خۆپیشاندان له دژی هێرش و په‌لاماری تورکیا بۆسه‌ر کوردستان له سویسرا.
بۆ کوردستانیانی نیشته‌جێ له وڵاتی سویسرا بۆ هه‌موو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ و پارته سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان
وه‌ک ده‌زانن ڕژێمی داگیرکه‌ری تورکیا به ئاگروئاسن و به پشتیوانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستان هێرشی هێناوه‌ته سه‌رکوردستان و ده‌یه‌وێت بۆ جارێکی‌تر کورد له گۆڕانکاری ناوچه‌که‌دا به‌شی هه‌ر بنده‌ستی و کۆیله‌یه‌تی بێت. به‌ڵام ئه‌مه شتێک نیه گه‌لی ئێمه هیچ کات قبوڵی کردبێت و هه‌ر ئێستاکه‌ش له‌هه‌موو شوێنیک به‌رخۆدان دژ به‌م داگیرکه‌ره ده‌ستی پێکردووه و له‌چه‌ند لاوه ئه‌م سوپا دڕنده‌یه تووشی شکست هاتووه. به‌ڵی به یه‌کێتی و هێنانه مه‌یدانی ئیراده‌ی گه‌له‌که‌مان له هه‌موو پارچه‌کان هیچ هێزێک ناتوانێت مه‌رام و ئامانجه گڵاوه‌کانی به‌سه‌ر کورددا جێبه‌جی بکات. ده‌با ئێمه‌ش وه‌ک ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ده‌ره‌وه، هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ چه‌کی وڵاتپارێزان و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری له کوردستان، دژ به‌م شه‌ڕه داسه‌پاوه‌ی سه‌ر گه‌له‌که‌مان بێینه مه‌یدان و سیاسه‌ت و که‌ڵه‌گایی ئه‌م داگیرکه‌ره و هاوکاره‌کانی شه‌رمه‌زاربکه‌ین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوو خۆپیشاندنی ناڕه‌زایه‌تی له وڵاتی سویسرا ئاماده‌کراوه و چاوه‌ڕوانین هه‌موو کوردێک به بێ جیاوازی به‌شداری تێدا بکات:
به‌روار: ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێکه‌وتی 27.02.2008، کاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ.
به‌روار: ڕۆژی شه‌ممه، ڕێکه‌وتی 01.03.2008، کاتژمێر 1 هی پاش نیوه‌ڕۆ.
هاتن و به‌شداربونتان به‌رگریکردنه له کوردستان و پاراستنی له داگیرکه‌ران
ناوه‌نی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد_ چاک _ سویسرا
|