دارا خونچە
ئەو بەزموڕەزمەی کە هەنووکە وە ناوی خۆپێشاندان لە دەڤەری سەوز
دەگوزەرێ بەشە زۆرەکەی وە فیتی یەکێتییە کە خۆی هاوبەشی
دەسەڵاتی گەندەڵکاری کوردستان و ئێراقی داگیرکەر و رەگەزپەرست
و ئیسلامگەراییە، بەشەکی دیکەشی وە فیتی ئیسلامییە داعشییە
نەرمەکانی کوردستان و وە ناو بەرهەڵستکارەکانی دیکەیە کە خۆیان
لە دەسەڵات خراپتر و بێزەوەرترن، ئەوە سەرەڕای خولیایە
کەونەپارێزە دەڤەرچیەتییەکە و مۆرانە و میکرۆبە ئێراقچییەکانی
وە ناو نوێنەرانی نێو هێزە کوردییەکان لە بەغدای پایتەختی
داگیرکەری کوردستان، ئەوەی دەمینێتەوە ئەفسووس کە زۆربەی هەرە
زۆریان سەر لە رامیاریی دەرناکەن و خۆیان نازانن وەک پێخۆری
پیلانە چەوسێنەرییەکانی هەردوو پارتییە دەسەڵاتدارەکە
وەکاردەبردرێن، دەنا رێگرتن لە خۆپێشاندان و سەرکوتکردنی
خۆپێشاندەران پێشێلکارییەکی مەزنی ئازادییەکانی دەربڕینە و هەر
کەسەک خۆی بە مرۆڤ دابنێ پێویستە پشتیوانیی لە خۆپیشاندانی گەل
و دوور لە رامیاربازیی پارتی و لایەنەکان بکا و بە هەر جۆرەک
دەکرێ و دەشێ بەشداریشی تێدا بکا وە تایبەتییش خۆپێشاندانەک لە
پێناو گەڕاندنەوەی بژێوی ژیانی چین و توێژە هەژار و چەوساوەکان
بی.