٦\١٠\٢٠١١
خۆپشاندان و شەقام
بۆ بەدەستهێنانى داخوازیی گشتیى نەک .....؟

هادى کوڵکنى
دیارە هەر چین و توێژێک کاتێک هەست بە پەراوێزخستنیان یاخود
مەغدوربوونیان دەکەن و دەست و دەمیان بە لایهنی
پەیوەندیدار ناگات بە ناچارییەوە دەبێت بیر لە رێگایەکى
تر بکەنەوە بۆ پێشکەشکردنى داواکەیان و بۆ بەدەستهێنانى داوا و
داخوازیەکەیان کە ئەمە مافى هەر هاوڵاتییهکى
ژێر سایە و دەسەڵاتێکى دیموکراسییه... کە
ڕێگاى بە دەسهێنانى داوا و مافەکانیان دەبئ بە رێگایەکى
یاسایانە و بە شێوەى یاداشت و سەردانیکردنى
لایەنى پەیوەندیدار و گەر گوێیان لێنەگیرا ئەوجا لە چوارچێوەى یاسا
و ڕێکخراووخۆپشاندان یاخود
ڕێپێوان دوور
لە سوتانى ماڵى گشتى و وێرانکاریی
بۆ بەدەستهێنانى داواکان
رێک بخەن کە ئەمە شێوەى جوان و پێشکەوتووى
شارستانى هەر گەل و نەتەوەیەک نیشاندەدا.
ههقیش وایه ئەم حکومەتە هەڵبژێردراوەى
خۆیشمان دەرفەت بۆ خۆپشاندان و هەر گردبوونەوەیەکى تر نەهێڵێتەوە بە
بەدەمەوەچوونى داخوازییهکان و پڕکردنەوەى
کەلێنە خزمەتگوزارییهکانى میللەتەکەى و
فەراهەمکردنى ژیانێکى شایستە بە قوربانیەکانى
میللهتەکەى و لە ئاست داهاتى هەرێم و پێشکەوتنەکانى ژیانى
ئەمڕۆى مرۆفایەتى دابێت کە بە داخەوە کە حکومەت بە ئەرکە
خزمەتگوزارییەکانى خۆى وەک پێویست هەڵنەستاوە و کەلێنێکى فراوانى بۆ
بەرزکردنەوەى دەنگى ناڕەزایەتى هێشتوەتەوە کە بە داخەوە لە زۆر
بار و دەنگ بەرزکردنەوەیەکى خاوەن داخوازییهکاندا
دەقۆزرێتەوە بۆ مەبەستى سیاسى و رێڕەوى
مەدەنیانەى خۆى لە دەست دەدا و داواى
داواکاران دەشێوێنرێ.
یان زۆر گرنگە هەروەکو چۆن داوا لە حکومەت و
دەسەڵاتداران دەکەین کە دامودەزگاکانیان ڕێک بخەن و بە پێى یاسا و
رێکخراو و پرۆژەکان و داواکان جێبهجێ بکەن
گرنگیشە کە گشت لایەکیش پابەندبین بە چۆنیەتى داواکارى و
خۆپشاندانەکانەوە کە لەم چەندمانگەى دواییەوە بە ڕوونى هەستى پئ دەکرێت
خۆپشاندان و هاتنە سەرشەقام بە جۆرێکى لێ
هاتووەکە داوا رەواکانیشى
لێڵ کردوە بە ئاستێکى لئ هاتووەکە خۆپشاندان بۆ دروستکردنى (تاسە)
بەربەستى تیژڕەویی شۆفێران و داخستنى مەیخانە و داخستنى (ئارایشتگا)ی
ژنان و رێگریی لە
ئەنجامدانى پرۆژەى گشتیى و خزمەتگوزاریى لە
هەندێک شوێنى تاکەکەس و هەتا دوایی.
بێگومان ئەمەشیان بەشێکى زۆرى حکومەت لێى بەربرسە و نەیتوانیوە
لە کاتى داخوازى ڕەوا بڵێ
رەوایە و بەدەم داواکەوە بچێ و بە چوونە سەر
جادە و داواى ناڕەوا ئیجرائات وەربگرێت لە
بەرانبەر کەسانى سەرپێچیکار بە پێچەوانەوە زۆر جاران لە ئاست داوا
رەواکاندا توند و لەبەرانبەر داوا شەخسى و
ناڕهواکاندا جێبەجئکار بووە،
بەشێکیشى پەیوەندیی بەو پەروەردە نادروستە
سیاسیەوە هەیە کە ئەمڕۆ لە کوردستاندا پەیڕەو دەکرێ،
ئەم هۆکارانە دەرفەتى داوە بەوەى کە دەنگى ناڕەزایی و شەقام
بهکاربهێندرێ بۆ مەرامە سیاسى و هزرییهکان
کە ئەم هۆکارانە دوور نییە نەبێتە هۆى خامۆشکردنى شەقام.
hklkni@yahoo.com
|