٥\٤\٢٠١٣
خۆشباوەڕیی،
له تایبه‌تمه‌ندییه خراپه‌کانی ئێمه‌ی کورد.

به‌ختیار
ئه‌وه راستییه‌کی نکوڵیلێنه‌کراوه که ئێمه‌ی کورد له‌دوای رووخانی
ئیمپراتۆرێتیی مادده‌وه هه‌تا ئێستا وه‌ک نه‌ته‌وه، نه خۆمان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی
ئازاد و نه کوردستانه‌که‌یشمان وه‌ک نیشتمانێکی سه‌ربه‌خۆ و یه‌کگرتوو
نه‌بینیوه‌ته‌وه و له‌و سه‌رده‌مانه‌وه ، هه‌تا ئه‌مڕۆ له سه‌نگه‌ر و
هه‌ڵوێستی به‌رگری له‌خۆکردن و جه‌نگ و شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانێ و
ململانێی مان و نه‌مانداین.
لێره‌دا بۆ کورتکردنه‌وه‌ی رێگای دوور، ده‌ڵێین: مه‌به‌سته‌که و
پرسیاره‌که له‌م وشانه‌دا ئه‌مه‌یه: بۆچی به‌درێژایی ئه‌و مێژووه نه‌بووه
و نه‌مانبینیوه که چه‌ند کۆڕ و کۆمه‌ڵ و پارت و یانه و رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنێک،
چه‌ند رامیاریزان و یاریزان و سه‌ماکار نووسه‌ر و رۆشنبیر و هۆزانڤان و
شانۆکار و کۆمه‌ڵناس و گۆرانیبێژێکی نه‌ته‌وه دراوسێکانمان له فارس و
عه‌ره‌ب و تورک، هه‌ڵوێستێکی مرۆڤپه‌روه‌رانه و هاوئایینیانه و
دراوسێیانه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و کوشتار و ماڵوێرانی و
سه‌رگه‌ردانی و سته‌ملێکراوییه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداره داگیرکه‌ر و ره‌گه‌زپه‌رست
و تاڵانچییه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وانه و ئه‌و د‌ه‌وڵه‌ته داگیرکه‌رانه‌ی
کوردستان به‌سه‌ر ئێمه‌ی کورد دا هێناویانه، هه‌بێت.
هیچ که‌س و کۆڕ و کۆمه‌ڵێکیانمان نه‌بینی و لێمان نه‌بیستن که به ته‌نها
به‌یاننامه‌یه‌ک، هۆنراوه‌یه‌ک یان گۆرانیه‌ک، یان به نامه‌یه‌ک، هه‌ستی
دراوسێیانه و مرۆڤپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان بۆ ئێمه‌ی کورد ده‌رببڕن و له‌و
ماڵوێرانی و ئازار و سته‌م و کاره‌ساتانه‌دا هاوسۆز و هاوخه‌ممانبن. به‌ڵام
ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌م هه‌لومه‌رج و نیمچه ئازادییه‌ی که له باشووری
کوردستاندا به‌ده‌ستمان هێناوه یان باشتره بڵێین ئه‌م ئازادییه‌ی ئێستا
بوونی هه‌یه.
ده‌بینین ده‌یان که‌س و به‌ناو دۆستی کورد له شێوه‌ی رامیاریزان و
یاریزان و سه‌ماکار و گۆرانیبێژ و شانۆکار و نووسه‌ر و رۆشنبیرمان لێ
په‌یدابوون که گوایه دۆستی ئێمه‌ی کوردن، ئه‌ی پێشتر ئه‌مانه له‌کوێ
بوون و بۆ هیچ هه‌ڵوێستێکى مرۆڤانه و دراوسێیانه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و
هه‌موو رابوردووه پڕ له کاره‌ساتانه‌ماندا نه‌بووه. ئه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ
بوونه‌ته گوایه دۆستمان و گۆرانیشمان بۆ ده‌ڵێن.
له‌ڕاستیدا وه‌ڵامه‌که‌ی روون و ئاشکرایه، ئه‌مڕۆ دۆستایه‌تی کردنی
کوردی باشوور و باشووری کوردستان، به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی و پاره‌ی
زۆری تێدایه.
به‌لێشاو ئاهه‌نگ و فیستڤاڵ و بۆنه‌ی جۆراوجۆر بۆ ئه‌و تازه دۆستانه
ساز ده‌کرێن و بانگهێشتنی باشووری کوردستان ده‌کرێن. پاره‌ی زۆریان
تێدا به‌خه‌رج ده‌رێن و پاره‌ی زۆریان ده‌درێتێ، له‌باشترین هۆتێل و
شوێنی مانه‌وه‌دا خزمه‌ت ده‌کرێن.
ئیمتیازی کارکردن و کۆمپانیا کردنه‌وه‌یان ده‌درێتێ، به‌لێشاو دێن و زه‌وی
و خانوو و شوقه ده‌کڕن یان ئه‌وانه‌یشیان هه‌ر به دیاری ده‌درێتێ، له
زانکۆکان‌دا داده‌مه‌زرێنرێن و بۆیان هه‌یه به‌خۆڕایی بخوێنن.خوێندن به‌خۆرایی.
