١٣\٩\٢٠٢٤
خۆپیشاندانی
ناڕەزایەتی بەردەم نووسینگەی حکومەتی هەرێم لە لەندەن
بە دژی راگواستنی زۆرەملێی ئۆپۆزسیۆنی رۆژهەڵاتی کوردستان.
لەسەر
بانگەوازی هەردوو رێکخراوەکانی پەنابەری: رێکخراوی
سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی/ بێمەرز و فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی، رۆژی
١٠ی ئەیلوولی
٢٠٢٤ بە دژی سیاسەت و بەرژەوەندی و ساتوسەداو رێکەوتنی نێوان کۆماری
ئیسلامی ئێران و حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم، هەنگاوی راگواستنی
زۆرە ملێی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی کوردستان و دیپۆرتی هەلسوڕاوانی سیاسی
بۆ ئیران، خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە لەندەن ڕێکخرا.
خۆپشاندانەکە سەرەتا بە قسەی دەشتی جەمال دەستی پێکردو بە بەرزکردنەوەی
پلاکارت و وتنەوەی دروشمەکانی؛ نا بۆ ڕاگواستنی زۆرەملێ، دەستێوەردانی
کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق محکومە، نا بۆدیپۆرتی هەڵسوراوانی سیاسی
بۆ ئێران، هاوکاری بۆ کۆماری پەتو سیدارە ڕاگرن، مافی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی
مافێکی ڕەوایە، ساتو سەودا بەژیانی پەنابەران محکومە، نا بۆ تیرۆر نا
بۆ کوشتن نا بۆ دیپۆرتی پەنابەران، پاراستنی ئەمنیەتی هەلسوراوانی
سیاسی لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە، رێکەوتننامە بە ژیانی هەڵسوراوانی
سیاسی ئێران محکومە، پێلانگێڕی دژی هەڵسوڕاوانی سیاسی ئێران محکومە،
مافی پەنابەری مافی ئینسانە،.... و پاشان هەریەکە لە سەعید ئارمان
سکرتێری ڕێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئیرانی بەزمانی کوردی و فارسی،
هەڵاڵە تاهیری بەرپرسی رێکخراوی ژنانی رۆژهەڵات و کۆمەلگاو نوری بەشیر
بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستنی بەریتانیای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
قسەوباسیان پێشکەشکرد و هەموویان بەتوندی سیاسەتی ڕاگواستنی زۆرەملێی
ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی ئێرانیان مەحکومکرد و دژ بەدیپۆرتی هەڵسوراوانی
سیاسی ئەو هەنگاوە نامرۆڤانەیەیی کە یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ناوێتی
بۆ ڕازیکردنی دڵی رژێمی فاشستی ئێران و تاکیدیانکرد لەسەر بەرپرس کردنی
یەکیتی و حکومەتی هەرێم لە ئەمنیەت و ئاسایشی هەڵسوراوانی سیاسی ئیرانی
لە کوردستان وە کارکردن لەسەر راکێشانی هاوپشتی ناوخۆو جیهانکردەوە بۆ
ریسواکردن و شەرمەزارکردنی سیاسەتی نۆکەر پیشەیی یەکیتی و بەدژی
ڕێکەوتنی دووقۆڵی حکومەتی عیراق و هەریم لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئیران.
قسەوباسی دەشتی جەمال لە لەندەن لە بەردەم نووسینگەی حکومەتی هەرێم، بە
دژی ساتوسەودای ئێران و عێراق و حکومەتی هەرێم بە دژی ئۆپۆزیسیۆنی
ئێرانی:
https://www.facebook.com/100046868181365/videos/8199557883425952
قسەوباسەکانی: سەعید ئارمان بە زمانی کوردی و فارسی، هەڵاڵە تاهیری و
نوری بەشیر لە لەندەن لە بەردەم نووسینگەی حکومەتی هەرێم، بە دژی
ساتوسەودای ئێران و عێراق و حکومەتی هەرێم بە دژی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی:
https://www.facebook.com/100046868181365/videos/2737498373083237
١٠\٩\٢٠٢٤
|