په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١١\٢٠١٢

    خۆشەویستیت شەماڵێ بوو.

عیرفان ئەحمەد

خۆشەویستیت شەماڵێ بوو، بە سەر باخچەما هەڵیکرد
هێشتا چرا پێنەکرابوو، پێم بڵێ بۆ پەروانە مرد؟
گیانە ئەوەنەی بۆ مناڵیت نوقڵی شیعرم کردە بەرات
شوێنی هەتاو بکەوتمایە، خۆر لە دڵمەوە هەڵئەهات.
    *    *    *    *    *
هێند عاشقم، تۆزێ زیاتر لەو کەنارییەی دەچریکێنێ
کە تەنیایی لە قەفەسدا پەڕ و باڵی دەوەرێنێ
بۆچی نایەی ڕیشماڵەکەت لە دەواری دڵما هەڵدەی؟
سەفەر لە بیرم بەیتەوە و ، جانتای شانم پێ فڕێدەی؟
بیرمکە لەم غوربەتە، وەک باران بۆ زەوی و زار
شاژنی خەیاڵمی، لە عومرما تۆی بەهار
پەنجە بنێ سەر زامم، شیفام هاتنی تۆیە
فیراقی چاوەکانت، بێ هیوایە و بێ هۆیە.

 

ماڵپەڕی عیرفان ئەحمەد

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک