‌نته‌ری ستۆکهۆلم به پانتایه‌کی به‌رفراوان دروشمی هه‌مه جۆریان دژ به‌تاوانه‌کانی داگیرکه‌ری تورکیا ده‌وته‌وه ، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیین سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاو هه‌وا له‌م ڕۆژ‌دا یه‌کجار ساردبوو به‌لام له گه‌رمه‌ی ده‌ستپیکردن و دروشم‌دان به شه‌قامه‌کانی نێو ستۆکهۆلم نزیک به 600 خۆپیشانده‌ر ده‌بوو ، شایه‌نی باسه ناوه‌ندی چاک /سوێد یه‌کێک له‌لایه‌نه‌کانی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری خۆپیشاندان بوو، قادر نادر ئه‌ندامی چاک بۆ خۆپیشانده‌ران وتارێکی خوینده‌وه که ئاماژه‌ی به‌وه کرد 85 سال ده‌بێت که‌مالیسته‌کان هه‌ولی له‌ناوبردنی گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌ن و ده‌یان تاوان و کۆمه‌لکوژی وه‌ک دۆلی زیلا ن و ده‌رسیمیان ئه‌نجامم داوه که چی ئه‌وه‌تا گه‌ریلا له چیا و شار‌و شارۆچکه‌کان به‌رده‌وامه له خه‌بات ، له‌هه‌نده‌ران کوردان ڕۆژانه ئاوا خۆپیشاندان ده‌که‌ن و له‌نێو نیشتمانیش رۆژانه ناره‌زایه‌تی به‌رده‌وامه ، وه هه‌ر له‌وته‌کانیدا پڕۆتستۆی ئابلۆقه‌ی ئابوری و راگه‌یاندنی کرد که له‌لایه‌ن حکومه‌تی کوردستانه‌وه خراوه‌ته سه‌ر قه‌ندیله‌وه له‌کۆتایشدا هیوا خواز بوو که ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان نه‌چنه پای داخوازیه‌کانی که‌مالیسته‌کانی تورکیا و که هه‌ول ده‌ده‌ن شه‌ری کورد به‌کورد بکه‌ن ، چونکه ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسیداره و له‌ڕۆژگاری ئێمرؤدا ناره‌زایه‌تی به‌رفراوانی لێده که‌وێته‌وه که ناوه‌ندی چاک ئاماده‌یه له‌م بواره‌دا خۆپیشاندان دژ به هه‌ر لایه‌نێک ئه‌نجام بدات که هاریکاری سوپای تورکیا بکات. ناوه‌ندی چاک /سوید 20071113 chak_org@yahoo.com
|