(3) ئه‌یانه‌وێ که‌مێ پشوو بده‌م له‌خۆشه‌ویستی..ڕۆژی یه‌کشه‌مه ئه‌ی کێ ووتی من هیلاکم له‌وه‌ی له‌عیشقا بمرم و ده‌ستم کێشاوه‌ته‌وه له‌سه‌مای سه‌ر کڵپه ئه‌ی چۆن به‌رنامه‌ڕێژی دڵم بکه‌م تا خۆشی نه‌وێیت..ڕۆژی یه‌کشه‌مه ئه‌ی چۆن زارم فێری ئه‌وه بکه‌م ماچت نه‌کا..ڕۆژی یه‌کشه‌مه و سه‌برم ڕاهێنم به‌سه‌بر ڕۆژی یه‌کشه‌مه وه‌چۆن به‌شیعرم بڵێم چاوه‌ڕێم که‌م،تاکو دوای ڕۆژی یه‌کشه‌مه که‌ئه‌و ڕۆژه‌ی تێیدا نه‌تبینم زه‌بوونه. (4) زۆر..خۆشم ئه‌وێی وه‌ڕاره ئه‌بم ، ئه‌و ڕۆژه‌ی ڕاچڵه‌کینێ به‌رپانه‌که‌ی له‌ژیانماو کوده‌تایه‌ک به‌سه‌ر شیعرما وه‌گڕ به‌رنه‌ده‌یته ووشه‌کانم.
(5) زۆر..خۆشم ئه‌وێی ئه‌وه‌ش ئه‌متۆقێنێ که‌چرکه‌کان تێپه‌ڕن و ئاوریشمی ده‌ستت نه‌که‌م به‌سه‌رین و له‌سه‌رگۆی مه‌مکه‌کانت کۆتر ئاسا ، هه‌ڵنه‌کوڕمێم وه‌به‌تیشکی مانگ..خۆم نه‌شۆم دووانت شیعره‌و بێ ده‌نگیت شیعر خۆشه‌ویستیشت ، بروسکه ئاسا به‌نێو ده‌ماری خوێنما ڕائه‌کاو گورز ئه‌وه‌شێنێ چون قه‌زاو قه‌ده‌ر.
یولیی 2008
|