
ئاو و کاره‌با ، سوته‌مه‌نی و زۆپا ، بۆ به‌شه ناوخۆیه‌کانی زانکۆی
سلێمانی ساده‌ترین و سه‌ره‌تاترین داخوازیه و
جێبه‌جێکردنیان به
ئاسانی له توانای ئیداره و حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستاندایه ، جێبه‌جێنه‌کردنی داخوازیه
سه‌رتایه‌کانی‌خوێندکاران
نیشانه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی چالاکترین توێژی کۆمه‌ڵگایه بۆ گه‌شه‌پێدانی
خوێنده‌واری و
به‌رفراوانبوونی مه‌ڵبه‌ندی
ڕۆشنبیری که مه‌ڵبه‌ند ێکی سه‌ره‌کیه بۆ
گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و داگیرسانی
چرای زانستی و زانیاری و
دوورکه‌وتنه‌وه له جیهانی جه‌هل و نه‌خوێنده‌واری. ناوه‌ندی چاک وه‌ک
هه‌ڵگری ئامانجی
به مه‌ده‌نیکردنی کۆمه‌ڵگای
کوردی و ژیانی باشتر بۆ هه‌موو که‌س و هه‌موو تاکێک
پشتیوانی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ
هه‌موو داخوازیه ڕه‌واکانی
خوێندکاران له‌هه‌ر جێگه‌یه‌کی کوردستانبن و به تایبه‌تی خوێندکاره‌کانی
به‌شی ناوخۆی
زانکۆی سلێمانی له که‌لار.
---------------------------------------------------------------------------------
خوێندکارانی به‌شه ناوخۆییه‌کانی
زانکۆ له‌شاری که‌لار ده‌ستیان دایه مانگرتن!

په‌یامنێری مالپه‌ری ناوه‌ندی چاک _ گه‌رمیان:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 4/4 /2007
خوێندکارانی به‌شه‌ناوخۆییکانی زانکۆی سلێمانی له‌شاری که‌لار به‌رێپیوانێکی
هێمنانه به‌ره‌و به‌رده‌می قایمقایمیه‌تی شاری‌که‌لار به‌رێکه‌وتن‌و
له‌وێ داخوازیه‌کانی خۆیان رووبه‌رووی قایمقایمی شاره‌که کرده‌وه،
به‌ڵام تاکو ئێستا هیچ وه‌ڵامێکی قایلکه‌ریان له‌لایه‌ن قایمقام‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و شاره وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، شایانی باسه هه‌تا ئاماده‌کردنی
ئه‌م هه‌واڵه کاتژمێر 4ی دوای نیوه‌رۆ
خوێندکاره مانگرتوه‌کان له‌سه‌رشه‌قامی گشتی شاری که‌لار له‌به‌رده‌می
بینایه‌ی قایمقایمیه‌ت‌و مه‌ڵبه‌ندی رێکخستنی 11ی
گه‌رمیانی یه‌کێتی دانیشتبوون‌و رێگه‌ی ئۆتۆمبیل‌و هاتووچۆکه‌رانیان
گرتبوو.. به ووته‌ی چه‌ند خوێندکارێکی مانگرتوو وابریاره تا جێبه‌جینه‌کردنی
داخوازیه‌کانیان ده‌ست له‌ناره‌زایه‌تیه‌که‌یان هه‌ڵناگرن‌و درێژه به
مانگرتنه‌که‌یان ده‌ده‌ن. به‌پێی دروشمی سه‌رلافته‌کان‌و نوێنه‌ری
خوێندکاره‌مانگرتووه‌کان داواکاریه‌کانیان مافی سه‌ره‌تایی‌و قابیلی
جێبه‌جێکردنن که خوی له داواکردنی ( ئاو‌و کاره‌با، سووته‌مه‌نی‌و
زۆپا بۆ به‌شه ناوخۆییه‌کان که هه‌تا کوئیستا بۆیان دابین نه‌کراوه)

ناوه‌ندی هه‌له‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد ( چاک)
www.chak.info
chak.org@gmail.com
|