خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه و ده‌هۆڵکوتانی جه‌نگ.
ئازاد به‌کر
گه‌ر که‌مێک به ووردی و قوڵتر بڕوانینه ئه‌و گۆڕانکاری و ڕووداوانه‌ی ئێستا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند به خۆیه‌وه ده‌بینێ وا هه‌ست ده‌که‌ین خه‌ریکه ئاگری شه‌ڕ و ته‌پڵی جه‌نگێکی تر به گوێماندا لێده‌درێت، جموجۆڵی که‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکایی له که‌ناره‌کانی لوبنان و که‌نداودا ئۆپراسیۆنی میلیتاریانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل له‌ده‌ریایی ناوه‌ڕاستدا و ئاماده‌باشی سوپای سوریا و خۆکۆکردنه‌وه‌ی میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنانی و فراوانکردنی هێرشه‌کانی حکومه‌تی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر ناوچه داگیرکراوه‌کانی فه‌له‌ستین نیشانه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکه‌و ماڵوێرانی زیاتره بۆ دانیشتوانی ناوچه‌که.
نمایشی سه‌ربازی و ووته گڕداره‌کانی لێپرسراوانی ده‌وڵه‌تی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌کانیان بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل و ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له هێرشی جه‌نگی و دووپاتکردنه‌وه‌ی نه‌هێشتن و له‌ناوبردنی یه‌کجاره‌کی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و سڕینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان، هاوکاری ڕۆژانه‌ی ئێران بۆ گروپ و ده‌سته‌و تاقمه ئیسلامیه‌کانی حه‌ماس و حیزبوڵا دژ به ئیسرائیل و پشتیوانی له ئیسلامیه‌کانی عێراق له ناوچه‌که‌دا و هه‌روه‌ها په‌ره‌دان به ته‌کنه‌لۆژیای ئه‌تۆمی و گه‌شه و په‌یداکردنی هێزی گه‌وره‌ی لۆجستیکی سه‌ربازی بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی و مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دروست کردووه.
ناوبژیوانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و فه‌ره‌نسا و ڕوسیا له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکادا تا ئێستا به جێگه‌یه‌ک نه‌گه‌یشتووه، ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵگریه‌کانی ڕوسیا له‌وه‌ی که ئه‌مه‌ریکا له‌م نزیکانه‌دا هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ست پێده‌کات و له‌وانه‌شه ئه‌م ئاگری شه‌ڕه به‌شێکی زۆری ووڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه بگرێته‌وه که ئاماژه‌یه بۆ سوریا و لوبنان و زۆر ووڵاتانی تریش، که ئیسرائیلیش له پێشه‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه پاڵپشتی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت له‌م په‌لاماردانه‌دا و هه‌رئێستا ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی دژ به ئێرانه.
په‌شێوی و ئاڵۆزی بارودۆخه‌که هێنده ترسناکه که ده‌زگای هه‌واڵگری ڕوسیا به ئاشکرا باس له ڕوودانی ئه‌و جه‌نگه ده‌کات که به‌ڕێوه‌یه و که‌ش وهه‌وای سه‌ربازی خه‌ریکه ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه. به جۆرێک ئه‌مه له‌ناو سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مه‌ریکی و هه‌تا له لێدوانه‌کانی پاڵێورانی تازه‌ی ئه‌مه‌ریکاشدا که هیلاری و ئۆبامایه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و سووربوونی خۆیان له به‌رگری و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل دووباره‌کردۆته‌وه و به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌ده‌ن که به‌وپه‌ڕی هێزو و توانایانه‌وه به‌ره‌نگاری هه‌ر ده‌ستدرێژی و دوژمنکاریه‌ک بن که به‌ره‌و ڕووی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ب‌ێته‌وه و به توندی وه‌ڵامی ئێران ده‌ده‌نه‌وه له‌هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر به‌هێزترین هاوپه‌یمان و دۆستی ئه‌مه‌ریکا.
