په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١٢\٢٠٢٤

خۆپیشاندانی ئەمڕۆی لەندەن دژ بە رێکەوتنامەی

هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا.

 


ئەمرۆ ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ هەر سێ ریکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، رێکخراوی ١٧ی شوبات و ئەنجومەنی چالاکیەکانی کوردانی بەریتانیا بە هاوبەشیی خۆپیشاندانێکی نارەزایەتیان بردە بەردەم پەرلەمانی بەریتانی دژ بە ڕێکەوتنامەی ئەمنی کە مانگی رابردوو لە نێوانی حکومەتی بەریتانیا و عێراق و هەرێم واژوو کرا و تایبەت بە مەسەلەی پێشگرتن بە کۆچی نایاسایی لە عێراق و هەرێمەوە بۆ بەریتانیا و گۆڕینەوەی زانیاریی و هاوکاریی یاسایی و ڕادەستکردنی قاچاخچیەکان و هەروەها ناردنەوەی ئەو پەنابەرە عێراقیانەی کە کەیسەکانیان رەتکراونەتەوە.

 

 

خۆپیشاندەران بە زمانی ئینگلیزی بە دروشمگەلێکی وەک: (نا بۆدەستگیرکردنی پەنابەران نا بۆ ناردنەوە، مافی پەنابەری مافی مرۆڤە، دەستهەڵگرن لە پەنابەران، نا بۆ ناردنەوەی پەنابەران بۆ عێراق، عێراق و کوردستان پارێزراو نین...) رووبەڕووی دەسەڵاتداران بوونەوە.


شایەنی باسە لەم خۆپیشاندانەدا لە لایەن هەر سێ ڕێکخراوەکەو ژمارەیهك هەلسوروای داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران وتار پیشکەشکرا، لە کۆتایدا بریاردرا یاداشتێکی هاوبەشی نارەزایەتی بە پەرلەمانی بەریتانیا بدرێ و پاشان مانگی داهاتووش زنجیرەیەك چالاکی تر بکرێ بەپشتیوانیی ڕێکخراوەکانی بەرگریکار لە مافەکانی پەنابەران و یەکێتی کریکاریی و چەند ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا بە مەبەستی گوشار خستنەسەر حکومەتی بەریتانیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێکەوتننامەیە کە دژ بە ژیان و مافەکانی پەنابەرانە، هەروا دەستبەجێ پەنابەرە دەستگیرکراوەکان لە گرتووخانە دەستبەسەرەکان ئازاد بکرێن.

 

 

ریکخراوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

رێکخراوی ١٧ی شوبات

ئەنجومەنی چالاکیەکانی کوردانی بەریتانیا

١٦\١٢\٢٠٢٤

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک