خۆپیشاندانی گه‌وره دژ به تورکیا له شاری زوریخی وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌چوو.
ووته‌ی نێو په‌یامه‌کان به گشتی هێرشی تورکیایان بۆسه‌ر کوردستان شه‌رمه‌زارده‌کرد که‌وا به‌هۆی به‌رگری فیداکارانه‌ی گه‌ریلاو یه‌ک هه‌ڵویستی کورد و پاڵه‌په‌ستۆی جیهانیه‌وه شکستی هێنا. هۆشداریان دا به تورکیا که چیتر په‌نا بۆ شێوازی تیرۆر و تۆقاندن نه‌باو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی کورد ڕیگای دیالۆگ و ئاشتیانه بگرێته‌به‌ر. جه‌ماوه‌ر و هێزه‌کانی کوردیان بانگهێشتکرد به بایه‌خه‌وه بڕواننه ئه‌م سه‌رکه‌وتنه و وانه‌ی لێوه‌رگرن و بۆ ئاینده به‌هێزتر و باشتری بکه‌ن. لایه‌نه سویسریه‌کانیش بێجگه له‌وه‌ی پشتگیریان له‌گه‌لی کورد و کێشه ڕه‌واکه‌ی دووپاتکرده‌وه له‌هه‌مان کاتدا به‌رگری گه‌لی کوردیان به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نکۆڵی و توندوتیژی په‌یڕه‌وکراو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وه به ڕه‌وا له‌قه‌ڵه‌مدا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵوێستی ئاشتیانه‌ی کوردیان به‌رز نرخاند. ئه‌وان داواکار بوون له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی که هاوتای کۆسۆڤۆ مامه‌ڵه له گه‌ڵ پرسی کورد بکات و چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه بۆ کێشه‌که بدۆزێته‌وه، له‌هه‌مان کاتدا یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی و هوشیاری و تێکۆشانی کوردیان له‌بارودۆخی ئێستادا به مه‌رجی هه‌ره پێویست گرنگ زانی بۆ به‌دیهێنانی مافه‌کانی گه‌لی کورد.
جێگای خۆشحاڵی و پێزانینه که ته‌واویی خۆپیشاندانه‌که له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئاماده‌کاری و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه له‌وپه‌ڕی به‌رزیدا بوون که له‌لایه‌ن کۆما جڤاکی کوردستانه‌وه ڕێکخرابوو ، به‌جۆریک بوونه مایه‌ی سه‌رنج و ئیعجابی هاوڵاتیانی سویسری و به‌هۆیه‌وه په‌یامی خۆپیشاندانه‌که به‌ڕوونی و سه‌رکه‌وتووانه بۆ ڕای گشتی شاری زوریخ گوێزرایه‌وه.
ناوه‌ندی چاک له ته‌واوی ئه‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شداربون و به به‌رزکردنه‌وه‌ی لافیته‌ی سه‌رنجڕاکێشی عومه‌ری خاوه‌ر دیمه‌ن و ڕیزی خۆپیشاندانه‌که‌یان ڕازاوه‌تر کرد و دواتریش به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه پێشوازی له په‌یامه‌که‌ی کرا که به‌م په‌راگرافه کۆتایی هێنابوو:
هێزی نه‌ته‌وه‌ی کورد و بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان له ناوچه‌که‌دا له توانایدا هه‌یه گۆمی بێده‌نگی دنیا بشکێنی و دوژمنی سه‌رسه‌خت به چۆکدا بهێنێت و له‌باتی قه‌ده‌ری لۆزانێکی تر بۆ گه‌له‌که‌مان و سیڤه‌ر و کۆسۆڤۆیه‌کی تر بۆگه‌له چه‌وساوه‌و داگیرکراوه‌که‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.
ناوه‌ندی چاک - سویسرا 02/03/2008
|