خۆپێشاندان له‌دژى له‌شکرکێشى تورکيا له‌سويسرا سه‌رکه‌وتوانه کۆتايهات .
له‌رۆژى 3.11.2007 له‌شارى زوريخ له‌وڵاتى سويسرا کۆميته‌ى سويسراى حزبى کۆمۆنيستى کرێکاریی عێراق خۆپێشاندانێکى بۆبه‌رده‌م سه‌فاره‌تى توركيا رێک خست. به‌ئاماده‌بونى ژماره‌يه‌کى به‌رچاو له‌خه‌ڵک و نوێنه‌رى ڕیکخراوه‌ى سوسيالستى سويسرى گه‌نجانى کۆمۆنيست له‌سويسرا ، سه‌ره‌تا خۆپێشانده‌ران له‌به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌ى شارى زوريخ کۆبوونه‌وه، له‌وێوه به‌وتنه‌وه‌ى شيعارى نا بۆله‌شکرکێشى ده‌وڵه‌تى توركيا ، به‌ڵى بۆ ده‌مه‌زراندنى ده‌وڵه‌تیکى سه‌ربه‌خۆ بۆ خه‌لكى کوردستان . به‌ره‌و سه‌فاره‌تى توركيا به‌ڕێکه‌وتن لافيته‌و پلاکارته‌کان سه‌رنجى رێبوارانى ئه‌و ناوچه‌يه‌ى بۆلا‌ى خۆى راده‌کێشا و له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ى شيعاره‌کان له‌لايه‌ن خه‌ڵکانى ئه‌و ناوچه‌يه به‌چه‌پڵه‌رێزان به‌خێرهاتنى خۆپێشانده‌رانيان ده‌کردو خه‌لکانێک له ماله‌کانى خۆيانه‌وه وێنه‌ى خۆپێشانده‌رانيان ئه‌گرت . له‌گه‌ڵ گه‌يشتنه به‌رده‌م سه‌فاره‌تى توركيا و وتنه‌وه‌ى دروشمی نابۆله‌شکرکێشى ، به‌ڵێ بۆ ده‌وڵه‌تیکى سه‌ربه‌خۆ له‌کوردستان . کارمه‌ندانى ناو سه‌فاره‌تى ناره‌حت کردبوو له‌ترسا له‌په‌نچه‌ره‌کانيشه‌وه نه‌يان ده‌وێرا سه‌يرى خۆپێشانده‌ران بکه‌ن . خۆپێشانده‌ران ويستيان له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رى شاره‌وانى شارى زوريخ داوا له‌سه‌فاره‌ت بکرێت له‌گه‌ڵيان دانيشن و په‌يامى خه‌ڵکى کۆردستانيان له‌به‌رامبه‌ر له‌شکرکێشى وڵاته‌که‌يان بۆ سه‌ر هه‌رێمى کۆردستان پێڕابگه‌يه‌ندرێت . شايه‌نى باسه به‌رپرسانى سه‌فاره‌ت نه‌ک ئاماده‌نه‌بون له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران دابنيشن به‌ڵکو نامه‌يى خۆپێشانده‌رانيشيان ره‌ت کرده‌وه ، نوێنه‌رى شاره‌وانى شارى زوريخ په‌يمانى دا که‌له‌رێگه‌ى خۆيانه‌وه نامه‌که‌بگه‌يه‌ننه ده‌ست سه‌فاره‌ت . له‌لايه‌ن سه‌ردار حاميد ووته‌ى کۆميته‌ى سويسراى حزبى کۆمۆنيستى کرێکاریی عێراقى له‌سه‌ر هه‌لوێستى ڕۆشنى حزب له‌به‌رامبه‌ر له‌شکرکێشى ده‌وڵه‌تى تورکياو چۆنیه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه له ڕێگه‌ى هاتنه مه‌يدانى يه‌ک ريزى خه‌لک له‌دژى هه‌رشه‌ى وڵاتانى ناوچه‌که‌و هه‌روه‌ها راکێشانى پيشتيوانى نیونه‌ته‌وه‌ى بۆ چاره‌ى سه‌رکردنى كێشه‌ى خه‌لكى کوردسان له‌رێگه‌ى رێفراندۆمێکى ئازاده‌وه تا خه‌لکى کوردستان ده‌وله‌تێى سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرینن وپشتيوانى نێو ده‌وڵه‌تى بۆ به‌ده‌ست بهینن . هه‌روه‌ها به‌خۆپێشانده‌رانى ڕاگه‌ياند که‌ئه‌م خۆپێشاندانه دواچالاکى ئێمه نابێت و له‌گه‌ڵ هه‌رهێرشێک بۆ سه‌ر خه‌لکى کۆردستان ئێمه ڕێگه‌ى تر ئه‌گرينه‌به‌ر بۆ شکست پێهێنانى سياسه‌ته‌کانى ده‌وله‌تى شۆفێنستى تورکيا.