به بۆچوون و پێشبینی زۆر له شاره‌زایانی سه‌ربازی و توێژه‌ره‌وه سیاسیه‌کان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که له نزیکه‌وه ئاگاداری بارودۆخی ناوچه‌که‌ن ڕایان وایه که دۆخه‌که به‌ره و پێکدادانی زیاتر و ئاڵۆزی ده‌چێت له‌وانه‌یه له‌ناکاودا په‌یدابوونی شه‌ڕ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند بهه‌ژێنێ به تایبه‌تی پاش نمایشی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرایل له لایه‌ک و ئێرانیش له‌گه‌ڵ سوریادا له لایه‌که‌ی تروه.
هێندێک له شاره‌زایان وای بۆ ده‌چن که تا ئێستا ئه‌مه‌ریکا بڕیاری جه‌نگی نه‌داوه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هۆکاری سه‌ره‌کیش ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان وعێراقدا و ئه‌ویش هۆی شکست و سه‌رنه‌که‌وتنی ده‌خاته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی ئێران و ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیده.
مسۆگه‌ر نه‌بوون و لێک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌مه‌ریکی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌موو ڕۆژه له دڵی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که‌دا که ئیسرائیله، ڕاکێشان و به‌ره‌وچوونی شه‌ڕی زیاتری لێ به‌دیده‌کرێ نه‌ک ئه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش بێته‌دی، سزای یه‌ک له دوایی یه‌کی سوریا و ئێران له ڕووی ئابووری و سیاسیه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌لی ئاشتی له‌ده‌ستداوه. جێبه‌جێنه‌کردنی بڕیاری ساڵی 2000ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له لوبنان و هێرشی ساڵی 2006 بۆ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبوڵای لوبنانی و سه‌رنه‌که‌وتنی حکومه‌تی ئیسرائیل له جێبه‌جێکردنی پڕۆژه ستراتیژیه‌کانی و هێرشی ڕۆژانه‌ی بۆ سه‌ر فه‌له‌ستینیه‌کان و به‌ڵێنه درۆکانی جۆرج بۆش به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، ئارامی و ئاسایشی ئه‌و ووڵاتانه‌یان شێواندووه و ژیانی دانیشتوانیه‌که‌یان قورس و گرانکردووه..
خۆپیشاندانی سه‌ربازی و خستنه‌ڕووی هێزو توانایان بۆ ئه‌وه‌یه که زیاتر خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه و ئاماده‌باشی بۆ شه‌ڕێکی ماڵوێرانکه‌ری تر بکه‌ن، به‌ڵام ئایا له‌ڕاستیدا ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له پاش ئه‌و زنجیره شکسته یه‌ک له دوای یه‌کانه‌ی له عێراق و ئه‌فغانستاندا تووشی هاتوون، ده‌یانه‌وێ جارێکی تر به شه‌ڕێکی تر په‌رده‌پۆشی ته‌واوی شکسته‌کانیان بکه‌ن.
دیاره نمایشی هێز و خڕکردنه‌وه‌ی سه‌رباز بێجگه له‌شه‌ڕ و هێرش و په‌لامار هیچ مانایه‌کی تر نادات به‌ده‌سته‌وه، ئه‌وه‌ش بڕیارێکه و دراوه و ته‌نیا ئاماده‌کردنی پێوێستیه‌کانی شه‌ڕ و هۆیه‌کانی هه‌ڵگیرساندنی زۆر له‌بارو گونجاوه ته‌نیا ئاماده‌کردنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بیانوودان به کردنی ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر توانا و هێزو به‌رگری سه‌ربازی لایه‌نه‌کانی هه‌ڵگیرسێنه‌ری شه‌ڕ ڕاوه‌ستاوه.
