په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٤\٢٠١٦

خۆپیشاندانی لەندەن: نا بۆ لێگرتنەوە، کامیرۆن دەبێ بڕوا!


نوری بەشیر      

 


١٦/٤ خۆپیشاندانێکی بەرچاوی گەورە شاری لەندەنی گرتەوە، کە زیاتر لە سەد و پەنجا ھەزار کەس لە یەکیتیە کرێکاریی و حیزبە سۆسیالیست و چەندین لان و رێکخراوی تر بەشداریان تێدا کرد. سەرەکیترین دروشمەکانی نا بۆ لێگرتنەوە، کامیرۆن دەبێت بڕوات، کە بەھەزاران پلاکارت بەرزکرابۆوە، وە دروشمەکان زیاتر تەعبیری لەداواو خواستەکانی زۆربەی کۆمەڵگا لەکرێکاران و خەڵکی کەمدەرامەت دەکرد، لەوتنەوەی دروشمەکان و بەرزکردنەوەی پلاکارت و لافتەی گەورەی؛ بیمەیی بێکاری بۆ ھەمووان، رێگا چارە ھەر شۆڕشە، سەرمایەداران لە سەدا یەکی کۆمەڵگان و کەمایەتین، ‌دەرمان و تەندروستی بەخۆرای، لەبەرامبەر ئەو ھێرشانەی دەیڤید کامیرۆن و حیزبەکەی کۆنسێرڤەتیف بۆسەر رەفاھیەتی کۆمەڵگاو لێبڕینێکی زۆردا دەیکات، ئەم خۆپیشاندانە نەک بانگەوازی رۆشتنی دەیڤید کامرۆن و دەبێ دەست لەکاربکێشێتەوە، بەڵکو بانگەوازی حیزبەکەشی کرا کە دەبێ بڕوا.


بەدوای دزەکردنی بەڵگەنامەکانی پەنەماو ئاشکرابوونی لە ٣ی نیساندا وە بوونی ناوی باوکی دەیڤید کامیرۆن و کۆمپانیاکەی لەلیستی کۆمپانیای موساک مونسیکادا لەسپیکردنەوەی پارەو نەدانی تاکسدا، وەسودمەندبوونی کامیرۆن لەکۆمپانیاکەی باوکی لەھەفتەی رابردودا رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی نیسانی بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیراندا ھەزاران کەس دروشمی کامیرۆن دەبێ دەست لەکار بکێشێتەوە ھاواردەکراو بەرزکرابۆوە، جێگاورێگای کامیرۆن و حیزبەکەی ھێنایە خوارەوە لەلایەک و لەلایەکی ترەوە فرسەتی بۆ حیزبی لەیبەرو جیرمی کۆربن بۆ ھێرشیان بۆسەر کۆنسەرڤەتیف و وەستان لەپاڵ خواستەکانی خەڵکدا ھێنایە پێشەوە کەچالاکتر ببن، ئەوەبوو لەخۆپیشاندانی دوێنێدا جان ماکدۆناڵد لەرابەرانی لەیبەر لەبەردەم سەدان ھەزارکەسدا زۆر توند قسەوباسەکانی کرد، لەدژی لێگرتنەوەو ھێرش بۆسەر رەفاھیەتی کۆمەڵگ وەستایەوە، وە لێبڕاوانە تاکیدی کرد لەگەڵ خواستەکان ودروشمەکانی خەڵکدان بەدژی ھێرشەکانی حیزبی کۆنسێرڤەتیف.


بەگشتی دروشمەکان و خواستەکانی دوێنێی سەدان ھەزارکەسی شاری لەندەن، زیاتر و رۆشنتر وەک حزوری چینی کرێکارو بەرەی ئازایخوازو سۆسیالیستی کۆمەڵگا لەبەرامبەر کەمایەتی سەرمایەداری و ھێرشەکانی بۆسەر زۆربەی کۆمەڵگا خۆی نیشاندا. ئەم ناڕەزایەتیەو ئەوە ھەفتەی رابردووی بەردەم ماڵی دەیڤید کامرۆن و خۆپیشاندانەکانی چەند ھەفتەی رابردووی فەرەنساو یۆنان و عێراق و کوردستانیش، راستی ئەوە دەردەخەن کەئیتر سەرمایەداری بەبۆرژوازی وحیزب و دەوڵەتەکانیەوە وەک کەمایەتیەک دەبێ بڕۆن نەک سودێکیان بۆ کۆمەڵگا نیە بەڵکو بەڵان بەسەر کۆمەڵگاوە.

 

ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک