١٨\١٢\٢٠١٠
خۆپیشاندانی موته‌نه‌بی له به‌غدا و
بێده‌نگی مه‌یخۆره‌وه‌کانی
هه‌ڵه‌بجه.

شوان سدیق
به‌ر
له‌وه‌ی
له
شه‌قامی
''ئه‌لموته‌نه‌بی'' به‌غدای
پایته‌خت
خۆپیشاندان، بکرێ ده‌رباره‌ی
داخستنی نادییه
ته‌رفیهییه‌کانی
مه‌ی
خواردنه‌وه.
هاوڕێ و هاوته‌مه‌نه‌کانی
هه‌ڵه‌بجه‌م
به
ته‌له‌فۆن
ده‌رده‌دڵی
خۆیان ده‌رده‌بڕی،
ده‌یان
گوت له‌و
رۆژه‌وه‌ی
خاوه‌ن
دوکانی مه‌یفرۆشکه‌ی
شار، کۆچی دوایکردووه،
به‌ڕه‌حمه‌ت
بێت هه‌زار
جار یادی به‌خێر
قه‌ت
له‌بیری
ناکه‌ین.
چونکه
ئه‌و
که‌سێکی
قسه
خۆش بوو، سه‌دان
گه‌نج
و به‌ساڵاچوو
له
شاره‌که‌مان
که
خه‌ڵکی
شارن مه‌یی
ده‌خۆنه‌وه،
که‌چی
که‌س
ئاماده‌نیه
دوکانێک دابنێ، به‌ڵام
سه‌ره‌ڕایی
ئه‌وه‌ی
گوێ به‌ده‌م
قسه‌و
قسه‌لۆی
خه‌ڵکى
نه‌ده‌دا،
ئه‌و
هاوڕێ کۆچکردووه‌مان
دوکانێکی دانابوو، راسته
بۆ به‌رژه‌وه‌نی
خۆی بوو، به‌ڵام
بۆ ئه‌وه‌ش
باشبوو که‌س
نه‌چێت
له
شاره‌کانی
تر مه‌ی
بکرێت، به‌ڵام
به‌داخه‌وه
ئیدی له‌دوای
ئه‌وه‌ی
دوکانداره‌که
کۆچی کرد ماوه‌یه‌که
ده‌چین
بۆ شاره‌کانی
تر مه‌ی
دێنین!!
چیرۆکی مه‌یخۆر
و مه‌یفرۆشی
شه‌قامی
" المتنبی"به‌غدا،
به
پێچه‌وانه‌ی
ده‌رده‌دڵی
گه‌نجه‌کانی
گه‌ڕه‌کی
گوڵان و کانی عاشقان و سه‌راو
مه‌رزه‌بۆتۆی
هه‌ڵه‌بجه‌یه،
چونکه
به‌غداییه‌کان
مه‌یفرۆشه‌که‌یان
کۆچی دوای نه‌کردووه،
شار به‌وشێوه‌ی
ئێستای هه‌ڵه‌بجه
وێرانه
نییه،
ژماره‌یه‌کی
زۆر له
خه‌ڵکه‌که‌ی
هه‌وه‌سی
مه‌ی
نۆش کردنیان هه‌بێ،
که‌چی
که‌س
ئه‌و
جورئه‌ته‌ی
نه‌بێ
دوکانێ، یانه‌یه‌کی
مه‌ی
خواردنه‌وه،
باڕێک، بکاته‌وه،
یان له‌دوای
کۆچکردنی دوکانداره‌که
به‌ناچاری
و بێده‌نگی
ده‌چن
له
شاره‌کانی
تر مه‌ی
دێنن.
ئه‌وه‌ی
له
هه‌فته‌ی
رابردوو، له
به‌غدا
روویدا، وه‌ک
ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تیه‌ک
بوو، که
ژماره‌یه‌کی
به‌رچاو
له
چالاکوانی
سیاسی
و
رۆشنبیر
و
رێکخراوه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی
خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌یان
به
دروشمی
"یان خومه‌ینی،
یان تاڵه‌بانی"
سازکرد چونکه
ئه‌وان
پێیانوایه
به
داخستنی
ئه‌و
نادییه
ته‌رفیهییانه
پێشێلکردنی
ئاشکرای
ئازادییه
گشتییه‌کانی
خه‌ڵکه.
دووریش نییه
خه‌ڵکێک
هه‌بن،
له
هه‌ڵه‌بجه
ئاره‌زوویان
هه‌بێ
دوکان، یاخوود باڕێکی هاوشێوه‌ی
له‌وانه‌ی
شاره‌کانی
تر بکه‌نه‌وه،
به‌ڵام
ئه‌وان
ترسیان له
ئیسلامه
توندڕه‌وه‌کان
هه‌یه
ئه‌وانه‌ی
که
له‌چه‌ند
ساڵی رابردوو ئیدیعای خوایه‌تیان
ده‌کرد
و ده‌یانویست
هه‌مووشتێ
به
ویست و حه‌زی
ئه‌وان
بێ، وا ته‌فسیر
و وێنای ئه‌و
شاره‌یان
له‌گه‌ڵ
خه‌ڵکه‌که‌شی
ده‌کرد
که
شار هه‌مووی
ئیسلامییه
و ئیدی جێگای بۆچوونه‌کانی
تری تێدا نه‌ماوه‌ته‌وه.