ئایا ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێت و که‌ی ده‌ست پێده‌کات؟ ئه‌وه نه‌خشه‌ی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانێتی بۆ دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که هه‌میشه ئه‌و ناوچه‌یه له‌سه‌ر پشکۆی ئاگری شه‌ڕبێت، ده‌ست خستنه ناوکارباری ئه‌و ووڵاتانه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه و بوونی حکومه‌ته دیکتاتۆر و کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که و ڕۆڵی نێگه‌تیڤی ئه‌حزابی دواکه‌وتووی ئیسلامی و قه‌ومی وایکردووه که کێشه‌کانیان له‌ڕێ ی شه‌ڕ و توندوتیژی یه‌وه ببه‌نه پێشه‌وه. خۆی شه‌ڕی ئه‌مه‌ریکا و ئێران هه‌مان شه‌ڕی ئیسرائیل و سوریا و حیزبوڵایه، وه سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شه‌ڕه له هه‌ردوو ئاسته‌که‌دا ته‌رازووی هاوکێشه‌ی سیاسی به‌لایه‌کدا ده‌خات وه سه‌رنه‌که‌وتن له لایه‌کیاندا گرفت بۆ به‌شه‌که‌ی تر دروست ده‌کات. ئه‌وه بۆ ساڵێک ده‌چێت قسه له‌سه‌ر لێدانی ئێرانه و هێشتا بڕیاری کۆتایی و کاتی لێدانه‌که ڕوون نی یه، هێشتا زه‌مینه‌ی هه‌ڵگیرساندن و به‌رپابوونی له‌بار نی یه و نه‌شه‌ڕ و نه ئاشتی کۆتایی یه‌که‌ی هه‌ر به‌شه‌ڕ ته‌واو ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئێران ڕۆڵی گرنگ و کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له ناوچه‌که‌دا و ڕووخانی ڕژێمی سه‌دامی دیکتاتۆر و هاتنی هاوپه‌یمان و دۆسته شیعه ده‌ستکرده‌کانی بۆ سه‌ر سه‌کۆی حوکم له عێراق خزمه‌تی زۆری به ئێران کردووه و هێزی زیاتری به پاوانخوازی ئیسلامی داوه که پێشتر وا ئاسان نه‌بووه بۆی، له لایه‌کی تره‌وه ڕۆڵی له‌ناوچه‌ی که‌نداو و سنووری له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان ده‌توانێ سه‌ر یه‌شه‌ی زۆر بۆ ئه‌مه‌ریکا دروستبکات، سه‌ره‌ڕای بایه‌خی له بازاڕی ئابووری ناوچه‌که و جیهاندا و به‌وه‌ی که خۆشی فرۆشیاری نه‌وته و له کاتی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕدا هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی هه‌موو بیره نه‌وته‌کانی ناوچه‌که و هه‌روه‌ها داخستنی ڕاڕه‌وی گواستنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندی هورمزه له که‌نداودا.
ئه‌مه‌ریکا له مێژبوو له ترسی له‌ده‌ستدان یان زیان گه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له که‌نداودا به دوای هه‌لێکه‌وه بوو بۆ لێدانی عێراق، ئه‌وه بوو له ساڵی 1991دا په‌لاماری عێراقی دا و له کوه‌یت به شکاوی ده‌ری په‌ڕاند، ئه‌مه‌ش هه‌لێک بوو بۆ به گژاچوونه‌وه و هه‌ڵمه‌تی خه‌ڵکی عێراق، له باشور و کوردستان ئه‌م هه‌له قۆزرایه‌وه و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری هاته‌کایه‌وه به‌ڵام زۆری نه‌خایاند حکومه‌تی عێراقی خۆی ڕێکخسته‌وه بۆ په‌لامارو هێرشی سه‌ربازی له باشور و کوردستان، ئه‌وه بوو کۆڕه‌وی خه‌ڵکی کوردستان و دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌و خرۆشانه‌ی له باشوور لێکه‌وته‌وه. ئیتر ئه‌م دۆخه هه‌روا مایه‌وه ئه‌مه‌ریکا ڕۆژانه له بیانوو و هه‌وڵێکدابوو بۆ ده‌سته‌مۆکردن و جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته‌کانی له ناوچه‌که‌دا.