دواتر له‌لايه‌ن سێپاستيان به‌رپرسى گه‌نجانى کۆمۆنيست له‌سويسرا وته‌يه‌ک پێشکه‌ش کرا، پشتيوانى رێکخراوه‌که‌يانى بۆ کێشه‌ى خه‌ڵکى کۆردستان ده‌ربرى ، ناره‌زايه‌تى خۆيانى له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانى ده‌وله‌تى تورکيا و بۆ سه‌ر خه‌لکى کوردستان ده‌ربڕى ، هه‌رهێرشێک بۆ سه‌ر خه‌لکى کوردستان به‌هێرش بۆ سه‌ر خۆيانى دانا .
دواتر له‌لايه‌ن جه‌مال کۆشش وته‌ى فيدراسۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق له‌سه‌ر هێرشى ده‌وڵه‌تى تورکيا بۆسه‌ر خه‌ڵکى کوردستان پێشکه‌ش کرد .جه‌مال کۆشش له به‌شیک له قسه‌کانيدا وتى : ئێمه خه‌ڵکى کوردستان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى هێزه عه‌سکه رييه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکيادا که‌له‌م رۆژانه‌دا به‌هێزیکى فراوانه‌وه له‌ناوچه سنوورييه‌کاندا خۆيان بۆ په‌لاماردان ئاماده‌کردوه، به‌ته‌واوى توانامانه‌وه به‌ره‌نگاريان ده‌وه‌ستين ، هه‌روه‌ها بانگه‌وازى پێکهێنانى به‌ره‌يه‌کى ئازادیخوازى کرد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى کوردستان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێکى چاوه‌روان نه‌کراو بۆ سه‌رخه‌لکى کوردستان ، له‌به‌شێکى تر‌ى قسه‌کانيدا بانگه‌وازى به‌ره‌ى ئازادى خوازى ناوخۆى توركيای کرد که هه‌رچۆن له‌به‌رامبه‌ر تيرۆرکردنى رۆژنامه‌نوسه ئه‌رمه‌نيه‌که‌دا له‌به‌رامبه‌ر شۆڤێنيستى توركیادا يه‌ک ده‌نگ گوتيان ئێمه‌ش هه‌مومان هه‌ڕئانت دينکين ئیمه هه‌مومان ئه‌رمه‌نين . Wir sind alle Hrant Dink, wir sind alle Armenier کۆتایى خۆپێشاندانه‌که له‌لايه‌ن نوێنه‌رانى خۆپێشانداران که پێک هاتبوو له په‌يمان که‌ريم وسه‌ردار حاميد نامه‌يه‌کى ناره‌زايه‌تيان دا به نوێنه‌رى شاره‌وانى شارى زوريخ تا له‌رێگه‌ى خۆيانه‌وه بيگه‌يه‌نه ده‌ست سه‌فاره‌تى توركيا
کۆميته‌ى سويسراى حزبى کۆمۆنيستى کرێکارى عێراق . 5.11.2007
|