٩\١٠\٢٠١٠
خۆشبه‌ختیی
جاش و کۆنه مسته‌شار.

شوان سدیق
خۆش به‌ختی ئێوه له‌وه‌دابووه، که‌س نه‌ی پرسیوه له رابردوودا
چیتانکردووه، ره‌نگه ئێوه له دونیای سه‌رده‌می سه‌دامیشدا، له
ئێستا زۆر زیاتر، باشتریش خۆشبه‌ختر بووبن، فه‌رشی سورتان بۆ راخرابێ و
ده‌رگای فڕۆکه‌خانه و دیوه‌خانه‌کانیشتان، بۆ فه‌راهه‌م کرابێت!
خۆ ناشکوری نه‌بێت، له ئێستاش که‌سێک لێی نه‌پرسیون، ئه‌وه چی
وایکردووه، ئێوه له حوکمی رابردوودا، ئه‌و شێوه ژیان و ده‌سه‌ڵاته‌تان
هه‌بووبێت، یان چۆن و به‌نوێنه‌رایه‌تی کێ پۆستی جاشێتی و مسته‌شار و
فه‌وجه خه‌فیفه و ئامر به‌تالیۆنیان پێ ره‌وا بینیوون.
بێگومان له سه‌روبه‌ندی له باریه‌کچوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌دامدا، له نه‌وه‌ده‌کانی رابردوو، زۆربه‌ی خه‌ڵکی وا چاوه‌ڕوانییان
ده‌کرد، له‌و ده‌سه‌ڵاته کوردییه‌ی که ده‌ست به‌کارده‌بێت، سه‌ره‌تا
هه‌ڵسوراِوان و ئه‌و که‌سانه‌ی له کوردستان، به‌شدارییان له سه‌رکوت،
چه‌وسانه‌وه، خوێن رشتن و سزادانی خه‌ڵکیدا کردبێت، بدرێنه دادگا، به‌ڵام
ئه‌وه نه‌کرا!
به‌داخه‌وه شکستی هێزه ناسیۆنالیسته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، له‌وه‌دابوو،
له جیاتی ئه‌وه‌ی بڕیارێکی یه‌کگرتوویان هه‌بوایه بۆ دادگایکردنی سه‌رانی
پێشووی به‌عسی فاشیزم چونکه خه‌ڵکی کوردستان، زۆر زه‌ره‌ر مه‌ندی ده‌ستی
ئه‌وانه بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه کاربه‌ده‌ستانی دوای راپه‌ڕین، بێده‌نگییان
هه‌ڵبژارد ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، که بانگه‌وازی عه‌فویان بۆ هه‌موو،
ئه‌و که‌سانه ده‌رکرد به‌مه‌رجێک کێشه‌ی شه‌خسی، یان ده‌ستیان له
کوشتنی به‌ئاشکرای خه‌ڵکدا، نه‌بووبێت ئه‌وانه ئازادن.
ئاساییه که‌سێکی به‌عسی یان جاشی ئه‌و وه‌خته‌ی رژێم به قه‌ڵه‌م فرۆش
و موریده‌کانی رژێمی سه‌دامیشه، ده‌ستیان له کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل و
پێشمه‌رگه نه‌بووبێت، رووبه‌ڕووی یاسا‌و سزا نه‌کرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵکی کوردستان بوو به جێگای پرسیار: بۆچی زۆرێک
له‌و که‌سانه‌ی که به‌جاش و خۆفرۆش و کۆنه مسته‌شاری سه‌رده‌می به‌عس
ناویان هاتووه، یان به‌ئاشکرا دیارن، که به‌شدارییان له داستانه
خوێناوییه‌کانی کوشتن و گرتنی خه‌ڵکی کوردستان کردووه، که‌چی به‌سزای
خۆیان نه‌گه‌یشتوون؟!
بێگومان کاره‌سات هه‌ر له‌وه‌دا نییه، که بکوژان و هه‌ڵسوڕاوانی
حوکم و سیسته‌مه سیاسی و دیکتاتۆر و ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتارییه‌کان، به
به‌رده‌وامی زه‌بر و زه‌نگ، تۆقاندن و کاری کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل ئه‌نجام
دابێت، به‌ڵکو کاره‌ساتی گه‌وره‌تر له‌وه‌دایه، تاوانباران له سیستمی
دواتری ده‌سه‌ڵاتدا، به ئازادی خۆیان بسوڕێنه‌وه و لایه‌ن و دادگایه‌ک
نه‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکات.