که‌واته ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشکرایه ئه‌مه‌ریکا به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ناوچه‌که‌وه‌یه نه‌ک به دوای گۆڕین و باشترکردنی ناوچه‌که‌وه‌بێت ئه‌وه‌ش ئاسایی یه چونکه نه‌ریتی ده‌وڵه‌تانی زلهێزی سه‌رمایه‌داری وایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسیه‌کانیان ملیۆنه‌ها ئینسانی بێ‌تاوانیان له ئاگری شه‌ڕه‌کانیانه‌وه گلاندووه و کردویانن به سووته‌مه‌نی شه‌ڕه‌کانیان، ئاشکرایه شه‌ڕ به‌مانای ماڵوێرانی و کاولکاری و کوشتن و برسێتی و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌خۆشی بۆ پاشه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه، چونکه زمانی ئه‌مڕۆی شارستانی زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و گرنگتر و به‌هێزتره تا به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کاندا بکرێت. ئه‌وه نموونه‌ی شه‌ڕ و داگیرکاری له عێراق و ئه‌فغانستان و ووڵاتانی تر به‌کرده‌وه سه‌لماندی که ده‌بێته هۆی دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا له هه‌موو بوارێکی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و ته‌ندروستیه‌وه. واته شه‌ڕ ته‌نیا بۆ گۆڕین و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاته و ئه‌وه‌ی ناگۆڕێ سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه و زیاتر بێ ئیراده‌کردنی ئینسانه‌کانه له بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان.
له ڕاستیدا کلیلی هه‌موو گیروگرفت و کێشه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ستراوه به مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینه‌وه گه‌ر چاره‌ی کۆتایی بۆ ئه‌م کێشه‌یه و دانیشتوانی ئه‌م ووڵاته کرا به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و ووڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان ئه‌وا زۆر له‌و لایه‌نانه‌ی ئیسلامی و قه‌ومی که له مێژه نان له‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌خۆن خۆیان ده‌پوکێنه‌وه. ئه‌وه نزیکه‌ی نیو سه‌ده زیاتره دانیشتوانی ئه‌م ووڵاته پاش دانی ڕووبارێ له‌خوێنی ئینسانه‌کانی تووشی هه‌رچی چه‌رمه‌سه‌ری و ئاواره‌یی و سه‌رگه‌ردانی یه بوون. که‌واته خۆی مانه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه به هه‌ڵواسراوی له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که و ووڵاتانی ڕۆژئاوادایه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌ست بخه‌نه ناو کاروبای ئه‌و ووڵاتانه و پاساوێک بێت بۆ مانه‌وه‌یان له ناوچه‌که‌دا بۆ هه‌رچی زیاتر شه‌ڕ و داگیرکاری و جێبه‌جێکردنی مه‌رامی ستراتیژی دوور و نزیکیان به‌مانه‌وه‌ی ناوچه‌که له سه‌ر گڕکانی ئاگری شه‌ڕ و دانانی کۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری یه‌کجاریدا.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه جێگه‌ی گومان نی یه زۆرینه‌ی مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌ر زه‌ویه لایه‌نگری ئاشتی و یه‌کسانی و ئازادین جا هه‌رچه‌نده ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکاندا گرتووه و بیه‌وێ به‌م شه‌ڕانگێزی یه‌ی ته‌مه‌نی درێژ بێت و ده‌سه‌ڵات و ئابووری و به‌روبوومی کۆمه‌ڵگاکان بدزێ و به زۆری هێزو ترس و تۆقاندن خۆی بسه‌پینێ له دواڕۆژدا هه‌رده‌بێ به‌هێزی جه‌ماوه‌ر بڕوات و له‌ناو بچێت.
نیسانی 2008
|