خۆپێشاندان له دژى تيرۆر کردنى هاوڕێ )ئه‌بوئه‌مير( له سويسرا
به‌مه‌به‌ستى ده‌ڕبڕينى ناڕه‌زايه‌تى له‌دژى تيرۆرکردنى هاورى )عبد الحسين( ناسراو به )ئه‌بوئه‌میر( به‌رپرسى هێزى ئه‌مانی کۆنگره‌ى ئازادى عێراق، له‌لايه‌ن هێزه داگيرکه‌ره‌کانى ئه‌مريکاو حکومه‌تى قه‌ومى, دينى عێراقه‌وه. نوێنه‌رايه‌تى سویسرای کۆنگره‌ى ئازادى عێراق و کۆميته‌ى سويسراى حيزبى کۆمۆنيستى کرێکاريى عێراق، ڕۆژى 4.8.2007 خۆپێشاندانێکيان بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تى ئه‌مريکا له (بێرن) پايته‌ختى سويسرا به رێخست. خۆپێشانده‌ران له هێلڤيا پلاتسه‌وه به وتنه‌وه‌ى دروشمی/ نا بۆشه‌ر و داگيرکارى ، نا بۆ کوشت و کوشتار و تيرۆر له عێراقدا ، به‌لێ بۆ کۆنگره‌ى ئازادى،به‌ڵێ بۆ ئاشتى و پێکه‌وه ژيان، به‌ڵێ بۆ دامه‌زراندنى حکومه‌تێکی مه‌ده‌نى ، خۆپیشاندانه‌که‌یان ده‌ست پێ‌کرد. لا‌فيته‌و وێنه‌کانى هاوڕێی گيانبه‌ختکردوو (ئه‌بوئه‌میر) سه‌رنجى خه‌ڵکى ئه‌وناوچه‌يه‌يان ڕاده‌کێشا .له‌گه‌ڵ گه‌يشتنى خۆپێشانده‌ران بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌تى ئه‌مريکا، هاوڕى (جه‌مال کۆشش) ئه‌ندامى نوێنه‌رايه‌تى کۆنگره‌ى ئازادى عێراق له‌سويسرا به‌خێرهاتنى خۆپێشانده‌رانى کرد‌و وته‌يه‌کى له‌سه‌روه‌زعى فه‌لاکه‌ت بارى خه‌ڵکى عێراق به‌گشتى وتيرۆرکردنى هاورێ (ئه‌بوئه‌مير) و پێویستی به‌هێزکردنى کۆنگره‌ى ئازادى عێراق له ده‌ره‌وه وناوه‌وه ى عێراق پێشکه‌ش کرد .دواتریش نوێنه‌رانى خۆپێشانده‌ران که‌پێک هاتبوون له / په‌يمان که‌ريم ، سه‌ردار حاميد ، ئومێد قه‌ڵادزه‌يى .نامه‌يه‌کى ناڕه‌زايه‌تيان له‌دژى تێرۆرکردنى هاوڕێ (ئه‌بوئه‌مير) گه‌یانده سه‌فاره‌تى ئه‌مريکا .له‌کۆتايى خۆپێشاندانه‌که خۆپیشانده‌ران وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى خۆيان بۆ که‌سوکارى هاوڕێ(ئه‌بوئه‌مير)وته‌واوى قوربانيانى شه‌رو داگيرکارى ئه‌مريکا،کۆتاييانبه‌خۆپێشاندانه‌که هێنا . نوێنه‌رايه‌تى کۆنگره‌ى ئازادى عێراق / سويسرا کۆمیته‌ی سویسرای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق 7.8.2007 Freiheitskongress@yahoo.de http://www.ifcongress.com/
|