خۆپیشاندانی ڕه‌وه‌ندی کورد له دانیمارک سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕێوه چوو.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه کاتژمێر 14 ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕه‌وه‌ندی کورد له دانیمارک خۆپیشاندانێکیان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی تورکیا له کۆبنهاگن ئه‌نجامدا .مه‌به‌ست له خۆپیشاندانه‌که شه‌رمه‌زارکردن و مه‌حکومکردنی له‌شکرکێشیه‌که‌ی تورکیابوو بۆسه‌ر خاکی باشووری کوردستان.
سه‌ره‌تا خۆپیشانده‌ران له وێستگه‌یه‌کی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نزیک باڵوێزخانه کۆبوونه‌وه،پاشان به‌ره‌و باڵوێزخانه به‌ڕێکه‌وتن ، له خۆپیشانه‌که‌دا چه‌ندین درووشم و ئاڵای کوردستان به‌رزکرابوونه‌وه و به‌ده‌م هوتاف کێشانه‌وه ڕێیان ده‌کرد.
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌پولیس پارێزگاریان له خۆپیشاندانه‌که ده‌کرد.
هه‌ر به گه‌شتن به نزیک بالوێزخانه‌ی تورکیا ده‌نگی هوتاف کێشه‌ران بڵندتر بوویه‌وه.
له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه وێرای به‌رده‌وامی هوتافه‌کان، چه‌ندین وتار گۆرانی شۆڕشکێری پێشکه‌شکران، ته‌له‌فزیۆنی کوردان تیڤی و فه‌یحا له‌وێ ئاماده‌بوون.په‌یامنێری فه‌یحا چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سانیک ئه‌نجامدا.
ئه‌و درووشمانه‌ی که به‌رزکرابوونه‌وه بریتیبوون له : تورکیا ته‌رۆریسته،ئه‌ردۆگان قاتیله.نابۆشه‌ڕ به‌ڵی بۆ ئاشتی،ته‌نها چاره‌سه‌ر دیالۆگه،بۆده‌ره‌وه له خاکی کوردستان.
شایانی ئاماژه‌یه درووشمه‌کان به زمانه‌کانی کوردی و دانمارکی و ئینگلیزی نووسرابوون.
پاش نزیکه‌ی دوو کاتژمێر له ده‌ستپێکردنی، خۆپیشانده‌ران به سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب کۆتای‌یان به خۆپیشاندانه‌که هێنا.
حیزبی شیوعی کوردستان ،ڕێکخستنی دانیمارک پارت ژیانی ئازاد {پژاک} پارتی یه‌کیه‌تی دیموکراتی کورد له سوریا فه‌دراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان له دانمارک {فه‌ی کورد} ناوه‌ندی چاک{ www.chaknews.com}
|