٩\٥\٢٠١٢
خۆشم
ئه‌وێی دلۆڤان..

ئه‌ڵماس
مسته‌فا
ئه‌ی دلۆڤان
وه‌ره بمبه‌ره نێو
خه‌یاڵه حه‌سره‌تییه‌کانی خۆته‌وه
من ژنێکم پڕم له شێتیی..
عه‌شق سه‌راپا جه‌سته‌می
ته‌نیوه
وه‌ره
گه‌ر خۆشه‌ویستیی
له به‌رزه‌نیگای چاوه‌کانتا
به‌دی بکه‌م
منیش
سه‌رسامترین رووتبوونه‌وه
جوانترین باخی سێوت
نیشان ئه‌ده‌م
ئه‌ی دلۆڤان!
ئه‌مشه‌و وه‌ره
تا نمایشی سه‌مایه‌ک و
که‌ڕنه‌ڤاڵی حه‌زێکت
بۆ بگێڕم
گوێ له ورشه‌ی با و
هه‌ناسه‌ی شکۆفه
بگرین
به نێو نەغمەی
وەتەرەکانی تاردا شۆڕبینه‌وه
سه‌یری ویقاری شه‌ونم
بکه‌ین
روحمان له‌گه‌ڵ
خه‌یاڵه سه‌وزه‌کانی ئه‌ویندا
ئاشت که‌ینه‌وه
ئاهه‌نگی پێکه‌وبوونمان
له شه‌وێکی یاقوتییدا
نوێ که‌ینه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌ڵماس مسته‌فا
|