٢٠\٥\٢٠٢٠
خۆپیشاندانی خەڵکی
دهۆک و شیلادزێ، پشتی پارتی دەشکێنێ!

جەمال کۆشش
هەرچەند تەواوی دەزگاکانی ئاسایش ودەسەڵاتدارانی هەرێم لە دهۆک هەموو
هەوڵێکی سەرکوتگەرانەیان بەر لە ١٦.٥.٢٠٢٠ بۆ پەککخستنی خۆپیشاندان
گرتبووە بەر، سەرۆکی گروپی فشاریان ( بەدەل بەراوی)، یان شەوی پێشووتر
ڕفاند بوو، هەڕەشەو تۆقاندنیان لەچەند هەڵسوراوی مافەکانی خەڵک کردبوو،
بەڵام خەڵک سور بوو، تووڕەیی خۆیی، بەشێوەی خۆپیشاندان بگەیەنێتە عەرشی
دەسەڵات وبیانلەرزێنێ. هەرچەندییان پێگیرا، پێدارکاری کرا، بۆ
گەمارۆدان وبەرتەسکردنەوەوبەردەوام نەبوونی خۆپیشاندانەکە ئەنجامیان دا.
زۆربەی کارمەندو ژورنالیستەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەکانی گرتن و
تەنانەت تا مۆبایلی شەخسی بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوکردنەوە وپەخشکردن و
گەیاندانی هەواڵی ئەم خۆپیشاندان وناڕەزایەتیە ، بەشێوەیەکی
دیکتاتۆرییانە سەرکوتیان کرد. لە هەمان کاتدا لە شیلادزێش خەڵک لە
ناوەندی شار لە بەرانبەر بانکی مەرکەزی کۆبونەوە، بە کۆکردنەوەی هێزیکی
زۆر خۆپیشاندانەکەیان دامرکاندەوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشووتریش، بە تایبەت لەناوچەکانی بادینان،
دەسەڵاتێکی ڕەشی دیسپۆتیانەی بەرامبەر هەر جوڵانەوەیەکی سیاسی و
ناڕەزایەتیەکی کۆمەڵایەتی پەیڕەوکردووە. زنجیرە پاکتاوەکردنەکانی نەزیر
عومەر وڕێناس تا لەخوێن هەڵکێشانی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی ساڵی ٢٠١٩ی
شیلادزی. هیچ حیزب و بزوتنەوەیەکی سیاسی یان کۆمەڵایەتی نەماوە لەو
ناوچەیە بەتایبەت لەگەڵ ملهوڕی دیکتاتۆریانەی پارتی زەبری کوشندەی
پێنەکەوتبێت و ڕووبەڕوو نەبوبێتەوە.
خۆپیشاندانی ئەمجارەی خەڵک، هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی شەپۆلێکی
ناڕەزایەتی گەورەی سەرتاسەری کوردستان لە دژی دەسەڵاتدارانی هەرێمی
کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهێنەری سەرەکی یەکەیەتی.
تاڵانوبڕۆ و گەندەڵی ٢٩ ساڵەو سەروەت و سامانی داگیرکردووە و نەداری و
هەژاری و کولەمەرگیی بەسەر خەڵکدا داسەپاندووە.
پێکەوە گرێدانی خەباتی جەماوەری کوردستان، سەراسەریکردنەوەی
خۆپیشاندانەکان، فراوانکردنەوەی داواکارییەکان، سازدانی کۆبوونەوە
جەماوەرییەکان و میتنگەکان لە تەواوی شارو شارۆچکەکان، یەخەگرتنی
دەسەڵاتدارە لۆکاڵیەکان بۆ ملدانیان بە داواکارییە دەستەبەجێکان لە
دابینکردنی گوزەران و بژێوی خەڵک، خەڵک ساز و ئامادە دەکات بۆ ئاڵوگۆڕی
بنچینەیی لە دەسەڵات و هەنگاونانی کۆمەڵگای کوردستان بۆ پێشکەوتن و
شۆڕش.
١٧\٥\٢٠٢٠
ماڵپهڕی جهمال
کۆشش
|