٦\١١\٢٠١٤
خوپیشاندانی (شەوی
شووشە شکاوەکان) دژ بە راسیزم لە شاری یوتوبوری سوێد.
بە
بۆنەی شەوانی کریستال ناخت (شەوی شووشە شکاوەکان) ٩ نۆڤێمبەری ٢٠١٤
خوپیشاندان دژی راسیسم و دژی ئەوانەی کە پەنابەریان ناوێ و پالپشتی لە
مافی پەنابەران لە شاری یوتوبوری سوێد ئەنجام دەرێ.
ئیوارەی ٩ی نۆڤێمبەری ١٩٣٨ لە یەکەم ھەنگاوەکانی نازیسمی ئالمانی،
دانیشتوانی جوو لە زۆربەی شارەکان و نێو مالەکان، دوکانەکان و
کەنیسەکان و لەسەر شەقامەکان کەوتنە بەر ھیرشی درندانەی نازیستەکانی
ئەلمانی. شەوەکانی کریستال ئاماژەیەکە بە دوو شەو و رۆژ واتە ٩ و ١٠ی
نۆڤێمبەری ١٩٣٨ کە ھەولی کوشتنی بالیوزی ئالمان لە فەرانسە بە دەستی
جووێک سەرکەوتو نەبوو. ئەو گەنجە ویستبوی تولەی بنەمالەکەی بکاتەوە کە
بە دەستی حکومەتی ئالمان کارەساتیان بەسەرھاتبو. بە داخەوە ئەمە بووە
ھوکاریک و بیانویک بۆ سەرکردە نازیستیەکانی ئەلمان. گلوبز وەزیری
راگەیاندنی ھیتلەر راستەوخو بووە بەرپرسی ئەو ھیرشانە کە کرایە سەر
جووەکان کە مندال و پیر و ژن و گەنج و ھەر کەسەی کە جوو بوو دەیگرتەوە.
ھەموو سالیک بۆ بیرەوەریی ئەو قوربانیانە بە دەستی نازیستەکانی ئەلمانی
خوپیشاندان لە روژی ٩ نۆڤێمبەر ساز دەکرێ. ھەر بەم بونەیەوە بوو ٩ی
نۆڤێمبەر بە ھاوکاریی گرووپیک لە سازمانەکان و ئەوانەی دژی نازیستن
خوپیشاندان بەریوە دەچێ لە شاری یوتوبوری. ھەروەھا مافی پەنابەری کە
مافیکی سەرەتایی ھەر مرۆڤیکە لەو روژەدا داوا دەکرێ لە ھەموو مرۆڤانی
ئازادیخواز و یەکسانیخوار کە پالپشتی خویان بۆ ئەم مافە دەردەبڕن.
ئەنجومەنی پەنابەرانی یوتوبوری داوا لە ھەموو پەنابەران و ئازادیخوازان
و یەکسانیخوازان و ھەموو کۆر و کۆمەل و حیزب و سازمانە سیکولارەکان
دەکا بەشدار بن لەم خۆیشاندانەدا.
بژی ئازادیی و یەکسانیی.
سەرکەوتوو بێ شۆڕشی دژی رەگەزپەرستیی.
شوێن: گؤڕەپانی برونس پارکن.
کات: کاتژمێر ٢ی
دوانیوەڕۆ.
ژمارەی پەیوەندییەکان:
ماریا یوسف زھی: ٠٧٣٥٨٦٢٠٦٥
سەحەر سامئت: ٠٧٢٩٣٥١٧١٤
ئاکۆ رەزایی: ٠٧٣٨٧١١٣٤
سیروس رەئوفی: ٠٧٢٣١٠١٠٣٧
ئەنجومەنی پەنابەرانی ئێرانی
/ یوتوبوری
١\١١\٢٠١٤
|