خۆ ئه‌و جۆره مرۆڤانه‌ی که به‌شدارییان له کوشتن و گرتنی خه‌ڵکیدا
کردووه، له پێناو ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامدا، ئێستا نه‌ک هه‌ر ڕاستگۆیانه
دان به‌تاوانی خۆیان نانێن و هه‌ستی شه‌رمه‌زاری و شعوری به‌خۆدا
چونه‌وه‌یان نییه، ئه‌مڕۆ زۆر به‌ئاسایی له ژێر حوکمی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی‌دا، به‌رده‌وامی به‌ژیانی رۆژانه‌یان ده‌ده‌ن.
تازه‌ترین هه‌واڵ پرسی "تاوانبارێک"ی سه‌رده‌می به‌عسه له به‌رامبه‌ر
هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که به ده‌ستی ئه‌و زه‌ره‌ر مه‌ندبوون،
که‌چی له جیاتی پاڵپشتیکردنی خه‌ڵکی ناوچه‌که به‌گوته‌ی وته‌بێژی که‌مپینه‌که
که بۆ ئاوێنه‌ی روونکردۆته‌وه. "پارێزگاری هه‌ولێر به قائیمقامی
قه‌زای کۆیه‌ی راگه‌یاندووه، پێویست به خۆپیشاندان ناکات، چونکه
داوامان له قاسم ئاغا کردووه، ده‌بێت کوردستان جێ بهێڵێت".
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین هیچ نییه جگه له‌وه‌ی که مه‌زهه‌له نه‌بێت،
که ئێمه له‌چ سه‌رده‌مێکدا ژیان ده‌گوزه‌رێنین، چونکه تاوانبار هه‌ر
تاوان باره، له هه‌ر کوێیه‌کی دونیادا بێت، ئه‌گه‌ر که‌سانێک تۆمه‌تبار
بکرێن، به کۆمه‌ڵکوژی یان که‌سێک به‌تاوانی بکوژی چه‌ند که‌سێک
تاوانبار کرابێ و دادگا رێگای داواکردنی لێ توند کردبێت، پێویستی به‌وه‌یه
حکومه‌تی ئه‌و وڵاته یان هیچ نه‌بێت داواکاری گشتی و لایه‌نی تری په‌یوه‌ندیدار
لێی بێده‌نگ نه‌بن، نه‌ک به‌وشێوه‌یه‌ی ده‌رگایان بۆ بکه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌ڵکی تاوان‌لێ‌کراو و خێزانی بێسه‌رشوێن بوان تۆڵه‌ی خۆیانی لێ نه‌که‌نه‌وه.
به‌ڵام سه‌یر و عه‌جایب له‌وه‌دایه ئه‌م که‌سه‌ی که ئێستا خه‌ڵکی
کۆیه ده‌ڵێن "تاوان"ی ئه‌نجام داوه، به‌رپرسی یه‌که‌می ناوچه‌که پێی
باشبێت وڵات به‌جێ بێڵێت، به‌داخه‌وه جێگای شه‌رمه‌زارییه و ئه‌مه
نیشانه‌ی نه‌وێرانه به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که تاوانیانکردووه.
بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌م بێده‌نگی و نه‌وێرانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌وشێوه‌یه
به‌رده‌وام بێت، خه‌ڵکی کوردستان، هێنده‌ی تر ئومێدیان پێیان نامێنێت،
بۆیه ده‌بێت له پاڵ ده‌نگی ناڕه‌زایدا داکۆکی له ئه‌و که‌سانه
بکرێت، که زه‌ره‌رمه‌ندبوون، هه‌روه‌ها ئه‌رکی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان
و خه‌ڵکی ئازادی خواز و رۆشنبیرانیشه، بیر له رێگای تر بکه‌نه‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوراِو پاڵه‌وانه‌کانی رژێمی پێشووی سه‌دام بدرێنه ده‌ست
دادگا و ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان له کوشتنی خه‌ڵکدا هه‌بووه به سزای
خۆیان بگه‌ن.
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|