له‌لایه‌ن ده‌سەڵاتی کوردی یان پارته کوردییه‌کان یان سه‌رۆک و به‌رپرسه‌کانه‌وه
هه‌موو پێداویستییه‌کیان بۆ دابین ده‌کرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی یپێشمه‌رگه
دێرینه‌کان، رۆڵه ئازاکان و شۆڕشگێڕه‌کانی رۆژانی سه‌خت و ته‌نگانه،
زۆربه‌ی رۆشنبیران و نووسه‌ران و گۆرانیبێژه دڵسۆزه‌کانی خۆیشمان به
هه‌ژاری و نه‌داری و هه‌ناسه‌ساردییه‌وه سه‌رده‌نێنه‌وهو که‌س لێیان
ناپرسیته‌وه.
هه‌ر بۆنموونه، هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌ی میللیی وه‌کو ئه‌حمه‌د شه‌ماڵی
نه‌مر، هه‌تا به هه‌ژاری بێ خانەو لانه‌یی کۆچی دوایی نه‌کرد، که‌س
باسی نه‌کرد و که‌س لێی نه‌پرسییه‌وه.
هونه‌رمه‌ندێکی دیکه‌ی میللی، خوالێخۆشبوو سه‌ڵاح داوده به هه‌ژاری و
بێ خانه و لانه‌یی سه‌ری نایه‌وه و که‌س لێی نه‌پرسییه‌وه. هونه‌رمه‌ندیکی
میللیی و یه‌کێ له پێشمه‌رگه ئازا و دڵسۆزه‌کانی کورد و کوردستان، نه‌مر
و گیانپاک ، ئیبراهیم سه‌عید، ناسراو به بله‌ی سه‌عه که‌ڕ، له ژوورێکی
داروخاوی کرێچێتیدا ، له بێکه‌سی و هه‌ژاریدا، پاش چه‌ند رۆژێک له
گیان ده‌رچوونی، ئینجا به مردنه‌که‌یزانرا …..!؟
ئه‌مه ئازادی و دیمۆکراسییه، یان ئه‌مه شه‌رم و شه‌رمه‌زارییه بۆ ئه‌مڕۆی
کۆمه‌ڵگه‌که‌مان!؟ ئێستاش به سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانیی
رامیاری و بریندار و که‌مئه‌ندام و په‌ککه‌وته‌ی کاره‌ساته‌کانی شۆڕش،
ئێستاش به سه‌دان هونه‌رمه‌ند و شانۆکار و نووسه‌ر و رۆشنبیری هه‌ڵکه‌وتوو
و دڵسۆزمان هه‌ن که به هه‌ژاری و نه‌داری ده‌ژین و که‌س لێیان ناپرسێته‌وه
و ئاوڕێکی هاوکاری کردنیان لێ نادرێته‌وه . نموونه‌کان زۆر زۆرن و ئه‌گه‌ر
به‌دوایدا بڕۆین، وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ده‌کێشت و ئه‌م
نووسینه‌ش زۆر درێژ ده‌بێته‌وه.
به‌داخه‌وه که‌سانی خۆشباوه‌ڕ و ساده‌و ساکار، له تێگه‌یشتن و
بیرکردنه‌وه‌دا، له‌ناو میلله‌تی ئێمه دا زۆر زۆرن. ئێستا له راگه‌یاندنه‌کاندا
باو باوی ئه‌وه‌یه که خانمه گۆرانیبێژێکی عه‌ره‌ب گۆرانییه‌کی بۆ کورد
چڕیوه!؟ ئێ ئینجا چییه!؟ خۆ ئه‌مه په‌رجوو /
موعجیزه نییه. ئه‌ی ئه‌و خانمه به‌ڕێزه بۆچی له‌کاتی ئه‌نفالکردنی
کورد و وێرانکردن و سوتماک کردنی کورد و کوردستاندا ئێمه‌ی کوردى له‌بیر
نه‌بوو!؟ خۆ که‌س ده‌ستی نه‌گرتبوو.
ئه‌نفال کردنی کورد و وێران کردنی کوردستان لای که‌س شاراوه نه‌بوو!؟
ئه‌ی بۆ نووسه‌ر و رۆشنبیر و گۆرانیبێژ و که‌سێکی ناوداری ئه‌و نه‌ته‌وه
دراوسێیانه‌مان نه‌بینی ته‌نها وشه‌یه‌کمان به‌باشه بۆ بنووسن،
گۆرانییه‌کمان بۆ بڵێن، هه‌ڵوێستێکی مرۆڤپه‌روه‌رانه‌مان نیشان بده‌ن!؟
مه‌سه‌له‌که ئه‌مه‌یه که ئه‌مڕۆ ئه‌م دۆستایه‌تی کردن و گۆرانی بۆ
کورد وتنانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تییه و پاره‌ی موفت و زۆر و زه‌وه‌نده‌ی
تێدایه.
ئێمه‌ی کوردیش ، زۆربه‌مان ئه‌وه‌نده خۆشباوه‌ڕ و ساده و ساکارین
دڵمان به‌و گۆرانی و دۆستایه‌تییه تازه‌بابه‌ته‌ی ئه‌و گۆرانی بێژه
خۆپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستانه خۆشه. له کۆتاییدا ده‌بێ بڵێین:
ئاخۆ رۆژێک دێت که ئێمه‌ی کوردیش وه‌کو نه‌ته‌وه ئازاد و پێشکه‌وتووه‌کانی
دیکه له خۆمان و له ژیان و له به‌رژه‌وه‌ندی و دۆست و دۆستایه‌تیی
راستینه تێبگه‌ین!؟ به‌خۆمان و به‌مێژووماندا بچینه‌وه و بزانین و
تێبگه‌ین به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان له‌چیدایه و
دۆستان و دوژمنانمان کێن و کێنین!؟….. به‌هیوای ئه‌و رۆژه.
bakhtiarshamaiy@aol.nl
|