ئه‌وان
زۆر هه‌وڵیاندا،
بۆ سه‌پاندنی
دیشداشه‌و
شه‌رواڵی
کورت و سیواکی لار و مه‌کته‌بی
دینی و سه‌پاندنی
سه‌رپۆش
و خۆ پۆشته‌کردنی
وه‌رزشوانانی
پیاو له‌کاتی
گه‌مه‌کردندا،
به‌ڵام
هه‌وڵه‌کانیان
بێ هوده
بوو!!
بیرم دێت له
هه‌ڵه‌بجه
ژنه
هاوسێیه‌کمان
ده‌یگوت
(ن، م)ی کوڕم، به
ساقه‌یبم
رۆیشتووه،
بۆ جیهاد، ئێمه‌ش
نه‌مان
ده‌زانی
جیهادی کوڕه‌که‌ی
ئه‌و
ئیسلامییه‌کانی
هاودین و یه‌ک
بڕوا، جیهادیان دژایه‌تیکردنی
رابردووه‌کانی
خه‌ڵکی
ئه‌و
شاره‌یه،
که
جگه
له‌وه‌ی
شاری هه‌ڵه‌بجه
پاشخانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی
له
بواره
رۆشنبیر و فه‌رهه‌نگی
و سیاسییه
پێشکه‌وتووه
یه‌کسانخوازییه‌که
هه‌یه،
بێگومان ده‌بێ
ئه‌وه‌ش
له
بیر نه‌که‌ین،
مسوڵمانه‌کانی
هه‌ر
له
مێژه
مه‌رقه‌دی
پیرمحمه‌د
و عه‌بابه‌یلێ
مزگه‌وت
و ته‌کیه‌ی
شێخه‌کانیان
پێ باشبووه.
کاکه‌یی
و هاوارییه‌کانی
شاریش په‌ره‌ستگا
و پیاوه‌ڕیش
سپییه‌کانیان
و کۆبوونه‌وه‌کانی
خۆیان به‌هه‌موو
شتێک نه‌گۆڕیوه‌ته‌وه
و ژیانێکی له
ژیان، خۆشتریان له‌گه‌ڵ
مسوڵمانه‌کانیشدا
گوزه‌راندووه،
که‌چی
ئیسلامییه‌کان،
ده‌یان
ویست مسوڵمانه‌کانیان
لێ هان بده‌ن،
یان جیاکاری و ئه‌رقه‌له
و ناکۆکیان له
نێوان دروست بکه‌ن.
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی
خه‌ڵکی
شار عه‌قڵیه‌ت
و بیری کۆن و خورافی هاورده‌یان
به‌لاوه
په‌سه‌ند
نه‌بوو،
ئه‌و
ئامانجه‌ی
ئیسلامییه‌کان
هه‌وڵیان
بۆ ده‌دا،
کاریگه‌ری
ئه‌وتۆیان
نه‌بوو
به‌سه‌ر
ژیانی خه‌ڵکی
ئه‌و
شاره.
چونکه
با شار تا ئێواره
100 مزگه‌وت
و هه‌موو
کۆڵانێکی نووسینگه‌یه‌کی
ئاینی تیابێت بێسووده.
ترسی ئه‌و
ژماره
نوسه‌ر
و رۆشنبیره‌ی
که
له
شه‌قامی
به‌غدا،
له
رۆژێکی هه‌ینی
ناخۆشدا، بۆ به‌غداییه‌کان،
به‌ده‌م
دروشم و شیعاری پڕ حه‌ماسه‌وه
هاواریان ده‌کرد،
نا بۆ داخستنی یانه
ته‌رفیهییه‌کان،
پێموایه
ته‌نیا
له‌به‌ر
خاتری ئه‌وه‌نییه
که
مه‌ی
خواردنه‌وه،
یان مه‌یفرۆشتن
له
ناوچه‌که‌یان
قه‌ده‌غه
بکرێت، بگره
ئه‌وان
ترسیان له‌وه
هه‌یه
که
ئازادییه‌کانی
ئینسان به
خواستی ره‌وتێکی
ئیسلامی سنوور داربکرێت.
ئێستا له
شارێکی وه‌کو
هه‌ڵه‌بجه
شوێنێک نییه
گه‌نجه‌کان
مه‌ی
تیابخۆنه‌وه،
ره‌نگه
ئه‌و
قسانه‌ی
من که‌سانێک
وای لێک بده‌نه‌وه،
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دام
هه‌موو
گه‌نجی
ئه‌و
ناوچه‌یه
ئالوده‌ی
مه‌یخواردنه‌وه
بن، به‌پێچه‌وانه‌وه،
به‌ڵام
پێم باشه
جێگایه‌کی
تایبه‌تیان
هه‌بێ،
یان لایه‌نی
شاره‌وانی
و گه‌شتوگوزار
ده‌توانن،
خۆیان یانه‌یه‌ک
بکه‌نه‌وه،
بۆ قازانجکردکردنی حکومه‌تیش
بیده‌ن
به
کرێ.
چونکه
ئه‌گه‌ر
به‌وشێوه‌یه
بڕوات کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،
زیاتر ده‌بن رۆژانه‌ش
گه‌نجانێکی زۆر توشی لادان ده‌بن،
بێگومان له‌هه‌موو
وڵاتانی پێشکه‌وتووش پێوه‌ر
و یاسا هه‌یه
بۆ فرۆشتن و پێدانی مه‌ی
به که‌سی
کڕیار!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|